Isaiah 35 (BOKSSV)
1 چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،وەک گوڵاڵە سوورە، 2 بە تەواوی چرۆ دەکات وتەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،شەوکەتی کارمەل و شارۆن،ئەوان شکۆی یەزدان وشەوکەتی خودامان دەبینن. 3 دەستە شلەکان توند بکەن وئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن. 4 بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:«خۆتان توند بکەن، مەترسن!ئەوەتا خوداتان،بە تۆڵەسەندنەوە دێت،سزای خوداتان.ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.» 5 ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت وگوێی کەڕ دەکرێتەوە. 6 ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات وزمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە وڕووباریش لە بیابان. 7 سەراب دەبێتە گۆم وخاکی تینوو بە کانیاو.لە لانەی چەقەڵەکان لە مۆڵگەکەیانقامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت. 8 لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،بەڵکو بۆ ئەوانەیەکە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،گێلەکان پێدا ناڕۆن. 9 شێر لەوێ نابێت،جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،لەوێ بەرچاو ناکەون.بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن، 10 ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە.بە هاواری خۆشی بۆ سییۆن دێن وشادی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.شادی و خۆشی پێیان دەگات وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.