2 Kings 9 (BOKSSV)

1 ئەلیشەع پێغەمبەر ئەندامێکی لە کۆمەڵی پێغەمبەرەکان بانگکرد و پێی گوت: «کەواکەت لە ناوقەدت ببەستە و گۆزەیەک زەیت لەگەڵ دەستت هەڵبگرە و بڕۆ ڕامۆتی گلعاد. 2 کە گەیشتییە ئەوێ بەدوای یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشیدا بگەڕێ، لەنێو براکانی هەڵیبستێنە و بە تەنها لە ژوورەکەوە بیبە بۆ ژوورێکی دیکە. 3 پاشان گۆزە زەیتەکە بگرە و بەسەر سەریدا بکە و بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”وەک پاشای ئیسرائیل دەستنیشانم کردیت.“ ئینجا دەرگاکە بکەرەوە و هەڵبێ و چاوەڕێ مەکە!» 4 ئیتر گەنجە خزمەتکارەکەی پێغەمبەرەکە چوو بۆ ڕامۆتی گلعاد. 5 کاتێک گەیشت، بینی وا ئەفسەرەکانی سوپا پێکەوە دانیشتوون. گوتی: «ئەی سەرکردە، قسەیەکم بۆ تۆ پێیە.»یێهو لێی پرسی: «بۆ کامەمان؟»ئەویش وەڵامی دایەوە: «بۆ تۆ، ئەی سەرکردە.» 6 یێهو هەستا و چووە ماڵەکە. پێغەمبەرەکە زەیتەکەی کرد بە سەری یێهودا و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرمووە: ”وەک پاشا دەستنیشانم کردوویت بۆ گەلی یەزدان، بۆ ئیسرائیل. 7 لە بنەماڵەی ئەحاڤی گەورەشت دەدەیت، تۆڵەی خوێنی بەندە پێغەمبەرەکانم و خوێنی هەموو بەندەکانی یەزدان لە ئیزابێل دەکەمەوە. 8 هەموو بنەماڵەی ئەحاڤ لەناودەبردرێت. هەموو نێرینەیەک لە ئەحاڤ، کۆیلە و ئازاد، لە ئیسرائیل ڕیشەکێش دەکەم. 9 بنەماڵەی ئەحاڤیش وەک بنەماڵەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و بنەماڵەی بەعشای کوڕی ئاحییا لێ دەکەم. 10 ئیزابێلیش لەو پارچە زەوییەی کە لە یەزرەعیلە سەگ دەیخوات و کەسیش نابێت بینێژێت.“» ئینجا دەرگاکەی کردەوە و هەڵات. 11 کاتێک یێهو چووە دەرەوە بۆ لای برا ئەفسەرەکانی، لێیان پرسی: «خێرە، ئەو شێتە بۆ چی هاتە لات؟»یێهو وەڵامی دایەوە: «ئێوە پیاوەکە دەناسن و دەشزانن چ قسەیەک دەکات.» 12 ئەوانیش گوتیان: «ئەوە ڕاست نییە! ئینجا پێمان بڵێ.»یێهو گوتی: «ئەوەی پێ گوتم: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دەستنیشانم کردوویت بە پاشای ئیسرائیل.“» 13 هەریەکە و بە پەلە کەواکەی داکەند و لەژێر پێی یێهو لەسەر پایەکانی پێپلیکانەکە ڕایانخست. فوویان بە کەڕەنادا کرد و هاواریان کرد، «یێهو پاشایە!» 14 ئیتر یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشی پیلانی لە دژی یۆرام گێڕا. یۆرام خۆی و هەموو ئیسرائیل بەرگرییان لە ڕامۆتی گلعاد دەکرد لە دژی حەزائێل پاشای ئارام. 15 بەڵام یۆرام پاشا گەڕابووەوە یەزرەعیل، هەتا لەو برینانە چاک بێتەوە کە لەلایەن ئارامییەکانەوە بریندار کرا، لە کاتی جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام. ئینجا یێهو گوتی: «ئەگەر حەز دەکەن بمکەنە پاشا، مەهێڵن کەس لە شارەکە دەربازبێت و بچێت لە یەزرەعیل ڕایبگەیەنێت.» 16 ئینجا یێهو سواری گالیسکە بوو و چوو بۆ یەزرەعیل، چونکە یۆرام لەوێ لەناو جێگا کەوتبوو، هەروەها ئەحەزیای پاشای یەهودا بۆ سەردانی یۆرام چووبوو. 17 ئێشکگرێک لەسەر قوللەکەی یەزرەعیل ڕاوەستابوو چاوی بە سەربازەکانی یێهو کەوت کاتێک بەرەو پێش دەهاتن، گوتی: «من کۆمەڵێک سەرباز دەبینم.»یۆرامیش گوتی: «سوارێک ببە و بینێرە بۆ بینینیان، با لێیان بپرسێ: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» 18 ئیتر ئەسپ سوارەکە چوو بۆ بینینی و گوتی: «پاشا دەڵێت: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“»یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.»ئینجا ئێشکگرەکە بە پاشای ڕاگەیاند: «نێردراوەکە گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە.» 19 پاشان ئەسپ سوارێکی دیکەی نارد و هات بۆ لایان و گوتی: «پاشا دەڵێت: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“»یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.» 20 دیسان ئێشکگرەکە ڕایگەیاند: «گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە. لێخوڕینەکە وەک لێخوڕینی یێهوی کوڕی نیمشی وایە، چونکە شێتانە لێدەخوڕێت.» 21 یۆرام فەرمانی دا: «گالیسکەکەم بۆ ببەستن.» گالیسکەکەی بەسترا. یۆرامی پاشای ئیسرائیل و ئەحەزیای پاشای یەهودا هەریەکە بە گالیسکەکەی خۆیان چوونە دەرەوە بەرەوپیری یێهو. لەناو ئەو زەوییەی کە هی ناڤۆتی یەزرەعیلی بوو تووشی بوون. 22 کاتێک یۆرام یێهوی بینی، لێی پرسی: «یێهو، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟»ئەویش وەڵامی دایەوە: «هەتا بتپەرستی و جادووگەری ئیزابێلی دایکت بەردەوام بێت، چۆن ئاشتی فەراهەم دەبێت؟» 23 یۆرام ڕووی وەرگێڕا و هەڵات، هاواری بۆ ئەحەزیا کرد: «ئەحەزیا، ناپاکییە!» 24 یێهوش کەوانەکەی ڕاکێشا و تیرێکی لەنێو شانەکانی یۆرام دا. تیرەکە لە دڵییەوە هاتە دەرەوە، لەناو گالیسکەکەی کەوت. 25 یێهو بە بیدقەری ئەفسەری گالیسکەکانی گوت: «هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلی. لەبیرت بێت کاتێک من و تۆ پێکەوە بەدوای ئەحاڤی باوکیدا سواری گالیسکە بووین، یەزدان ئەم سروشەی سەبارەت بەو ڕاگەیاند: 26 ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دوێنێ خوێنی ناڤۆتی یەزرەعیلی و کوڕەکانیم بینی، لەم زەوییەدا تۆڵەت لێ دەکەمەوە، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ ئێستاش بەپێی فەرمایشتی یەزدان هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکە.» 27 کاتێک ئەحەزیای پاشای یەهودا ئەمەی بینی، بە ڕێگای بێت‌هەگان هەڵات. یێهو ڕاوی نا و گوتی: «ئەویش بکوژن!» ئەوانیش لە هەورازەکەی گور ئەوەی لەلای یەڤلەعامە لەناو گالیسکەکەی لێیاندا. بەڵام بۆ مەگیدۆ هەڵات و لەوێ مرد. 28 خزمەتکارەکانیشی بەرەو ئۆرشەلیم تەرمەکەیان سواری گالیسکەیەک کرد و لەوێ لە گۆڕەکەیدا لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود ناشتیان. 29 لە ساڵی یازدەیەمینی پاشایەتی یۆرامی کوڕی ئەحاڤ، ئەحەزیا ببوو بە پاشای یەهودا. 30 ئینجا یێهو هاتە یەزرەعیل، ئیزابێلیش ئەمەی بیستەوە و کلی لە چاوەکانی کرد، پرچی ڕێکخست و لە پەنجەرەکەوە تەماشای خوارەوەی کرد. 31 کە یێهو لە دەروازەکەوە هاتە ژوورەوە، لێی پرسی: «ئەی زیمری، بکوژی گەورەکەت، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟» 32 ئەویش چاوی بۆ لای پەنجەرەکە هەڵبڕی و گوتی: «کێ لەگەڵ منە، کێ؟» دوو سێ کاربەدەستیش تەماشای ئەویان کرد لە خوارەوە. 33 یێهو گوتی: «فڕێیبدەنە خوارەوە!» ئەوانیش فڕێیان دایە خوارەوە، ئەویش بە ئەسپەکانی پێشێلی کرد و هەندێک لە خوێنەکەی بە دیوارەکە و ئەسپەکانی پرژا. 34 پاشان یێهو هاتە ژوورەوە و خواردی و خواردیەوە، ئینجا گوتی: «ئاگاداری ئەو ژنە نەفرەت لێکراوە بن و بینێژن، چونکە کچی پاشایە.» 35 بەڵام کاتێک چوون بینێژن، جگە لە کەللەسەری و پێیەکانی و لەپی دەستی هیچی دیکەیان نەدۆزییەوە. 36 گەڕانەوە و بە یێهویان ڕاگەیاند. ئەویش گوتی: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە کە لە ڕێگەی ئەلیاسی تیشبی خزمەتکاریەوە فەرمووی، لە پارچە زەوییەکەی یەزرەعیل سەگ گۆشتی ئیزابێل دەخۆن. 37 لاشەکەی ئیزابێلیش وەک زبڵ دەبێت لەسەر کێڵگەی زەوییەکەی یەزرەعیل، هەتا نەڵێن ”ئەمە ئیزابێلە.“»

In Other Versions

2 Kings 9 in the ANGEFD

2 Kings 9 in the ANTPNG2D

2 Kings 9 in the AS21

2 Kings 9 in the BAGH

2 Kings 9 in the BBPNG

2 Kings 9 in the BBT1E

2 Kings 9 in the BDS

2 Kings 9 in the BEV

2 Kings 9 in the BHAD

2 Kings 9 in the BIB

2 Kings 9 in the BLPT

2 Kings 9 in the BNT

2 Kings 9 in the BNTABOOT

2 Kings 9 in the BNTLV

2 Kings 9 in the BOATCB

2 Kings 9 in the BOATCB2

2 Kings 9 in the BOBCV

2 Kings 9 in the BOCNT

2 Kings 9 in the BOECS

2 Kings 9 in the BOGWICC

2 Kings 9 in the BOHCB

2 Kings 9 in the BOHCV

2 Kings 9 in the BOHLNT

2 Kings 9 in the BOHNTLTAL

2 Kings 9 in the BOICB

2 Kings 9 in the BOILNTAP

2 Kings 9 in the BOITCV

2 Kings 9 in the BOKCV

2 Kings 9 in the BOKCV2

2 Kings 9 in the BOKHWOG

2 Kings 9 in the BOLCB

2 Kings 9 in the BOLCB2

2 Kings 9 in the BOMCV

2 Kings 9 in the BONAV

2 Kings 9 in the BONCB

2 Kings 9 in the BONLT

2 Kings 9 in the BONUT2

2 Kings 9 in the BOPLNT

2 Kings 9 in the BOSCB

2 Kings 9 in the BOSNC

2 Kings 9 in the BOTLNT

2 Kings 9 in the BOVCB

2 Kings 9 in the BOYCB

2 Kings 9 in the BPBB

2 Kings 9 in the BPH

2 Kings 9 in the BSB

2 Kings 9 in the CCB

2 Kings 9 in the CUV

2 Kings 9 in the CUVS

2 Kings 9 in the DBT

2 Kings 9 in the DGDNT

2 Kings 9 in the DHNT

2 Kings 9 in the DNT

2 Kings 9 in the ELBE

2 Kings 9 in the EMTV

2 Kings 9 in the ESV

2 Kings 9 in the FBV

2 Kings 9 in the FEB

2 Kings 9 in the GGMNT

2 Kings 9 in the GNT

2 Kings 9 in the HARY

2 Kings 9 in the HNT

2 Kings 9 in the IRVA

2 Kings 9 in the IRVB

2 Kings 9 in the IRVG

2 Kings 9 in the IRVH

2 Kings 9 in the IRVK

2 Kings 9 in the IRVM

2 Kings 9 in the IRVM2

2 Kings 9 in the IRVO

2 Kings 9 in the IRVP

2 Kings 9 in the IRVT

2 Kings 9 in the IRVT2

2 Kings 9 in the IRVU

2 Kings 9 in the ISVN

2 Kings 9 in the JSNT

2 Kings 9 in the KAPI

2 Kings 9 in the KBT1ETNIK

2 Kings 9 in the KBV

2 Kings 9 in the KJV

2 Kings 9 in the KNFD

2 Kings 9 in the LBA

2 Kings 9 in the LBLA

2 Kings 9 in the LNT

2 Kings 9 in the LSV

2 Kings 9 in the MAAL

2 Kings 9 in the MBV

2 Kings 9 in the MBV2

2 Kings 9 in the MHNT

2 Kings 9 in the MKNFD

2 Kings 9 in the MNG

2 Kings 9 in the MNT

2 Kings 9 in the MNT2

2 Kings 9 in the MRS1T

2 Kings 9 in the NAA

2 Kings 9 in the NASB

2 Kings 9 in the NBLA

2 Kings 9 in the NBS

2 Kings 9 in the NBVTP

2 Kings 9 in the NET2

2 Kings 9 in the NIV11

2 Kings 9 in the NNT

2 Kings 9 in the NNT2

2 Kings 9 in the NNT3

2 Kings 9 in the PDDPT

2 Kings 9 in the PFNT

2 Kings 9 in the RMNT

2 Kings 9 in the SBIAS

2 Kings 9 in the SBIBS

2 Kings 9 in the SBIBS2

2 Kings 9 in the SBICS

2 Kings 9 in the SBIDS

2 Kings 9 in the SBIGS

2 Kings 9 in the SBIHS

2 Kings 9 in the SBIIS

2 Kings 9 in the SBIIS2

2 Kings 9 in the SBIIS3

2 Kings 9 in the SBIKS

2 Kings 9 in the SBIKS2

2 Kings 9 in the SBIMS

2 Kings 9 in the SBIOS

2 Kings 9 in the SBIPS

2 Kings 9 in the SBISS

2 Kings 9 in the SBITS

2 Kings 9 in the SBITS2

2 Kings 9 in the SBITS3

2 Kings 9 in the SBITS4

2 Kings 9 in the SBIUS

2 Kings 9 in the SBIVS

2 Kings 9 in the SBT

2 Kings 9 in the SBT1E

2 Kings 9 in the SCHL

2 Kings 9 in the SNT

2 Kings 9 in the SUSU

2 Kings 9 in the SUSU2

2 Kings 9 in the SYNO

2 Kings 9 in the TBIAOTANT

2 Kings 9 in the TBT1E

2 Kings 9 in the TBT1E2

2 Kings 9 in the TFTIP

2 Kings 9 in the TFTU

2 Kings 9 in the TGNTATF3T

2 Kings 9 in the THAI

2 Kings 9 in the TNFD

2 Kings 9 in the TNT

2 Kings 9 in the TNTIK

2 Kings 9 in the TNTIL

2 Kings 9 in the TNTIN

2 Kings 9 in the TNTIP

2 Kings 9 in the TNTIZ

2 Kings 9 in the TOMA

2 Kings 9 in the TTENT

2 Kings 9 in the UBG

2 Kings 9 in the UGV

2 Kings 9 in the UGV2

2 Kings 9 in the UGV3

2 Kings 9 in the VBL

2 Kings 9 in the VDCC

2 Kings 9 in the YALU

2 Kings 9 in the YAPE

2 Kings 9 in the YBVTP

2 Kings 9 in the ZBP