Psalms 146 (BOKSSV)
1 هەلیلویا! ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە. 2 هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم،هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم. 3 نە پشت بە میرەکان ببەستن،نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە. 4 کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە،لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە. 5 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت وهیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت، 6 دروستکەری ئاسمان و زەوی ودەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە،ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە. 7 دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات،نان دەداتە برسییەکان.یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات، 8 یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت. 9 یەزدان نامۆکان دەپارێزێت،یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات،بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات. 10 یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات،ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت. هەلیلویا.