Psalms 32 (BOKSSV)
undefined هۆنراوەیەکی داود. 1 خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،گوناهەکانی داپۆشراوە. 2 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەیکە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت ولە ڕۆحەکەی بێ فێڵە. 3 کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،ئێسقانەکانم پووکانەوە،لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ. 4 لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین. 5 ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم وتاوانم ناشارمەوە.گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت. 6 بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوەلە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ. 7 تۆ پەناگای منیت،لە تەنگانە دەمپارێزی وبە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت. 8 خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم. 9 وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن،بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت،بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە. 10 بەدکارەکان ئازاریان زۆرە،بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت،خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.» 11 ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن،ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!