Job 26 (BOKSSV)
1 ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2 «چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد! 3 چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!چۆن زانینی زۆرت دەرخست! 4 بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند وڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟ 5 «تارماییەکان لە جیهانی مردوواندالە سامناکی خودا دەلەرزن. 6 جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە. 7 ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت وزەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت. 8 ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە وهەور لەژێری نادڕێت. 9 ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە. 10 ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوەوەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی. 11 کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن ولە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن. 12 بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت وبە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت. 13 بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە ودەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا. 14 بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»