Psalms 8 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت.زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان. 2 بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆرانهێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە. 3 کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون، 4 مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟ 5 کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری. 6 دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو: 7 هەموو مەڕ و مانگاکان،هەروەها ئاژەڵی کێوی، 8 باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا وهەرچی لەناو دەریادا دەژی. 9 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!