Psalms 42 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح 1 چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ. 2 گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟ 3 بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» 4 هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان. 5 ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە. 6 گیانم خەمبارە لە ناخم،بۆیە یادت دەکەمەوەلە لای ڕووباری ئوردون،لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە، لە کێوی میچعارەوە. 7 قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون. 8 بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،نوێژێکە بۆ خودای ژیانم. 9 خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:«بۆچی لە یادت کردووم؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟» 10 بە تێکشکانی ئێسقانەکانمناحەزانم توانجم تێدەگرن،بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» 11 ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.