Psalms 28 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. 2 گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،دەستەکانم بەرز دەکەمەوەبەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. 3 لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. 4 بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە وڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. 5 لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان وبە کارەکانی دەستی،تێکیان دەشکێنێت وجارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. 6 ستایش بۆ یەزدان،چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. 7 یەزدان هێز و قەڵغانی منە،دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،دڵم شاد دەبێت وبە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم. 8 یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی. 9 گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.