1 Samuel 14 (BOKSSV)

1 ڕۆژێک یۆناتانی کوڕی شاول بەو لاوەی گوت کە تفاقەکەی بۆ هەڵدەگرت: «وەرە، با بپەڕینەوە سەربازگەی فەلەستییەکان، ئەوانەی لەوبەرن.» بەڵام بە باوکی نەگوت. 2 شاولیش لە قەراغی گیڤعادا لەژێر ئەو دار هەنارەی لە میگرۆنە دانیشتبوو، ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی مابوونەوە نزیکەی شەش سەد پیاو بوون، 3 لەنێوانیان ئاحییای کاهین بوو کە ئێفۆدی لەبەردا بوو. ئاحییا کوڕی ئەحیتوڤی برای ئیخاڤۆدی کوڕی فینەحاسی کوڕی عێلیی کاهینی یەزدان بوو لە شیلۆ. کەس نەیدەزانی کە یۆناتان ڕۆیشتووە. 4 لەنێوان ئەو دەربەندەی کە یۆناتان ویستی لێی بپەڕێتەوە بۆ سەربازگەی فەلەستییەکان هەڵدێرێک لەم بەر و هەڵدێرێک لەو بەر هەبوو، ناوی یەکێکیان بۆچێچ و ناوی ئەوی دیکەیان سەنە بوو. 5 یەکێکیان ڕووی لە باکوور بوو بەرامبەر بە میخماس چەقی بوو و ئەوەی دیکەیان ڕووی لە باشوور بوو بەرامبەر بە گەڤەع. 6 ئینجا یۆناتان بە لاوەکەی گوت کە هەڵگری تفاقەکانی بوو: «وەرە، با بپەڕینەوە سەربازگەی ئەو خەتەنە نەکراوانە، بەڵکو یەزدان کارێکی وامان بۆ بکات، چونکە هیچ شتێک ناتوانێت لەبەردەم یەزدان ببێتە بەربەست بۆ ڕزگارکردن، چ زۆر بین یان کەم.» 7 هەڵگری تفاقەکانیشی گوتی: «هەرچی لەسەر دڵتە ئەوە بکە و پێش بکەوە. ئەوەتا، منیش بە تەواوی لەگەڵتدام.» 8 یۆناتانیش گوتی: «ئەوەتا ئێمە دەپەڕینەوە بۆ لای ئەو پیاوانە و خۆمانیان نیشان دەدەین، 9 ئەگەر پێیان گوتین: ”ڕابوەستن هەتا دەگەینە لاتان،“ لە شوێنی خۆماندا ڕادەوەستین و سەرناکەوین بۆ لایان. 10 بەڵام ئەگەر گوتیان: ”سەربکەون بۆ لامان،“ ئەوا سەردەکەوین، چونکە یەزدان ئەوانی داوەتە دەستمانەوە، ئەمەش نیشانەیە بۆمان.» 11 ئینجا هەردووکیان خۆیان بۆ سەربازگەی فەلەستییەکان دەرخست و فەلەستییەکانیش گوتیان: «تەماشا بکەن، عیبرانییەکان لەو کونانە دێنە دەرەوە کە خۆیان تێیدا شاردبووەوە.» 12 ئینجا پیاوانی سەربازگەکە هاواریان لە یۆناتان و هەڵگری تفاقەکانی کرد و گوتیان: «سەربکەون بۆ لامان، شتێکتان فێر دەکەین.»یۆناتانیش بە هەڵگری تفاقەکەی گوت: «بەدوامدا سەربکەوە، چونکە یەزدان ئەوانی داوەتە دەست گەلی ئیسرائیل.» 13 یۆناتان بە دەست و پێیەکانی سەرکەوت و هەڵگری تفاقەکانیشی بەدوایەوە بوو. فەلەستییەکانیش لەبەردەم یۆناتان کەوتن و هەڵگری تفاقەکانیشی لەدوایەوە دەیکوشتن، 14 یەکەم گورز کە یۆناتان و هەڵگری تفاقەکانی وەشاندییان، لە ڕووبەری کەمتر لە یەک دۆنم زەویدا نزیکەی بیست پیاویان کوشت. 15 ترسێکی زۆر باڵی کێشا بەسەر تەواوی سوپادا، واتە هەر هەموو ئەوانەی لە ئۆردوگا و کێڵگە و سەربازگەکە بوون، هەروەها تێکدەرەکانیش، زەویش لەرزی. ترسێکی ئێجگار زۆر بوو لە خوداوە. 16 ئێشکگرەکانی شاول لە گیڤعای بنیامینەوە بینییان کە سوپاکە توایەوە و بە هەموو لایەکدا پەرتەوازە بوون. 17 ئینجا شاول بەو لەشکرەی گوت کە لەگەڵی بوون: «تکایە سەرژمێری بکەن و ببینن کێ لە ئێمە ڕۆیشتووە.» ئەوانیش سەرژمێرییان کرد و بینییان وا یۆناتان و هەڵگری تفاقەکانی لەوێ نەبوون. 18 شاول بە ئاحییای گوت: «سندوقی خودا بهێنە ئێرە.» لەو ڕۆژانەدا سندوقی خودا لەلای نەوەی ئیسرائیل بوو. 19 هێشتا شاول قسەی لەگەڵ کاهینەکە دەکرد، هەراوهۆریا لەناو ئۆردوگای فەلەستییەکان هەتا دەهات زیاتر دەبوو، بۆیە شاول بە کاهینەکەی گوت: «دەست بکێشەوە.» 20 ئینجا شاول و هەموو ئەو گەلەی لەگەڵی بوون یەکیانگرت و چوون بۆ جەنگەکە. بینییان فەلەستییەکان لە پەشۆکاوییەکی زۆر گەورەدان و شمشێری هەریەکەیان لە دژی هاوڕێکەیەتی. 21 هەروەها عیبرانییەکانی ئەو دەوروبەرەش کە پێشتر لەگەڵ فەلەستییەکاندا بوون و لەگەڵیاندا بۆ ئۆردوگاکە سەرکەوتبوون، ئەوانیش چوونە پاڵ ئەو ئیسرائیلییانەی لەگەڵ شاول و یۆناتاندا بوون. 22 کاتێک پیاوانی ئیسرائیل، ئەوانەی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمدا خۆیان شاردبووەوە، بیستیانەوە کە فەلەستییەکان هەڵاتوونە، ئەوانیش لە نزیکەوە بەرەو جەنگەکە دوایان کەوتن. 23 جا یەزدان لەو ڕۆژەدا ئیسرائیلی ڕزگار کرد و جەنگەکە گوازرایەوە بۆ بێت‌ئاڤن. 24 پیاوانی ئیسرائیل لەو ڕۆژە پەرێشان بوون، چونکە شاول گەلی سوێند دا و گوتی: «نەفرەت لەو پیاوە بێت، ئەوەی بەر لە ئێوارە نان بخوات و پێش ئەوەی تۆڵە لە دوژمنەکانم بکەمەوە.» بۆیە هەموو سوپاکە تامی نانیان نەکرد. 25 ئینجا هەموو سوپاکە هاتنە دارستانێک و هەنگوین بەسەر ڕووی زەوییەکەوە بوو. 26 کاتێک سوپاکە هاتنە ناو دارستانەکەوە بینییان ئەوەتا هەنگوین دەتکێت، بەڵام کەس دەستی بۆ دەمی نەبرد، چونکە گەل لە سوێندەکە ترسان. 27 بەڵام یۆناتان نەیبیستبوو کە باوکی سوپای سوێند دابوو، جا نووکی داردەستەکەی کە بە دەستیەوە بوو درێژ کرد و خستییە ناو شانە هەنگوینەکە و بۆ دەمی برد، ئیتر چاوەکانی گەشانەوە. 28 ئینجا یەکێک لە سەربازەکان پێی گوت: «باوکت بە توندی سوپای سوێند دا و گوتی: ”نەفرەت لەو پیاوە بێت کە ئەمڕۆ نان دەخوات!“ لەبەر ئەوە جەنگاوەران لە پەلوپۆ کەوتبوون.» 29 یۆناتانیش گوتی: «باوکم گیروگرفتی لە خاکەکەدا ناوەتەوە، تکایە تەماشا بکەن چاوەکانم چۆن گەشاونەتەوە، چونکە کەمێک لەم هەنگوینەم تام کرد. 30 ئەی ئەگەر ئەمڕۆ جەنگاوەرەکان لە دەستکەوتی دوژمنەکانیان بخواردایە کە دەستیان کەوتووە، ئایا ئەو گورزەی لە فەلەستییەکان وەشێنرا گەورەتر نەدەبوو؟» 31 لەو ڕۆژەدا لە میخماسەوە هەتا ئەیالۆن گورزیان لە فەلەستییەکان وەشاند، جەنگاوەرەکان لە پەلوپۆ کەوتبوون. 32 پاشان سوپاکە هەڵیانکوتایە سەر دەستکەوتەکە و مەڕ و مانگا و گوێرەکەیان برد و لەسەر زەوی سەریان بڕین و جەنگاوەرەکان بە خوێنەوە خواردیان. 33 بە شاولیان گوت: «وا سوپاکە گوناه لە دژی یەزدان دەکەن کە گۆشت بە خوێنەوە دەخۆن.»ئەویش گوتی: «ناپاکیتان کرد، دەستبەجێ بەردێکی گەورە بۆ ئێرە گلۆر بکەنەوە.» 34 ئینجا گوتی: «بەناو سوپادا بڵاو ببنەوە و پێیان بڵێن: ”با هەریەکە گا و بەرانەکەی خۆی بۆم بهێنێتە پێش و لێرە سەری ببڕن، ئینجا بیخۆن و گوناه لە دژی یەزدان مەکەن کە گۆشتەکە بە خوێنەوە بخۆن.“»ئیتر هەموو سوپا لەو شەوەدا هەریەکە و گایەکەی هێنایە پێش و لەوێدا سەری بڕی. 35 ئینجا شاول قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا، ئەوە یەکەم قوربانگا بوو کە بۆ یەزدانی بنیاد نا. 36 پاشان شاول گوتی: «با بە شەو بەدوای فەلەستییەکاندا بچینە خوارەوە و هەتا بەرەبەیان تاڵانیان بکەین و قڕیان بکەین.»ئەوانیش گوتیان: «چی بە باش دەزانیت ئەوە بکە.»بەڵام کاهینەکە گوتی: «با لێرە لە خودا بپرسین.» 37 ئینجا شاول پرسیاری لە خودا کرد: «ئایا بەدوای فەلەستییەکاندا دابەزم؟ ئایا دەیاندەیتە دەست گەلی ئیسرائیل؟» بەڵام لەو ڕۆژەدا وەڵامی نەدایەوە. 38 جا شاول گوتی: «ئەی هەموو ڕابەرانی سوپا، وەرنە پێشەوە بۆ ئێرە، بزانن و ببینن ئەمڕۆ ئەو گوناهە چۆن ڕوویداوە، 39 چونکە بە یەزدانی زیندوو کە ڕزگارکەری ئیسرائیلە، تەنانەت ئەگەر لە یۆناتانی کوڕیشم بێ، دەبێت بمرێت.» بەڵام لە هەموو سوپاکە کەس وەڵامی نەدایەوە. 40 ئینجا بە هەموو ئیسرائیلی گوت: «ئێوە لەلایەک بن و من و یۆناتانی کوڕیشم لەلایەک دەبین.»جەنگاوەرەکانیش بە شاولیان گوت: «چی بە باش دەزانیت بیکە.» 41 شاول گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمڕۆ وەڵامی خزمەتکارەکەت نادەیتەوە؟ ئەگەر هەڵەی من یان یۆناتانی کوڕمە، ئەوا ئوریممان پێبدە. بەڵام ئەگەر هەڵەی گەلی ئیسرائیلە ئەوا تومیممان پێبدە.» جا تیروپشکەکە کەوتە سەر یۆناتان و شاول، بەڵام سوپاکە بێتاوان دەرچوون. 42 ئینجا شاول گوتی: «لەنێوان من و یۆناتانی کوڕم تیروپشک هەڵبدەن.» جا تیروپشکەکە کەوتە سەر یۆناتان. 43 ئینجا شاول بە یۆناتانی گوت: «پێم بڵێ چیت کردووە.»یۆناتانیش پێی ڕاگەیاند: «بە نووکی داردەستەکەم کە بەدەستمەوە بوو کەمێک هەنگوینم تامکرد. ئایا ئێستا دەبێت بمرم؟» 44 شاولیش گوتی: «یۆناتان! ئەگەر تۆ نەمریت، با خودا توندترین سزام بدات.» 45 بەڵام جەنگاوەران بە شاولیان گوت: «ئایا یۆناتان، ئەوەی ئەم ڕزگارییە گەورەیەی لە ئیسرائیلدا هێنایە دی دەبێ بمرێت؟ حاشا! بە یەزدانی زیندوو، نابێت تاڵە مووێکی سەری بکەوێتە سەر زەوی، چونکە ئەمڕۆ ئەو لەگەڵ خودا ئەمەی کردووە.» جا گەل یۆناتانیان دەرباز کرد و نەمرد. 46 ئینجا شاول وازی لە ڕاونانی فەلەستییەکان هێنا و فەلەستییەکانیش بۆ شوێنی خۆیان گەڕانەوە. 47 دوای ئەوەی شاول جڵەوی پاشایەتی ئیسرائیلی گرتە دەست، لە دژی هەموو دوژمنەکانی دەوروبەری جەنگا، مۆئاب و عەمۆن و ئەدۆم و پاشاکانی چۆڤا و فەلەستییەکان. ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، سەردەکەوت. 48 هەروەها دلێرانە جەنگا و گورزی لە عەمالێقییەکان وەشاند و ئیسرائیلی لە دەستی تاڵانکەرانی دەرباز کرد. 49 کوڕەکانی شاولیش، یۆناتان و یەشڤی و مەلکی‌شوەع بوون. ناوی دوو کچەکەشی، ناوی گەورەکەیان مێرەڤ و بچووکەکەشیان ناوی میخەل بوو. 50 ژنەکەشی ناوی ئەحینۆعەمی کچی ئەحیمەعەچ بوو. فەرماندەی گشتی سوپاکەشی ناوی ئەبنێری کوڕی نێری مامی شاول بوو، 51 قیشی باوکی شاول و نێری باوکی ئەبنێریش کوڕی ئەبیێل بوون. 52 بە درێژایی ماوەی حوکمڕانی شاول جەنگێکی سەخت لە دژی فەلەستییەکان هەبوو، جا شاول هەر پیاوێکی دلێر و ئازای دەبینی دەیهێنایە پاڵ خۆی.

In Other Versions

1 Samuel 14 in the ANGEFD

1 Samuel 14 in the ANTPNG2D

1 Samuel 14 in the AS21

1 Samuel 14 in the BAGH

1 Samuel 14 in the BBPNG

1 Samuel 14 in the BBT1E

1 Samuel 14 in the BDS

1 Samuel 14 in the BEV

1 Samuel 14 in the BHAD

1 Samuel 14 in the BIB

1 Samuel 14 in the BLPT

1 Samuel 14 in the BNT

1 Samuel 14 in the BNTABOOT

1 Samuel 14 in the BNTLV

1 Samuel 14 in the BOATCB

1 Samuel 14 in the BOATCB2

1 Samuel 14 in the BOBCV

1 Samuel 14 in the BOCNT

1 Samuel 14 in the BOECS

1 Samuel 14 in the BOGWICC

1 Samuel 14 in the BOHCB

1 Samuel 14 in the BOHCV

1 Samuel 14 in the BOHLNT

1 Samuel 14 in the BOHNTLTAL

1 Samuel 14 in the BOICB

1 Samuel 14 in the BOILNTAP

1 Samuel 14 in the BOITCV

1 Samuel 14 in the BOKCV

1 Samuel 14 in the BOKCV2

1 Samuel 14 in the BOKHWOG

1 Samuel 14 in the BOLCB

1 Samuel 14 in the BOLCB2

1 Samuel 14 in the BOMCV

1 Samuel 14 in the BONAV

1 Samuel 14 in the BONCB

1 Samuel 14 in the BONLT

1 Samuel 14 in the BONUT2

1 Samuel 14 in the BOPLNT

1 Samuel 14 in the BOSCB

1 Samuel 14 in the BOSNC

1 Samuel 14 in the BOTLNT

1 Samuel 14 in the BOVCB

1 Samuel 14 in the BOYCB

1 Samuel 14 in the BPBB

1 Samuel 14 in the BPH

1 Samuel 14 in the BSB

1 Samuel 14 in the CCB

1 Samuel 14 in the CUV

1 Samuel 14 in the CUVS

1 Samuel 14 in the DBT

1 Samuel 14 in the DGDNT

1 Samuel 14 in the DHNT

1 Samuel 14 in the DNT

1 Samuel 14 in the ELBE

1 Samuel 14 in the EMTV

1 Samuel 14 in the ESV

1 Samuel 14 in the FBV

1 Samuel 14 in the FEB

1 Samuel 14 in the GGMNT

1 Samuel 14 in the GNT

1 Samuel 14 in the HARY

1 Samuel 14 in the HNT

1 Samuel 14 in the IRVA

1 Samuel 14 in the IRVB

1 Samuel 14 in the IRVG

1 Samuel 14 in the IRVH

1 Samuel 14 in the IRVK

1 Samuel 14 in the IRVM

1 Samuel 14 in the IRVM2

1 Samuel 14 in the IRVO

1 Samuel 14 in the IRVP

1 Samuel 14 in the IRVT

1 Samuel 14 in the IRVT2

1 Samuel 14 in the IRVU

1 Samuel 14 in the ISVN

1 Samuel 14 in the JSNT

1 Samuel 14 in the KAPI

1 Samuel 14 in the KBT1ETNIK

1 Samuel 14 in the KBV

1 Samuel 14 in the KJV

1 Samuel 14 in the KNFD

1 Samuel 14 in the LBA

1 Samuel 14 in the LBLA

1 Samuel 14 in the LNT

1 Samuel 14 in the LSV

1 Samuel 14 in the MAAL

1 Samuel 14 in the MBV

1 Samuel 14 in the MBV2

1 Samuel 14 in the MHNT

1 Samuel 14 in the MKNFD

1 Samuel 14 in the MNG

1 Samuel 14 in the MNT

1 Samuel 14 in the MNT2

1 Samuel 14 in the MRS1T

1 Samuel 14 in the NAA

1 Samuel 14 in the NASB

1 Samuel 14 in the NBLA

1 Samuel 14 in the NBS

1 Samuel 14 in the NBVTP

1 Samuel 14 in the NET2

1 Samuel 14 in the NIV11

1 Samuel 14 in the NNT

1 Samuel 14 in the NNT2

1 Samuel 14 in the NNT3

1 Samuel 14 in the PDDPT

1 Samuel 14 in the PFNT

1 Samuel 14 in the RMNT

1 Samuel 14 in the SBIAS

1 Samuel 14 in the SBIBS

1 Samuel 14 in the SBIBS2

1 Samuel 14 in the SBICS

1 Samuel 14 in the SBIDS

1 Samuel 14 in the SBIGS

1 Samuel 14 in the SBIHS

1 Samuel 14 in the SBIIS

1 Samuel 14 in the SBIIS2

1 Samuel 14 in the SBIIS3

1 Samuel 14 in the SBIKS

1 Samuel 14 in the SBIKS2

1 Samuel 14 in the SBIMS

1 Samuel 14 in the SBIOS

1 Samuel 14 in the SBIPS

1 Samuel 14 in the SBISS

1 Samuel 14 in the SBITS

1 Samuel 14 in the SBITS2

1 Samuel 14 in the SBITS3

1 Samuel 14 in the SBITS4

1 Samuel 14 in the SBIUS

1 Samuel 14 in the SBIVS

1 Samuel 14 in the SBT

1 Samuel 14 in the SBT1E

1 Samuel 14 in the SCHL

1 Samuel 14 in the SNT

1 Samuel 14 in the SUSU

1 Samuel 14 in the SUSU2

1 Samuel 14 in the SYNO

1 Samuel 14 in the TBIAOTANT

1 Samuel 14 in the TBT1E

1 Samuel 14 in the TBT1E2

1 Samuel 14 in the TFTIP

1 Samuel 14 in the TFTU

1 Samuel 14 in the TGNTATF3T

1 Samuel 14 in the THAI

1 Samuel 14 in the TNFD

1 Samuel 14 in the TNT

1 Samuel 14 in the TNTIK

1 Samuel 14 in the TNTIL

1 Samuel 14 in the TNTIN

1 Samuel 14 in the TNTIP

1 Samuel 14 in the TNTIZ

1 Samuel 14 in the TOMA

1 Samuel 14 in the TTENT

1 Samuel 14 in the UBG

1 Samuel 14 in the UGV

1 Samuel 14 in the UGV2

1 Samuel 14 in the UGV3

1 Samuel 14 in the VBL

1 Samuel 14 in the VDCC

1 Samuel 14 in the YALU

1 Samuel 14 in the YAPE

1 Samuel 14 in the YBVTP

1 Samuel 14 in the ZBP