Leviticus 14 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی ڕێوڕەسمی پاکبوونەوە. کاتێک نەخۆشەکە دەهێنرێتە لای کاهین، 3 کاهینەکەش دەچێتە دەرەوەی ئۆردوگاکە، جا ئەگەر کاهینەکە پشکنی کەسەکە چاک بووەتەوە لە نەخۆشی گواستراوەی پێست، 4 کاهینەکە فەرمان دەدات کە دوو چۆلەکەی زیندووی پاک بۆ ئەو کەسەی کە پاک دەبێتەوە ببەن لەگەڵ پارچە دارێکی ئورز و بەنی سووری ئاڵ و زوفا. 5 ئینجا کاهینەکە فەرمان دەدات کە یەکێک لە چۆلەکەکان لە گۆزەیەکی گڵین لەسەر ئاوێکی سازگار سەرببڕدرێت. 6 بەڵام چۆلەکە زیندووەکە لەگەڵ پارچە دارە ئورزەکە و بەنە سوورە ئاڵەکە و زوفاکە دەبات و دەیانخاتە ناو خوێنی چۆلەکە سەربڕدراوەکەی سەر ئاوە سازگارەکە. 7 حەوت جار بەسەر ئەو کەسەدا دەیپرژێنێت کە لە نەخۆشییە گواستراوەکە پاک دەبێتەوە و پاکی دەکاتەوە، ئینجا چۆلەکە زیندووەکە ڕووەو دەشتودەر بەڕەڵا دەکات. 8 «جا ئەو کەسەی کە پاک دەبێتەوە پێویستە جلەکانی بشوات و هەموو مووی لەشی بتاشێت و بە ئاو خۆی بشوات. ئەو کاتە بەپێی ڕێوڕەسم پاک دەبێتەوە، ئینجا دێتە ناو ئۆردوگاکەوە، بەڵام حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت. 9 لە ڕۆژی حەوتەم سەری و ڕیشی و برۆکانی و هەموو مووەکانی دەتاشێت، پێویستە جلەکانیشی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات، جا پاک دەبێتەوە. 10 «ئینجا لە ڕۆژی هەشتەمدا دوو بەرخی نێری ساغ و بەرخێکی مێیەی یەک ساڵەی ساغ دەهێنێت، لەگەڵ سێ لە دەی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی پێشکەشکراوی دانەوێڵە کە بە زەیت شێلرابێت و هەروەها لۆگێک زەیت. 11 جا ئەو کاهینەی بە پاککردنەوەکە هەڵدەستێت، کەسە پاکبووەوەکە لەگەڵ قوربانی و پێشکەشکراوەکانی لەبەردەم یەزدان، لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن ڕادەگرێت. 12 «ئینجا کاهینەکە یەکێک لە بەرخە نێرەکان دەبات و وەک قوربانی تاوان پێشکەشی دەکات لەگەڵ لۆگە زەیتەکە، لەبەردەم یەزدان بەرزی دەکاتەوە، وەک قوربانی بەرزکردنەوە. 13 بەرخەکەش لەو شوێنە سەردەبڕێت کە قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندنی تێدا سەردەبڕدرێت، لە پیرۆزگا، چونکە قوربانی تاوان وەک قوربانی گوناه بۆ کاهینە و هەرەپیرۆزە. 14 ئینجا کاهینەکە لە خوێنی قوربانییەکەی تاوان دەبات و لە شلکەی گوێی ڕاستە و پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستەی ئەو کەسەی دەدات کە پاک دەبێتەوە. 15 پاشان کاهینەکە لە لۆگە زەیتەکە هەندێک دەبات و دەیکاتە ناو لەپی دەستی چەپی خۆی، 16 ئینجا کاهینەکە پەنجەیەکی دەستی ڕاستی دەکاتە ناو ئەو زەیتەی ناو لەپی دەستی چەپییەتی و حەوت جار بە پەنجەی زەیتەکە لەبەردەم یەزدان دەپرژێنێت. 17 ئەوەی دەمێنێتەوە لەو زەیتەی ناو لەپی دەستی، کاهینەکە لە شلکەی گوێی ڕاستە و پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی ئەو کەسەی دەدات کە پاک دەبێتەوە، لەسەر خوێنەکەی قوربانی تاوان. 18 ئەوەی دەشمێنێتەوە لەو زەیتەی ناو لەپی دەستی، دەیکات بەسەر سەری ئەو کەسەی کە پاک دەبێتەوە و کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات. 19 «ئینجا کاهینەکە قوربانی گوناه دەکات و بۆ ئەو کەسەی کە لە گڵاوییەکەی پاک دەبێتەوە کەفارەت دەکات و پاشان قوربانی سووتاندنەکە سەردەبڕێت. 20 دواتر کاهینەکە قوربانی سووتاندنەکە و پێشکەشکراوی دانەوێڵە بۆ سەر قوربانگاکە سەردەخات و کەفارەتی بۆ دەکات، جا پاک دەبێتەوە. 21 «بەڵام ئەگەر هەژار و دەستکورت بوو، ئەوا یەک بەرخی نێر دەبات وەک قوربانی تاوان ڕادەوەشێنرێت، بۆ کەفارەتکردن بۆی، لەگەڵ دەیەکێکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و لۆگێک زەیت، 22 هەروەها دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر، بەپێی توانای دەستی، جا یەکێکیان دەبێتە قوربانی گوناه و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن. 23 «لە ڕۆژی هەشتەمدا دەیهێنێتە لای کاهینەکە بۆ پاکبوونەوەی، بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم یەزدان. 24 جا کاهینەکە بەرخەکەی بۆ قوربانی تاوان و لۆگە زەیتەکە دەبات و لەبەردەم یەزدان بەرزی دەکاتەوە وەک قوربانی بەرزکردنەوە. 25 ئینجا بەرخەکە بۆ قوربانی تاوان سەردەبڕێت و کاهینەکە لە خوێنی قوربانییەکەی تاوان لە شلکەی گوێی ڕاستە و پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی ئەو کەسەی دەدات کە پاک دەبێتەوە. 26 ئینجا کاهینەکە هەندێک لە زەیتەکە لەناو لەپی دەستی چەپی خۆی دەکات، 27 کاهینەکە بە پەنجەیەکی دەستی ڕاستی لەو زەیتەی لە لەپی دەستی چەپیدایە حەوت جار لەبەردەم یەزدان دەیپرژێنێت. 28 هەروەها کاهینەکە لەو زەیتەی لەناو لەپیەتی، لە شلکەی گوێی ڕاست و پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی ئەو کەسەی دەدات کە پاک دەبێتەوە، لە شوێنی خوێنەکەی قوربانی تاوان. 29 ئەوەی دەمێنێتەوە لەو زەیتەی ناو لەپی کاهینەکە، بەسەر سەری ئەو کەسەی دادەکات کە پاک دەبێتەوە بۆ کەفارەتکردن بۆی لەبەردەم یەزدان. 30 ئینجا یەکێک لە دوو کوکوختییەکە یان یەکێک لە دوو بێچووە کۆترەکان، ئەوەی لە توانای دەستییەتی، 31 یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکە قوربانی سووتاندن لەگەڵ پێشکەشکراوەکەی دانەوێڵە، کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە پاک دەبێتەوە.» 32 ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەو کەسەی نەخۆشی گواستراوەی پێستی هەبێت، ئەوەی دەستکورت بێت بۆ پاکبوونەوەکەی. 33 هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 34 «لەو کاتەی کە دەچنە خاکی کەنعان، کە من دەتاندەمێ وەک موڵکی خۆتان، وام کرد ماڵێک لەو خاکە تووشی کەڕوو بێت، 35 ئەوەی خاوەنی ماڵەکەیە دەچێت و بە کاهینەکە دەڵێت: ”وابزانم کەڕوو لە ماڵەکەی داوم.“ 36 کاهینەکەش فەرمان دەدات ماڵەکە چۆڵ بکرێت، پێش چوونە ژوورەوەی کاهینەکە بۆ پشکنینی لێدانەکە، نەوەک هەموو شتەکانی ماڵەکە گڵاو بێت، پاش ئەوە کاهینەکە بۆ پشکنینی ماڵەکە دەچێتە ژوورەوە. 37 جا ئەگەر پشکنی لێدانەکە لە دیوارەکانی ماڵەکەیە و هەڵکراوێکی سەوزباو یان سوورباوە، لە دیوارەکەش قووڵترە، 38 ئەوا کاهینەکە لە ماڵەکە دێتە دەرەوە و بۆ حەوت ڕۆژ ماڵەکە دادەخات. 39 ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم گەڕایەوە و پشکنی وا لێدانەکە لە دیوارەکانی ماڵەکە بڵاوبووەتەوە، 40 کاهینەکە فەرمان دەدات، ئەو بەردانە دەربهێنن کە لێدانەکەی تێدایە و فڕێیانبدەنە دەرەوەی شارۆچکەکە لە شوێنێکی گڵاو. 41 ماڵەکەش لە هەر چواردەوری دیوی ژوورەوە دەڕنن، ئەو خۆڵەش کە دەیڕننەوە، فڕێیدەدەنە دەرەوەی شارۆچکەکە لە شوێنێکی گڵاو. 42 بەردی دیکە دەهێنن و لە شوێنی بەردەکان دایاندەنێن و خۆڵی دیکە دێنن و ماڵەکەی پێ سواخ دەدەنەوە. 43 «جا ئەگەر لێدانەکە گەڕایەوە و لە ماڵەکە بڵاو بووەوە، لەدوای دەرهێنانی بەردەکان و ڕنینی ماڵەکە و سواخدانەوەی، 44 کاهینەکە هات و پشکنی وا لێدانەکە لە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئەوا کەڕووێکی گەندەڵە لە ماڵەکە، ئەوە گڵاوە. 45 جا ماڵەکە تێکدەدات، بەرد و دارەکانی و هەموو خۆڵی ماڵەکە دەباتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ شوێنێکی گڵاو. 46 «ئەوەی لە هەموو ڕۆژانی داخستنی ماڵەکە بچێتە ناوی، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 47 ئەوەی لە ماڵەکە خەوتبێت، ئەوا دەبێت جلەکانی بشوات و ئەوەی لە ماڵەکە نانی خواردبێت ئەوا دەبێت جلەکانی بشوات. 48 «بەڵام ئەگەر کاهینەکە هات و پشکنی لێدانەکە لە ماڵەکە بڵاو نەبووەتەوە دوای سواخدانەوەکەی، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت ماڵەکە پاکە، چونکە لێدانەکە نەماوە. 49 بۆ پاکبوونەوەی ماڵەکە دوو چۆلەکە لەگەڵ پارچە دارێکی ئورز و بەنی سووری ئاڵ و زوفا دەبات. 50 یەکێک لە چۆلەکەکان لە گۆزەیەکی گڵین سەر دەبڕێت، لەسەر ئاوێکی سازگار. 51 ئینجا پارچە دارە ئورزەکە و زوفاکە و بەنە سوورە ئاڵەکە و چۆلەکە زیندووەکە دەبات و دەیخاتە ناو خوێنی چۆلەکە سەربڕدراوەکە و ئاوە سازگارەکە، حەوت جار بەسەر ماڵەکەدا دەیپرژێنێت. 52 بەم شێوەیە بە خوێنی چۆلەکەکە، ئاوە سازگارەکە، چۆلەکە زیندووەکە، پارچە دارە ئورزەکە، زوفاکە و بەنە سوورە ئاڵەکە ماڵەکە پاک دەکاتەوە. 53 ئینجا چۆلەکە زیندووەکە بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە ڕووەو دەشتودەر بەڕەڵای دەکات و کەفارەت بۆ ماڵەکە دەکات، ئیتر پاک دەبێتەوە.» 54 ئەوە ڕێنماییە بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییەکی گواستراوەی پێست و کەچەڵی، 55 کەڕووی جلوبەرگ و ماڵ، 56 ئاوسان و لیر و لەکەی بریقەدار، 57 بۆ یەکلاییکردنەوەی شتێک کە پاک بێت یان گڵاو.ئەوە ڕێنماییە بۆ نەخۆشی گواستراوەی پێست و کەڕوو.

In Other Versions

Leviticus 14 in the ANGEFD

Leviticus 14 in the ANTPNG2D

Leviticus 14 in the AS21

Leviticus 14 in the BAGH

Leviticus 14 in the BBPNG

Leviticus 14 in the BBT1E

Leviticus 14 in the BDS

Leviticus 14 in the BEV

Leviticus 14 in the BHAD

Leviticus 14 in the BIB

Leviticus 14 in the BLPT

Leviticus 14 in the BNT

Leviticus 14 in the BNTABOOT

Leviticus 14 in the BNTLV

Leviticus 14 in the BOATCB

Leviticus 14 in the BOATCB2

Leviticus 14 in the BOBCV

Leviticus 14 in the BOCNT

Leviticus 14 in the BOECS

Leviticus 14 in the BOGWICC

Leviticus 14 in the BOHCB

Leviticus 14 in the BOHCV

Leviticus 14 in the BOHLNT

Leviticus 14 in the BOHNTLTAL

Leviticus 14 in the BOICB

Leviticus 14 in the BOILNTAP

Leviticus 14 in the BOITCV

Leviticus 14 in the BOKCV

Leviticus 14 in the BOKCV2

Leviticus 14 in the BOKHWOG

Leviticus 14 in the BOLCB

Leviticus 14 in the BOLCB2

Leviticus 14 in the BOMCV

Leviticus 14 in the BONAV

Leviticus 14 in the BONCB

Leviticus 14 in the BONLT

Leviticus 14 in the BONUT2

Leviticus 14 in the BOPLNT

Leviticus 14 in the BOSCB

Leviticus 14 in the BOSNC

Leviticus 14 in the BOTLNT

Leviticus 14 in the BOVCB

Leviticus 14 in the BOYCB

Leviticus 14 in the BPBB

Leviticus 14 in the BPH

Leviticus 14 in the BSB

Leviticus 14 in the CCB

Leviticus 14 in the CUV

Leviticus 14 in the CUVS

Leviticus 14 in the DBT

Leviticus 14 in the DGDNT

Leviticus 14 in the DHNT

Leviticus 14 in the DNT

Leviticus 14 in the ELBE

Leviticus 14 in the EMTV

Leviticus 14 in the ESV

Leviticus 14 in the FBV

Leviticus 14 in the FEB

Leviticus 14 in the GGMNT

Leviticus 14 in the GNT

Leviticus 14 in the HARY

Leviticus 14 in the HNT

Leviticus 14 in the IRVA

Leviticus 14 in the IRVB

Leviticus 14 in the IRVG

Leviticus 14 in the IRVH

Leviticus 14 in the IRVK

Leviticus 14 in the IRVM

Leviticus 14 in the IRVM2

Leviticus 14 in the IRVO

Leviticus 14 in the IRVP

Leviticus 14 in the IRVT

Leviticus 14 in the IRVT2

Leviticus 14 in the IRVU

Leviticus 14 in the ISVN

Leviticus 14 in the JSNT

Leviticus 14 in the KAPI

Leviticus 14 in the KBT1ETNIK

Leviticus 14 in the KBV

Leviticus 14 in the KJV

Leviticus 14 in the KNFD

Leviticus 14 in the LBA

Leviticus 14 in the LBLA

Leviticus 14 in the LNT

Leviticus 14 in the LSV

Leviticus 14 in the MAAL

Leviticus 14 in the MBV

Leviticus 14 in the MBV2

Leviticus 14 in the MHNT

Leviticus 14 in the MKNFD

Leviticus 14 in the MNG

Leviticus 14 in the MNT

Leviticus 14 in the MNT2

Leviticus 14 in the MRS1T

Leviticus 14 in the NAA

Leviticus 14 in the NASB

Leviticus 14 in the NBLA

Leviticus 14 in the NBS

Leviticus 14 in the NBVTP

Leviticus 14 in the NET2

Leviticus 14 in the NIV11

Leviticus 14 in the NNT

Leviticus 14 in the NNT2

Leviticus 14 in the NNT3

Leviticus 14 in the PDDPT

Leviticus 14 in the PFNT

Leviticus 14 in the RMNT

Leviticus 14 in the SBIAS

Leviticus 14 in the SBIBS

Leviticus 14 in the SBIBS2

Leviticus 14 in the SBICS

Leviticus 14 in the SBIDS

Leviticus 14 in the SBIGS

Leviticus 14 in the SBIHS

Leviticus 14 in the SBIIS

Leviticus 14 in the SBIIS2

Leviticus 14 in the SBIIS3

Leviticus 14 in the SBIKS

Leviticus 14 in the SBIKS2

Leviticus 14 in the SBIMS

Leviticus 14 in the SBIOS

Leviticus 14 in the SBIPS

Leviticus 14 in the SBISS

Leviticus 14 in the SBITS

Leviticus 14 in the SBITS2

Leviticus 14 in the SBITS3

Leviticus 14 in the SBITS4

Leviticus 14 in the SBIUS

Leviticus 14 in the SBIVS

Leviticus 14 in the SBT

Leviticus 14 in the SBT1E

Leviticus 14 in the SCHL

Leviticus 14 in the SNT

Leviticus 14 in the SUSU

Leviticus 14 in the SUSU2

Leviticus 14 in the SYNO

Leviticus 14 in the TBIAOTANT

Leviticus 14 in the TBT1E

Leviticus 14 in the TBT1E2

Leviticus 14 in the TFTIP

Leviticus 14 in the TFTU

Leviticus 14 in the TGNTATF3T

Leviticus 14 in the THAI

Leviticus 14 in the TNFD

Leviticus 14 in the TNT

Leviticus 14 in the TNTIK

Leviticus 14 in the TNTIL

Leviticus 14 in the TNTIN

Leviticus 14 in the TNTIP

Leviticus 14 in the TNTIZ

Leviticus 14 in the TOMA

Leviticus 14 in the TTENT

Leviticus 14 in the UBG

Leviticus 14 in the UGV

Leviticus 14 in the UGV2

Leviticus 14 in the UGV3

Leviticus 14 in the VBL

Leviticus 14 in the VDCC

Leviticus 14 in the YALU

Leviticus 14 in the YAPE

Leviticus 14 in the YBVTP

Leviticus 14 in the ZBP