Psalms 148 (BOKSSV)
1 هەلیلویا! لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن. 2 ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن. 3 ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. 4 ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. 5 با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. 6 هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،فەرزی داناوە بەسەرناچێت. 7 لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، 8 بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، 9 چیاکان و هەموو گردەکان،داری بەردار و هەموو ئورزەکان، 10 گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،خشۆک و باڵدار، 11 پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، 12 گەنجان و کچان،پیران و منداڵان. 13 با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. 14 پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن. هەلیلویا.