Psalms 103 (BOKSSV)
undefined گۆرانییەکی داود. 1 ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. 2 ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: 3 ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، 4 ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، 5 ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە،تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. 6 یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات،دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان. 7 ڕێگای خۆی بە موسا ناساند،کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل: 8 یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. 9 تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە،تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. 10 بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات وبەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. 11 وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. 12 وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە،یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. 13 وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، 14 چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین،لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. 15 مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە،وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، 16 بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت،ئاسەواریشی دیار نابێت. 17 بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە وهەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن،ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، 18 بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن،ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن. 19 یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە وپاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. 20 ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن،ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. 21 ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن،ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. 22 ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەنلە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.