Job 23 (BOKSSV)
1 ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2 «هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە. 3 خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛دەهاتمە لای نشینگەکەی! 4 بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە، 5 هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە ولەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت. 6 ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات. 7 لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە وبۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم. 8 «بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم. 9 کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم. 10 بەڵام ڕێگام دەزانێت،دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم. 11 پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا. 12 لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە. 13 «بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات. 14 فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای. 15 لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛سەرنج دەدەم و لێی دەترسم. 16 خودا دڵی بێهێز کردم؛توانادارەکە منی تۆقاند. 17 لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەشکە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.