1 Kings 7 (BOKSSV)

1 سلێمان کۆشکەکەی خۆی بە سێزدە ساڵ بنیاد نا و هەمووی تەواو کرد. 2 کۆشکی دارستانەکەی لوبنانیشی بە درێژی سەد باڵ و پانی پەنجا باڵ و بەرزی سی باڵ بنیاد نا، لەسەر چوار ڕیز کۆڵەکەی ئورز و کاریتەی ئورزیشی لەسەر کۆڵەکەکان دانا. 3 سەری ئەو دارانەشی لە سەرەوە بە ئورز گرت، ئەوانەی لەسەر چل و پێنج کۆڵەکە بوون، هەر ڕیزە و پازدە. 4 پەنجەرەکانیشی بە سێ ڕیز دانرابوون، پەنجەرە بەرامبەر پەنجەرە. 5 هەموو دەروازەکان چوارگۆشە بوون، لە هەر ڕیزێک سێ دەرگا و بەرامبەر بە یەکتری. 6 ڕێڕەوێکی سەر داپۆشراوی دروستکرد کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی سی باڵ بوو. هەیوانێک لەبەردەم ڕێڕەوەکە هەبوو، لەبەردەم ئەویش چەند کۆڵەکەیەک و تارمەیەک هەبوو. 7 هۆڵی تەختی پاشایەتییەکەش ئەوەی تێیدا دادوەری دەکرد، واتە هۆڵی دادوەری ئەویشی دروستکرد و تەواوی دیوارەکەی بە ئورز ڕووپۆش کرد. 8 کۆشکی نیشتەجێبوونی خۆشی بە هەمان شێوەی ئەم هۆڵە لە پشتی ئەو بنیاد نا. هەروەها ماڵێکیشی وەک ئەم هۆڵە بۆ کچەکەی فیرعەون دروستکرد، ئەوەی کە هێنابووی. 9 هەموو تەلارەکانی کۆشکی پاشایەتی، لە دەرەوە بۆ ژوورەوە، لە بناغەوە هەتا سەرەوە، لە بەردی نایابی نەقاڕکراو بوون. 10 لە بناغەشەوە بەردی نایاب بوو، بەردی گەورە، هەندێکی دە باڵ و هەندێکی هەشت باڵ. 11 لە سەریشەوە بە بەردی نایابی بە ئەندازە داتاشراو و بە داری ئورز بوو. 12 دیواری سنووری کۆشکەکە وەک دیواری حەوشەی پیرۆزگای یەزدان بە سێ ڕیز بەردی داتاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز دروستکرابوو. 13 سلێمانی پاشا ناردی و حورامی لە شاری سورەوە هێنا. 14 ئەو کوڕی بێوەژنێک بوو لە هۆزی نەفتالی، باوکیشی پیاوێکی خەڵکی سور بوو، پیشەوەری بڕۆنز بوو. حورام پڕ بوو لە دانایی و تێگەیشتن، شارەزایی لە دروستکردنی هەموو کارێکی بڕۆنز هەبوو. هاتە لای سلێمانی پاشا و هەموو کارەکانی بۆ ئەنجام دا. 15 دوو کۆڵەکەی بڕۆنزی داڕشت کە بەرزی هەر یەکێکیان هەژدە باڵ و چێوەکەی دوازدە باڵ بوو. 16 هەروەها دوو تاجی بڕۆنزی لەقاڵبدراوی دروستکرد هەتا لەسەر سەری هەردوو کۆڵەکەکە دابنرێن، بەرزی هەر یەکێکیان پێنج باڵ بوو. 17 تۆڕێکی لە زنجیری چنراو بە تاجەکان هەڵواسیبوو، کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون، بۆ هەر تاجێک حەوت تۆڕ. 18 دوو ڕیز هەناری لە دەوری هەر تۆڕێک دروستکرد بۆ ڕازاندنەوەی ئەو تاجانەی کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون. بۆ هەر تاجێک هەمان شتی کرد. 19 ئەو تاجانەش کە لە هەیوانەکە لەسەر کۆڵەکەکان بوون لە شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەرزییان چوار باڵ بوو. 20 لەسەر تاجەکانی سەر هەردوو کۆڵەکەکە، لە سەرووی ئەو بەشەی تاجەکە کە لە شێوەی قاپ بوو، لەتەنیشتی تۆڕەکە، دوو سەد هەنار بە ڕیز لە دەوری هەبوو. 21 دوو کۆڵەکەشی لە هەیوانی پیرۆزگاکە ڕاگرت، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز. 22 سەری کۆڵەکەکانیش لەسەر شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەم شێوەیە کاری کۆڵەکەکان تەواو بوو. 23 حەوزە بڕۆنزییەکەشی بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. 24 لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی سەوزەوات نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی سەوزەواتەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون. 25 حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو. حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. 26 ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن. جێی دوو هەزار بەتی تێدا دەبووەوە. 27 دە عەرەبانەی ئاو گواستنەوەشی لە بڕۆنز دروستکرد، درێژی هەر عەرەبانەیەک چوار باڵ و پانییەکەی چوار باڵ، بەرزییەکەشی سێ باڵ بوو. 28 ئەمەش شێوەی عەرەبانەکان بوو، لە چەند تەختەدارێکی چوارگۆشە دروستکرا بوون، تەختەکانیش لەنێوان دوو ستوون بوون. 29 هەروەها وێنەی شێر و گا و کەڕوب هەبوون لەسەر ستوونەکان و لەسەر ئەو تەختانەی کە لەنێوان دوو ستوونەکە بوون. لە سەرەوە و لە خوارەوەی شێر و گایەکان تاجەگوڵینە شۆڕببوونەوە. 30 چوار چەرخی بڕۆنزیش بۆ هەر عەرەبانەیەک، تەوەرەکانیش بڕۆنز بوون. گۆشەکانیش کە چوار بوون، شانیان هەبوو لەژێر دەستشۆرەکە، شانەکانیش لەقاڵبدرابوون لەتەنیشت هەر تاجەگوڵینەیەکەوە. 31 لێواری حەوزەکەی ناو عەرەبانەکە بازنەیی بوو کە یەک باڵ لە عەرەبانەکە بەرزتر بوو، لێوارەکەی بازنەیی بوو، لەگەڵ بەشی خوارەوە قووڵاییەکەی باڵ و نیوێک بوو، لێوارەکە نەخشێنرابوو، تەختەدارەکانی عەرەبانەکەش چوارگۆشەیی بوون، نەک بازنەیی. 32 چوار چەرخەکانیش لەژێر تەختەکانەوە بوون، بە تەوەر چەرخەکان بە عەرەبانەکەوە بەسترابوون، چێوەی هەر چەرخێک باڵ و نیوێک بوو. 33 چەرخەکانیشی لەسەر شێوەی چەرخی گالیسکە دروستکرابوو، تەوەر و چێوە و ڕاگر و ناوکی چەرخەکان هەموو لەقاڵبدرابوون. 34 هەر عەرەبانەیەک چوار دەسکی هەبوو، هەر دەسکێک لە گۆشەیەک، دەسکەکان بەشێک بوون لە عەرەبانەکە. 35 لە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بە بەرزی نیو باڵ قەیدێکی بازنەیی هەبوو، لاشان و تەختەکانی بە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بەسترا بوون. 36 لەسەر ڕووی لاشان و تەختەکانی عەرەبانەکە کەڕوب و شێر و دار خورمای نەخشاند، لە کەلێنی نەخشەکان چەند تاجەگوڵینەیەکی لە دەوروبەری دروستکرد. 37 بەم جۆرە دە عەرەبانەکەی دروستکرد، یەک قاڵب و یەک ئەندازە و یەک شێوە. 38 هەروەها دە دەستشۆری بڕۆنزی دروستکرد کە هەریەکەیان چل بەتی دەگرت و تیرەکەی چوار باڵ بوو، هەریەکەشیان لەسەر عەرەبانەیەک لە دە عەرەبانەکە بوون. 39 پێنج عەرەبانەی لەلای باشوور و پێنجەکەی دیکەشی لەلای باکووری پیرۆزگاکە دانا، حەوزە بڕۆنزییەکەشی لەلای باشووری پیرۆزگاکە دانا، لە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵات. 40 هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد.حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای یەزدان کردی: 41 دوو کۆڵەکەکە؛دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ 42 هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ 43 دە عەرەبانەکە و دە دەستشۆرەکەی سەر عەرەبانەکان؛ 44 حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛ 45 هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکان. حورام هەموو ئەو کەلوپەلانەی بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان لە بڕۆنزی سافکراو دروستکرد. 46 پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. 47 سلێمانیش هەموو ئەو شتومەکانەی بە نەکێشراوی بەجێهێشت، چونکە گەلێک زۆر بوون، کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا. 48 هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای یەزدان بوون: قوربانگا زێڕینەکە؛مێزە زێڕینەکە کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛ 49 پێنج چرادانیش لەلای ڕاست و پێنج لەلای چەپ لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز لە زێڕی بێگەرد؛هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشە زێڕینەکان؛ 50 تەشت، مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛نەرمادەی دەرگاکانی ژووری ناوەوە، واتە شوێنی هەرەپیرۆز، هەروەها نەرمادەی دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش لە زێڕ بوون. 51 کاتێک سلێمان پاشا هەموو کارەکانی پەرستگای یەزدانی تەواو کرد، شتە تەرخانکراوەکانی داودی باوکی کە لە زێڕ و زیو بوون و کەلوپەلەکانی هێنا پێشکەشی کرد بە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان.

In Other Versions

1 Kings 7 in the ANGEFD

1 Kings 7 in the ANTPNG2D

1 Kings 7 in the AS21

1 Kings 7 in the BAGH

1 Kings 7 in the BBPNG

1 Kings 7 in the BBT1E

1 Kings 7 in the BDS

1 Kings 7 in the BEV

1 Kings 7 in the BHAD

1 Kings 7 in the BIB

1 Kings 7 in the BLPT

1 Kings 7 in the BNT

1 Kings 7 in the BNTABOOT

1 Kings 7 in the BNTLV

1 Kings 7 in the BOATCB

1 Kings 7 in the BOATCB2

1 Kings 7 in the BOBCV

1 Kings 7 in the BOCNT

1 Kings 7 in the BOECS

1 Kings 7 in the BOGWICC

1 Kings 7 in the BOHCB

1 Kings 7 in the BOHCV

1 Kings 7 in the BOHLNT

1 Kings 7 in the BOHNTLTAL

1 Kings 7 in the BOICB

1 Kings 7 in the BOILNTAP

1 Kings 7 in the BOITCV

1 Kings 7 in the BOKCV

1 Kings 7 in the BOKCV2

1 Kings 7 in the BOKHWOG

1 Kings 7 in the BOLCB

1 Kings 7 in the BOLCB2

1 Kings 7 in the BOMCV

1 Kings 7 in the BONAV

1 Kings 7 in the BONCB

1 Kings 7 in the BONLT

1 Kings 7 in the BONUT2

1 Kings 7 in the BOPLNT

1 Kings 7 in the BOSCB

1 Kings 7 in the BOSNC

1 Kings 7 in the BOTLNT

1 Kings 7 in the BOVCB

1 Kings 7 in the BOYCB

1 Kings 7 in the BPBB

1 Kings 7 in the BPH

1 Kings 7 in the BSB

1 Kings 7 in the CCB

1 Kings 7 in the CUV

1 Kings 7 in the CUVS

1 Kings 7 in the DBT

1 Kings 7 in the DGDNT

1 Kings 7 in the DHNT

1 Kings 7 in the DNT

1 Kings 7 in the ELBE

1 Kings 7 in the EMTV

1 Kings 7 in the ESV

1 Kings 7 in the FBV

1 Kings 7 in the FEB

1 Kings 7 in the GGMNT

1 Kings 7 in the GNT

1 Kings 7 in the HARY

1 Kings 7 in the HNT

1 Kings 7 in the IRVA

1 Kings 7 in the IRVB

1 Kings 7 in the IRVG

1 Kings 7 in the IRVH

1 Kings 7 in the IRVK

1 Kings 7 in the IRVM

1 Kings 7 in the IRVM2

1 Kings 7 in the IRVO

1 Kings 7 in the IRVP

1 Kings 7 in the IRVT

1 Kings 7 in the IRVT2

1 Kings 7 in the IRVU

1 Kings 7 in the ISVN

1 Kings 7 in the JSNT

1 Kings 7 in the KAPI

1 Kings 7 in the KBT1ETNIK

1 Kings 7 in the KBV

1 Kings 7 in the KJV

1 Kings 7 in the KNFD

1 Kings 7 in the LBA

1 Kings 7 in the LBLA

1 Kings 7 in the LNT

1 Kings 7 in the LSV

1 Kings 7 in the MAAL

1 Kings 7 in the MBV

1 Kings 7 in the MBV2

1 Kings 7 in the MHNT

1 Kings 7 in the MKNFD

1 Kings 7 in the MNG

1 Kings 7 in the MNT

1 Kings 7 in the MNT2

1 Kings 7 in the MRS1T

1 Kings 7 in the NAA

1 Kings 7 in the NASB

1 Kings 7 in the NBLA

1 Kings 7 in the NBS

1 Kings 7 in the NBVTP

1 Kings 7 in the NET2

1 Kings 7 in the NIV11

1 Kings 7 in the NNT

1 Kings 7 in the NNT2

1 Kings 7 in the NNT3

1 Kings 7 in the PDDPT

1 Kings 7 in the PFNT

1 Kings 7 in the RMNT

1 Kings 7 in the SBIAS

1 Kings 7 in the SBIBS

1 Kings 7 in the SBIBS2

1 Kings 7 in the SBICS

1 Kings 7 in the SBIDS

1 Kings 7 in the SBIGS

1 Kings 7 in the SBIHS

1 Kings 7 in the SBIIS

1 Kings 7 in the SBIIS2

1 Kings 7 in the SBIIS3

1 Kings 7 in the SBIKS

1 Kings 7 in the SBIKS2

1 Kings 7 in the SBIMS

1 Kings 7 in the SBIOS

1 Kings 7 in the SBIPS

1 Kings 7 in the SBISS

1 Kings 7 in the SBITS

1 Kings 7 in the SBITS2

1 Kings 7 in the SBITS3

1 Kings 7 in the SBITS4

1 Kings 7 in the SBIUS

1 Kings 7 in the SBIVS

1 Kings 7 in the SBT

1 Kings 7 in the SBT1E

1 Kings 7 in the SCHL

1 Kings 7 in the SNT

1 Kings 7 in the SUSU

1 Kings 7 in the SUSU2

1 Kings 7 in the SYNO

1 Kings 7 in the TBIAOTANT

1 Kings 7 in the TBT1E

1 Kings 7 in the TBT1E2

1 Kings 7 in the TFTIP

1 Kings 7 in the TFTU

1 Kings 7 in the TGNTATF3T

1 Kings 7 in the THAI

1 Kings 7 in the TNFD

1 Kings 7 in the TNT

1 Kings 7 in the TNTIK

1 Kings 7 in the TNTIL

1 Kings 7 in the TNTIN

1 Kings 7 in the TNTIP

1 Kings 7 in the TNTIZ

1 Kings 7 in the TOMA

1 Kings 7 in the TTENT

1 Kings 7 in the UBG

1 Kings 7 in the UGV

1 Kings 7 in the UGV2

1 Kings 7 in the UGV3

1 Kings 7 in the VBL

1 Kings 7 in the VDCC

1 Kings 7 in the YALU

1 Kings 7 in the YAPE

1 Kings 7 in the YBVTP

1 Kings 7 in the ZBP