2 Kings 25 (BOKSSV)

1 ئیتر لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەمی پاشایەتی سدقیا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هەموو سوپاکەی بەرەو ئۆرشەلیم جوڵاند و لەوێ ئۆردوگای دامەزراند، لە چواردەوری قوللەی بنیاد نا. 2 هەتا ساڵی یازدەیەمی پاشایەتی سدقیا شارەکە لەژێر گەمارۆدا بوو. 3 لە نۆی چواردا قاتوقڕی لە شارەکە هێندە سەخت بوو کە نان نەبوو گەلی خاکەکە بیخۆن. 4 ئینجا شوورای شارەکە شکێنرا و هەموو جەنگاوەرەکان بە شەو بە ڕێگای دەروازەکەی نێوان دوو شووراکەی بەرامبەر باخچەی پاشادا هەڵاتن، هەرچەندە بابلییەکان لە چواردەوری شارەکە بوون. پاشا و ئەوانەی لەگەڵی بوون بە ڕێگای عەراڤادا هەڵاتن، 5 بەڵام سوپای بابلییەکان بەدوای پاشا کەوتن، لە دەشتی ئەریحا پێی گەیشتن. هەموو سوپاکەی پەرتەوازە بوو، 6 جا پاشایان بە دیل گرت.بردیانە لای پاشای بابل لە ڕیڤلە، لەوێ دادگاییان کرد. 7 کوڕەکانی سدقیایان لەبەرچاوی خۆی کوشت، پاشان هەردوو چاویشیان دەرهێنا و بە زنجیری بڕۆنز کۆتیان کرد و بردیانە بابل. 8 لە حەوتی مانگی پێنجی ساڵی نۆزدەیەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی ئیمپڕاتۆر کە کاربەدەستی پاشای بابل بوو، هاتە ئۆرشەلیم. 9 پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەموو ماڵەکانی ئۆرشەلیم و هەموو تەلارە گرنگەکانی سووتاند. 10 شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیمیش لەلایەن سوپای بابلییەکانەوە ڕووخێنران، ئەوانەی لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانانی پاشا بوون. 11 پاشماوەی گەلیش ئەوانەی لە شارەکە مابوونەوە و ئەوانەی چووبوونە پاڵ پاشای بابل لەگەڵ پاشماوەی خەڵکەکە، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ڕاپێچی کردن. 12 بەڵام فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەندێک لە خەڵکی ڕەشوڕووتی لە خاکەکە هێشتەوە بۆ کارکردن لە ڕەزەمێو و کێڵگەکان. 13 کۆڵەکە بڕۆنزییەکان و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و حەوزە بڕۆنزییەکە کە لە پەرستگای یەزدان بوون، بابلییەکان پارچەپارچەیان کردن، بڕۆنزەکەشیان بۆ بابل بارکرد. 14 هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز، مەقەست، قاپەکان و هەموو ئەو قاپوقاچاغە بڕۆنزانەی لە خزمەتی پەرستگا بەکاردەهات. 15 فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەموو ئەو شتانەی برد کە لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، بخووردان و تاسیشی برد. 16 بڕۆنزی دوو کۆڵەکەکە و حەوزەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە کە سلێمان بۆ پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، لە کێش نەدەهات. 17 هەر کۆڵەکەیەک هەژدە باڵ درێژییەکەی بوو. تاجێکی بڕۆنز لەسەر کۆڵەکەکە بوو، بەرزی تاجەکە سێ باڵ بوو، کەتیبە و هەنارەکانیش لەسەر تاجەکە و لە چواردەوری هەمووی لە بڕۆنز بوون. بۆ هەر یەکێک لە کۆڵەکەکان هەمان شت هەبوو لەگەڵ کەتیبەکەی. 18 فەرماندەکەی پاسەوانانی پاشا سەرایای سەرۆک کاهین و سەفەنیای کاهینی دووەم و سێ دەرگاوانەکەی گرت. 19 لە شارەکەش ئەو ئەفسەرەی گرت کە لێپرسراوی جەنگاوەرەکان بوو، پێنج ڕاوێژکاری پاشاشی گرت. هەروەها خامەی نهێنی سوپاسالاری گرت، ئەوەی بەرپرسی بە سەربازکردن بوو، لەگەڵ شەست پیاو کە لە شارەکە بەرچاو کەوتن. 20 نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ئەوانەی بردە ڕیڤلە، بۆ لای پاشای بابل. 21 پاشای بابلیش لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات کوشتنی.ئینجا یەهودا لە خاکەکەی خۆی ڕاپێچ کرا. 22 بەڵام ئەو خەڵکەی لە خاکی یەهودا مانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل هێشتنییەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کرد بە لێپرسراویان. 23 کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کردووە بە فەرمانڕەوا، هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو، ئەوانیش ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و سەرایای کوڕی تەنحومەتی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان. 24 گەدەلیاهوش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «لە کاربەدەستانی بابلییەکان مەترسن، لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت.» 25 بەڵام لە مانگی حەوت ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی ئەلیشاماع کە لە ڕەچەڵەکی شاهانە بوو، لەگەڵ دە پیاو هات و گەدەلیاهویان کوشت، هەروەها ئەو پیاوانەی یەهودا و ئەو بابلییانەشیان کوشت کە لە میچپا لەگەڵی بوون. 26 ئینجا هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورە و سەرکردەکانی سوپا هەستان و چوونە میسر، چونکە لە بابلییەکان ترسان. 27 لە ساڵی سی و حەوتەمینی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکین، ئەڤیل مەرۆدەخ بوو بە پاشای بابل. هەر لەو ساڵە لە بیست و حەوتی دوازدە یەهۆیاکینی پاشای یەهودای لە زیندان ئازاد کرد. 28 بە باشی قسەی لەگەڵ کرد و کورسییەکەی لە سەرووی کورسی ئەو پاشایانەوە دانا کە لە بابل لەگەڵی بوون. 29 ئیتر یەهۆیاکین بەرگی زیندانییەکەی گۆڕی و بە درێژایی ماوەی ژیانی بەردەوام لەسەر خوانی پاشا نانی دەخوارد. 30 بە درێژایی ئەو ماوەیەی ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژ بژێوی ڕۆژانەی لەلایەن پاشاوە پێدەدرا.

In Other Versions

2 Kings 25 in the ANGEFD

2 Kings 25 in the ANTPNG2D

2 Kings 25 in the AS21

2 Kings 25 in the BAGH

2 Kings 25 in the BBPNG

2 Kings 25 in the BBT1E

2 Kings 25 in the BDS

2 Kings 25 in the BEV

2 Kings 25 in the BHAD

2 Kings 25 in the BIB

2 Kings 25 in the BLPT

2 Kings 25 in the BNT

2 Kings 25 in the BNTABOOT

2 Kings 25 in the BNTLV

2 Kings 25 in the BOATCB

2 Kings 25 in the BOATCB2

2 Kings 25 in the BOBCV

2 Kings 25 in the BOCNT

2 Kings 25 in the BOECS

2 Kings 25 in the BOGWICC

2 Kings 25 in the BOHCB

2 Kings 25 in the BOHCV

2 Kings 25 in the BOHLNT

2 Kings 25 in the BOHNTLTAL

2 Kings 25 in the BOICB

2 Kings 25 in the BOILNTAP

2 Kings 25 in the BOITCV

2 Kings 25 in the BOKCV

2 Kings 25 in the BOKCV2

2 Kings 25 in the BOKHWOG

2 Kings 25 in the BOLCB

2 Kings 25 in the BOLCB2

2 Kings 25 in the BOMCV

2 Kings 25 in the BONAV

2 Kings 25 in the BONCB

2 Kings 25 in the BONLT

2 Kings 25 in the BONUT2

2 Kings 25 in the BOPLNT

2 Kings 25 in the BOSCB

2 Kings 25 in the BOSNC

2 Kings 25 in the BOTLNT

2 Kings 25 in the BOVCB

2 Kings 25 in the BOYCB

2 Kings 25 in the BPBB

2 Kings 25 in the BPH

2 Kings 25 in the BSB

2 Kings 25 in the CCB

2 Kings 25 in the CUV

2 Kings 25 in the CUVS

2 Kings 25 in the DBT

2 Kings 25 in the DGDNT

2 Kings 25 in the DHNT

2 Kings 25 in the DNT

2 Kings 25 in the ELBE

2 Kings 25 in the EMTV

2 Kings 25 in the ESV

2 Kings 25 in the FBV

2 Kings 25 in the FEB

2 Kings 25 in the GGMNT

2 Kings 25 in the GNT

2 Kings 25 in the HARY

2 Kings 25 in the HNT

2 Kings 25 in the IRVA

2 Kings 25 in the IRVB

2 Kings 25 in the IRVG

2 Kings 25 in the IRVH

2 Kings 25 in the IRVK

2 Kings 25 in the IRVM

2 Kings 25 in the IRVM2

2 Kings 25 in the IRVO

2 Kings 25 in the IRVP

2 Kings 25 in the IRVT

2 Kings 25 in the IRVT2

2 Kings 25 in the IRVU

2 Kings 25 in the ISVN

2 Kings 25 in the JSNT

2 Kings 25 in the KAPI

2 Kings 25 in the KBT1ETNIK

2 Kings 25 in the KBV

2 Kings 25 in the KJV

2 Kings 25 in the KNFD

2 Kings 25 in the LBA

2 Kings 25 in the LBLA

2 Kings 25 in the LNT

2 Kings 25 in the LSV

2 Kings 25 in the MAAL

2 Kings 25 in the MBV

2 Kings 25 in the MBV2

2 Kings 25 in the MHNT

2 Kings 25 in the MKNFD

2 Kings 25 in the MNG

2 Kings 25 in the MNT

2 Kings 25 in the MNT2

2 Kings 25 in the MRS1T

2 Kings 25 in the NAA

2 Kings 25 in the NASB

2 Kings 25 in the NBLA

2 Kings 25 in the NBS

2 Kings 25 in the NBVTP

2 Kings 25 in the NET2

2 Kings 25 in the NIV11

2 Kings 25 in the NNT

2 Kings 25 in the NNT2

2 Kings 25 in the NNT3

2 Kings 25 in the PDDPT

2 Kings 25 in the PFNT

2 Kings 25 in the RMNT

2 Kings 25 in the SBIAS

2 Kings 25 in the SBIBS

2 Kings 25 in the SBIBS2

2 Kings 25 in the SBICS

2 Kings 25 in the SBIDS

2 Kings 25 in the SBIGS

2 Kings 25 in the SBIHS

2 Kings 25 in the SBIIS

2 Kings 25 in the SBIIS2

2 Kings 25 in the SBIIS3

2 Kings 25 in the SBIKS

2 Kings 25 in the SBIKS2

2 Kings 25 in the SBIMS

2 Kings 25 in the SBIOS

2 Kings 25 in the SBIPS

2 Kings 25 in the SBISS

2 Kings 25 in the SBITS

2 Kings 25 in the SBITS2

2 Kings 25 in the SBITS3

2 Kings 25 in the SBITS4

2 Kings 25 in the SBIUS

2 Kings 25 in the SBIVS

2 Kings 25 in the SBT

2 Kings 25 in the SBT1E

2 Kings 25 in the SCHL

2 Kings 25 in the SNT

2 Kings 25 in the SUSU

2 Kings 25 in the SUSU2

2 Kings 25 in the SYNO

2 Kings 25 in the TBIAOTANT

2 Kings 25 in the TBT1E

2 Kings 25 in the TBT1E2

2 Kings 25 in the TFTIP

2 Kings 25 in the TFTU

2 Kings 25 in the TGNTATF3T

2 Kings 25 in the THAI

2 Kings 25 in the TNFD

2 Kings 25 in the TNT

2 Kings 25 in the TNTIK

2 Kings 25 in the TNTIL

2 Kings 25 in the TNTIN

2 Kings 25 in the TNTIP

2 Kings 25 in the TNTIZ

2 Kings 25 in the TOMA

2 Kings 25 in the TTENT

2 Kings 25 in the UBG

2 Kings 25 in the UGV

2 Kings 25 in the UGV2

2 Kings 25 in the UGV3

2 Kings 25 in the VBL

2 Kings 25 in the VDCC

2 Kings 25 in the YALU

2 Kings 25 in the YAPE

2 Kings 25 in the YBVTP

2 Kings 25 in the ZBP