2 Samuel 3 (BOKSSV)

1 جەنگ لەنێوان بنەماڵەی شاول و ماڵی داود درێژەی کێشا، هەتا دەهات داود بەهێزتر دەبوو، بنەماڵەی شاولیش هەتا دەهات لاوازتر دەبوون. 2 داود لە حەبرۆن چەند کوڕێکی بوو: کوڕە نۆبەرەکەی ئەمنۆن بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ 3 دووەمیان کیلئیاڤ لە ئەبیگایل بوو کە بێوەژنەکەی نابالی کارمەلی بوو؛سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور بوو؛ 4 چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس بوو؛پێنجەمیان شەفەتیای کوڕی ئەبیتەل بوو؛ 5 شەشەمیان یەترعام لە عەگلای ژنی داود بوو. ئەمانە لە حەبرۆن بۆ داود لەدایک بوون. 6 ئەوە بوو کاتێک جەنگ لەنێوان بنەماڵەی شاول و ماڵی داود بەرپا بوو، ئەبنێر پێگەی خۆی لەناو بنەماڵەی شاول بەهێز دەکرد. 7 شاول کەنیزەیەکی هەبوو ناوی ڕیچپای کچی ئەییا بوو، ئیشبۆشەتیش بە ئەبنێری گوت: «بۆچی لەگەڵ کەنیزەکەی باوکم جووتبوویت؟» 8 ئەبنێر بە قسەکەی ئیشبۆشەت زۆر تووڕە بوو و گوتی: «ئایا من سەگێکم لە خزمەتی یەهودا؟ هەتا ئەمڕۆ من دڵسۆز بووم لەگەڵ ماڵی شاولی باوکت و لەگەڵ براکانی و هاوڕێیەکانی، هەروەها تۆم نەداوەتە دەست داودەوە. تۆش بەهۆی پەیوەندیم بەو ژنەوە گوناهبارم دەکەیت؟ 9 با خودا توندترین سزای ئەبنێر بدات، ئەگەر من پاڵپشتی داود نەکەم و سوێندەکەی یەزدان نەهێنمە دی، 10 بۆ گواستنەوەی پاشایەتییەکە لە بنەماڵەی شاولەوە، هەروەها دامەزراندنی تەختی داود لە ئیسرائیل و یەهودا، لە دانەوە هەتا بیری شابەع.» 11 ئیتر ئیشبۆشەتیش نەیتوانی بە یەک وشە وەڵامی ئەبنێر بداتەوە، چونکە لێی دەترسا. 12 ئینجا ئەبنێر نێردراوی بۆ لای داود نارد بۆ ئەوەی بە ناوی ئەوەوە بڵێن: «ئەم خاکە هی کێیە؟» هەروەها بڵێن: «پەیمانی خۆتم لەگەڵدا ببەستە، ئەوەتا منیش دەستم لەگەڵتدایە بۆ ئەوەی هەموو ئیسرائیل بۆ خۆت بگەڕێنیتەوە.» 13 داودیش گوتی: «باشە، من پەیمانی خۆمت لەگەڵدا دەبەستم، بەڵام یەک شتت لێ داوا دەکەم، ئەویش ئەوەیە: کاتێک دێیت بۆ ئەوەی بمبینیت، ئەگەر میخەلی کچی شاول لەگەڵ خۆتدا نەهێنیت، ئەوا ڕووی من نابینیت.» 14 ئینجا داود نێردراوی بۆ لای ئیشبۆشەتی کوڕی شاول نارد و گوتی: «میخەلی ژنم بدەوە کە بە سەد پێستی سەری ئەندامی نێرینەی فەلەستییەکان لە خۆمم مارە کردووە.» 15 لەبەر ئەوە ئیشبۆشەت ناردی و لە مێردەکەی وەریگرتەوە، لە پەلتیێلی کوڕی لایش. 16 مێردەکەی لەگەڵی دەڕۆیشت و بەدوایدا دەگریا هەتا گەیشتە بەحوریم. ئینجا ئەبنێر پێی گوت: «بڕۆ، بگەڕێوە!» ئەویش گەڕایەوە. 17 پاشان ئەبنێر لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی: «ئێوە لەمێژە داوای داودتان دەکرد ببێتە پاشاتان، 18 کەواتە ئێستا ئەوە بکەن! لەبەر ئەوەی یەزدان بە داودی فەرمووە: ”من بە دەستی داودی بەندەم ئیسرائیلی گەلم لە دەست فەلەستییەکان و سەرجەم دوژمنەکانیان ڕزگار دەکەم.“» 19 هەروەها ئەبنێر لەگەڵ بنیامینییەکان قسەی کرد. پاشان ئەبنێر چوو بۆ ئەوەی لە حەبرۆن لەگەڵ داود قسە بکات دەربارەی هەموو ئەوەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی بنیامین پەسەندیان کردووە. 20 کاتێک ئەبنێر لەگەڵ بیست پیاو هاتە حەبرۆن بۆ لای داود، داود خوانێکی ساز کرد بۆ ئەبنێر و ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا بوون. 21 ئەبنێر بە داودی گوت: «هەڵدەستم و دەڕۆم، تاکو هەموو ئیسرائیل بۆ پاشای گەورەم کۆبکەمەوە، بۆ ئەوەی پەیمانت لەگەڵدا ببەستن و تۆش بەپێی هەموو ئەوانەی کە دڵت ئارەزووی دەکات فەرمانڕەوایی بکەیت.» داودیش ئەبنێری بەڕێکرد و ئەویش بە سەلامەتی ڕۆیشت. 22 لەو کاتەدا یۆئاب و پیاوانی داود لە پەلامارێک دەگەڕانەوە و دەستکەوتێکی زۆریان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو. بەڵام ئەبنێر لە حەبرۆن لەگەڵ داود نەبوو، چونکە بەڕێی کردبوو و بە سەلامەتی ڕۆیشتبوو. 23 کاتێک یۆئاب و هەموو ئەو لەشکرەی لەگەڵی بوو هاتن، بە یۆئابیان ڕاگەیاند و گوتیان: «ئەبنێری کوڕی نێر هات بۆ لای پاشا و ئەویش بەڕێی کرد و بە سەلامەتی ڕۆیشت.» 24 لەبەر ئەوە یۆئاب بۆ لای پاشا چووە ژوورەوە و گوتی: «چیت کرد؟ ئەبنێر هات بۆ لات، بۆچی بەڕێت کرد بڕوات؟ ئێستا ڕۆیشتووە! 25 تۆ ئەبنێری کوڕی نێر دەناسیت؛ تەنها بۆ ئەوە هاتووە فریوت بدات و چاودێریی جوڵانەوەت بکات و بە هەموو کارەکانت بزانێت.» 26 کاتێک یۆئاب داودی بەجێهێشت، چەند نێردراوێکی بەدوای ئەبنێردا نارد و لە ئەمباراوی سیرادا گەڕاندیانەوە، بەڵام داود ئاگای لەمە نەبوو. 27 کاتێک ئەبنێر گەڕایەوە حەبرۆن، یۆئاب بۆ ئەوەی بە نهێنی قسەی لەگەڵدا بکات بردییە کەناری دەروازەکەوە و لەوێدا لە تۆڵەی خوێنی عەساهێلی برای سکی هەڵدڕی و کوشتی. 28 پاشان داود ئەمەی بیستەوە و گوتی: «من خۆم و پاشایەتییەکەم هەتاهەتایە لای یەزدان لە خوێنی ئەبنێری کوڕی نێر بێبەرین. 29 با لە ملی یۆئاب و هەموو ماڵی باوکی بێت! با لە ماڵی یۆئاب زامی درێژخایەن و گەڕوگولی و دارشەقە بەدەست و بە شمشێر کوژراو و برسی نان نەبڕێتەوە.» 30 (یۆئاب و ئەبیشەی برای، ئەبنێریان کوشت، چونکە ئەو عەساهێلی برایانی لە گبعۆن لە جەنگدا کوشتبوو.) 31 ئینجا داود بە یۆئاب و هەموو گەل و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، پێی گوتن: «جلەکانتان لەبەر خۆتان دابدڕن و جلوبەرگی گوش بپۆشن و لەبەردەم ئەبنێردا شیوەن بگێڕن.» داودی پاشاش لەدوای دارەمەیتەکە دەڕۆیشت. 32 ئەبنێریان لە حەبرۆن ناشت و پاشاش بە دەنگی بەرز لەسەر گۆڕی ئەبنێر گریا. هەموو گەلیش گریان. 33 هەروەها پاشا بۆ ئەبنێر لاواندییەوە و گوتی:«ئایا دەبێت ئەبنێر وەک چۆن گێلێک دەمرێت ئاوا بمرێت؟ 34 دەستەکانت نەبەسترابوونەوە وپێیەکانت بە زنجیر کۆت نەکرابوون.کەوتی، هەروەک یەکێک لەبەردەم بەدکاران کەوتبێت.»جا هەموو گەل دەستیان بە گریان کردەوە بۆی. 35 ئیتر هەموو گەل هاتن بۆ ئەوەی نان بدەنە داود و بیخوات. هێشتا ڕۆژ بوو، بەڵام داود سوێندی خوارد: «با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر پێش خۆرئاوابوون نان یان هەر شتێکی دیکە بخۆم.» 36 هەموو گەل زانییان و لەلایان پەسەند بوو، هەروەها هەموو ئەو شتانەی کە پاشا کردی لەلایەن هەموو گەلەوە پەسەند بوو. 37 ئینجا لەو ڕۆژەدا هەموو گەل و هەموو ئیسرائیل زانییان کە کوشتنی ئەبنێری کوڕی نێر لەلایەن پاشاوە نەبوو. 38 پاشا بە خزمەتکارەکانی گوت: «ئایا نازانن ئەمڕۆ لە ئیسرائیلدا میرێک و گەورە پیاوێک کەوتووە؟ 39 ئەمڕۆش، هەرچەندە من پاشا دەستنیشانکراوەکەم، بەڵام لاوازم و ئەم کوڕانەی چەرویا لە من بەهێزترن. یەزدان خراپەکار بەپێی خراپەکەی سزا دەدات!»

In Other Versions

2 Samuel 3 in the ANGEFD

2 Samuel 3 in the ANTPNG2D

2 Samuel 3 in the AS21

2 Samuel 3 in the BAGH

2 Samuel 3 in the BBPNG

2 Samuel 3 in the BBT1E

2 Samuel 3 in the BDS

2 Samuel 3 in the BEV

2 Samuel 3 in the BHAD

2 Samuel 3 in the BIB

2 Samuel 3 in the BLPT

2 Samuel 3 in the BNT

2 Samuel 3 in the BNTABOOT

2 Samuel 3 in the BNTLV

2 Samuel 3 in the BOATCB

2 Samuel 3 in the BOATCB2

2 Samuel 3 in the BOBCV

2 Samuel 3 in the BOCNT

2 Samuel 3 in the BOECS

2 Samuel 3 in the BOGWICC

2 Samuel 3 in the BOHCB

2 Samuel 3 in the BOHCV

2 Samuel 3 in the BOHLNT

2 Samuel 3 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 3 in the BOICB

2 Samuel 3 in the BOILNTAP

2 Samuel 3 in the BOITCV

2 Samuel 3 in the BOKCV

2 Samuel 3 in the BOKCV2

2 Samuel 3 in the BOKHWOG

2 Samuel 3 in the BOLCB

2 Samuel 3 in the BOLCB2

2 Samuel 3 in the BOMCV

2 Samuel 3 in the BONAV

2 Samuel 3 in the BONCB

2 Samuel 3 in the BONLT

2 Samuel 3 in the BONUT2

2 Samuel 3 in the BOPLNT

2 Samuel 3 in the BOSCB

2 Samuel 3 in the BOSNC

2 Samuel 3 in the BOTLNT

2 Samuel 3 in the BOVCB

2 Samuel 3 in the BOYCB

2 Samuel 3 in the BPBB

2 Samuel 3 in the BPH

2 Samuel 3 in the BSB

2 Samuel 3 in the CCB

2 Samuel 3 in the CUV

2 Samuel 3 in the CUVS

2 Samuel 3 in the DBT

2 Samuel 3 in the DGDNT

2 Samuel 3 in the DHNT

2 Samuel 3 in the DNT

2 Samuel 3 in the ELBE

2 Samuel 3 in the EMTV

2 Samuel 3 in the ESV

2 Samuel 3 in the FBV

2 Samuel 3 in the FEB

2 Samuel 3 in the GGMNT

2 Samuel 3 in the GNT

2 Samuel 3 in the HARY

2 Samuel 3 in the HNT

2 Samuel 3 in the IRVA

2 Samuel 3 in the IRVB

2 Samuel 3 in the IRVG

2 Samuel 3 in the IRVH

2 Samuel 3 in the IRVK

2 Samuel 3 in the IRVM

2 Samuel 3 in the IRVM2

2 Samuel 3 in the IRVO

2 Samuel 3 in the IRVP

2 Samuel 3 in the IRVT

2 Samuel 3 in the IRVT2

2 Samuel 3 in the IRVU

2 Samuel 3 in the ISVN

2 Samuel 3 in the JSNT

2 Samuel 3 in the KAPI

2 Samuel 3 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 3 in the KBV

2 Samuel 3 in the KJV

2 Samuel 3 in the KNFD

2 Samuel 3 in the LBA

2 Samuel 3 in the LBLA

2 Samuel 3 in the LNT

2 Samuel 3 in the LSV

2 Samuel 3 in the MAAL

2 Samuel 3 in the MBV

2 Samuel 3 in the MBV2

2 Samuel 3 in the MHNT

2 Samuel 3 in the MKNFD

2 Samuel 3 in the MNG

2 Samuel 3 in the MNT

2 Samuel 3 in the MNT2

2 Samuel 3 in the MRS1T

2 Samuel 3 in the NAA

2 Samuel 3 in the NASB

2 Samuel 3 in the NBLA

2 Samuel 3 in the NBS

2 Samuel 3 in the NBVTP

2 Samuel 3 in the NET2

2 Samuel 3 in the NIV11

2 Samuel 3 in the NNT

2 Samuel 3 in the NNT2

2 Samuel 3 in the NNT3

2 Samuel 3 in the PDDPT

2 Samuel 3 in the PFNT

2 Samuel 3 in the RMNT

2 Samuel 3 in the SBIAS

2 Samuel 3 in the SBIBS

2 Samuel 3 in the SBIBS2

2 Samuel 3 in the SBICS

2 Samuel 3 in the SBIDS

2 Samuel 3 in the SBIGS

2 Samuel 3 in the SBIHS

2 Samuel 3 in the SBIIS

2 Samuel 3 in the SBIIS2

2 Samuel 3 in the SBIIS3

2 Samuel 3 in the SBIKS

2 Samuel 3 in the SBIKS2

2 Samuel 3 in the SBIMS

2 Samuel 3 in the SBIOS

2 Samuel 3 in the SBIPS

2 Samuel 3 in the SBISS

2 Samuel 3 in the SBITS

2 Samuel 3 in the SBITS2

2 Samuel 3 in the SBITS3

2 Samuel 3 in the SBITS4

2 Samuel 3 in the SBIUS

2 Samuel 3 in the SBIVS

2 Samuel 3 in the SBT

2 Samuel 3 in the SBT1E

2 Samuel 3 in the SCHL

2 Samuel 3 in the SNT

2 Samuel 3 in the SUSU

2 Samuel 3 in the SUSU2

2 Samuel 3 in the SYNO

2 Samuel 3 in the TBIAOTANT

2 Samuel 3 in the TBT1E

2 Samuel 3 in the TBT1E2

2 Samuel 3 in the TFTIP

2 Samuel 3 in the TFTU

2 Samuel 3 in the TGNTATF3T

2 Samuel 3 in the THAI

2 Samuel 3 in the TNFD

2 Samuel 3 in the TNT

2 Samuel 3 in the TNTIK

2 Samuel 3 in the TNTIL

2 Samuel 3 in the TNTIN

2 Samuel 3 in the TNTIP

2 Samuel 3 in the TNTIZ

2 Samuel 3 in the TOMA

2 Samuel 3 in the TTENT

2 Samuel 3 in the UBG

2 Samuel 3 in the UGV

2 Samuel 3 in the UGV2

2 Samuel 3 in the UGV3

2 Samuel 3 in the VBL

2 Samuel 3 in the VDCC

2 Samuel 3 in the YALU

2 Samuel 3 in the YAPE

2 Samuel 3 in the YBVTP

2 Samuel 3 in the ZBP