Psalms 130 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! 2 ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە!با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. 3 ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت،ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ 4 بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە،بۆ ئەوەی لێت بترسین. 5 چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات،هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. 6 گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. 7 ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە،توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. 8 هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوەلە هەموو گوناهەکانی.