Psalms 20 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. 1 با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت. 2 با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت ولە سییۆنەوە پشتگیریت بکات. 3 با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت وهەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات. 4 با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی وهەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت. 5 هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت وبە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە. با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت. 6 ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات،لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی. 7 هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین. 8 ئەوان چەمانەوە و کەوتن،بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین. 9 ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!