Psalms 132 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانیبەبیر خۆت بهێنەوە. 2 ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: 3 «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،نەچمە ناو نوێنەکەم، 4 خەو نەدەم بە چاوەکانم،پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، 5 هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» 6 ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست،لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: 7 «با بچینە نشینگەکەی،با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. 8 ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،خۆت و سندوقی هێزت. 9 با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» 10 لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە. 11 یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد وهەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. 12 ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایەلەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» 13 لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد وحەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. 14 «هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! 15 بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،هەژارەکانی تێر نان دەکەم. 16 ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. 17 «لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم. 18 شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»