Psalms 26 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،پشتم بە یەزدان بەستووە،بەبێ دوودڵی. 2 ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە،مێشک و دڵم بپشکنە، 3 چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە،بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم. 4 لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم،تێکەڵی دووڕووان نابم. 5 ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە ولەگەڵ خراپەکار دانانیشم. 6 دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم،ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و 7 بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم وهەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. 8 ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت،ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە. 9 گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە،ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان، 10 ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە،ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە. 11 بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە. 12 پێم لەسەر زەوییەکی تەختە،لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.