Psalms 65 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود، گۆرانییەک. 1 ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە،نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین. 2 ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت،هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت. 3 کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو،تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد. 4 خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت ونزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین!تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت،لە پەرستگای پیرۆزی تۆ. 5 بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە،ئەی خودای ڕزگارکەرمان،ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی ودەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن، 6 کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە،بە توانا خۆتت چەکدار کردووە، 7 کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە،هەڵچوونی شەپۆلەکانیان،هەروەها ئاژاوەی گەلان. 8 ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن.لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران،گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت. 9 بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت،زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت،جۆگەکانی خودا پڕ ئاون،دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت،چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە. 10 هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت وتەخت و ڕێکیان دەکەیت،بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت وبەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت. 11 بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ وڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت. 12 لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن،ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە. 13 مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن،دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان،لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.