Psalms 2 (BOKSSV)
1 بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن وگەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ 2 پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوەلە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن: 3 «با کۆتەکانیان بشکێنین وزنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» 4 ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. 5 ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: 6 «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە،لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» 7 من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت. 8 داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. 9 بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت ووەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.» 10 بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. 11 بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،بە لەرزەوە دڵخۆش بن. 12 کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت ولە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.