Psalms 85 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. 1 ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە. 2 لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە. 3 هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە. 4 ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە. 5 ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟ 6 ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟ 7 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە. 8 ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بۆ خۆشەویستانی،بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی. 9 بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. 10 خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن. 11 ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت وڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. 12 هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت وزەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات. 13 ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،ڕێگای بۆ خۆش دەکات.