Isaiah 18 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە، 2 پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان. بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی. 3 ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان ونیشتەجێبووانی زەوی،کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،ببینن وکە کەڕەنا لێدرا،گوێ بگرن. 4 یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەموەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.» 5 پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن وکاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە ولقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات. 6 پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا وبۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن وهەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن. 7 لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن.