Psalms 30 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا. 1 ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،چونکە هەڵتکێشام ونەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن. 2 ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،تۆش چاکت کردمەوە. 3 ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ. 4 ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن، 5 چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت. 6 کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:«هەرگیز نالەقێم.» 7 ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،پەرێشان بووم. 8 ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،من لە پەروەردگار پاڕامەوە: 9 «مەرگی من سوودی چی تێدایە،ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟ 10 ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!» 11 تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم، 12 بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.