Psalms 14 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. 1 گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات. 2 یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات. 3 هەموو ڕوویان وەرگێڕا،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە. 4 ئایا هەموو گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە. 5 لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە. 6 ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە. 7 با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!