Psalms 137 (BOKSSV)
1 لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە. 2 بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستیقیسارەکانی خۆمان هەڵواسی، 3 چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.» 4 چۆن گۆرانی یەزدان بڵێینلە خاکێکی بێگانە؟ 5 ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات. 6 با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم. 7 ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!» 8 ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە! 9 دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت وبە تاشەبەردیاندا دەدات!