Psalms 76 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک. 1 لە یەهودا خودا ناسراوە،لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە! 2 کەپری لە شالیمە،هەواری لە سییۆنە. 3 لەوێ تیرە گڕدارەکان وقەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند. 4 تۆ ڕەوشەنی،لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری. 5 قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،دوایین خەوی خۆیان نوستن،هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە. 6 ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە! 7 تۆ خۆت بەسامیت!لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟ 8 لە ئاسمان حوکمت بیسترا،زەوی ترسا و کپ بوو، 9 بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی. 10 بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە. 11 نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن. 12 ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.