Psalms 75 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک. 1 ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. 2 تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،بە ڕاستی دادوەری دەکەم. 3 کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم. 4 بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن. 5 هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» 6 نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، 7 بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. 8 جام بەدەستی یەزدانەوەیە،پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەویلێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. 9 بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: 10 «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»