Psalms 24 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین، 2 چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە ولەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە. 3 کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟ 4 ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات وبە درۆ سوێند نەخوات. 5 لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن. 6 ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب. 7 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. 8 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ. 9 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. 10 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.