Revelation 15 (BOKSSV)
1 پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتاییان پێبوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت. 2 پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێبوو. 3 سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت:«ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا،کارەکانت گەورە و سەیرە!ئەی پاشای نەتەوەکان،ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە. 4 ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت وناوت شکۆدار ناکات؟چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.» 5 پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە. 6 حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێبوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو. 7 یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. 8 پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە.
In Other Versions
Revelation 15 in the BOHNTLTAL
Revelation 15 in the KBT1ETNIK
Revelation 15 in the TBIAOTANT