Psalms 53 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ساز، هۆنراوەیەکی داود. 1 گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت:«خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات. 2 خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات. 3 هەموو هەڵگەڕانەوە،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە. 4 ئایا گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە. 5 لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،کە هیچ ترسی لێ نەبوو.خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت،ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە. 6 با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!