Psalms 48 (BOKSSV)
undefined گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. 1 یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی. 2 کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،خۆشی هەموو زەوییە،وەک لووتکەی شاخی چافۆن،شاری پاشای گەورەیە. 3 خودا لەناو قەڵاکانیوەک پەناگایەک ناسراوە. 4 ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە، 5 کە بینییان تاسان،بە ترسەوە هەڵاتن. 6 لەوێ لەرزیان لێهات،ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون. 7 وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن،بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن. 8 هەروەک بیستمان،ئاواش بینیمانلە شاری یەزدانی سوپاسالار،لە شاری خودامان:«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.» 9 ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەتبیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە. 10 ئەی خودایە، وەک ناوتستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی. 11 کێوی سییۆن شادمان دەبێت،کچانی یەهودا دڵخۆش دەبنبەهۆی دادوەرییەکانت. 12 بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،قوللەکانی بژمێرن، 13 لە شووراکانی وردبنەوە،بڕواننە قەڵاکانی،هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن. 14 هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،تاکو مردنیش ئەو ڕابەرمانە.