2 Kings 2 (BOKSSV)

1 کاتێک یەزدان ویستی ئەلیاس لە گەردەلوولێکدا بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، ئەلیاس و ئەلیشەع لە گلگالەوە بەڕێکەوتن. 2 ئەلیاس بە ئەلیشەعی گوت: «لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە بێت‌ئێل.»ئەلیشەعیش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی خۆت، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا بەرەو بێت‌ئێل چوون. 3 ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی بێت‌ئێل هاتنە دەرەوە بۆ لای ئەلیشەع و لێیان پرسی: «دەزانیت ئەمڕۆ یەزدان گەورەکەت لە تۆ دەستێنێ؟»ئەویش گوتی: «بەڵێ دەزانم، بێدەنگ بن.» 4 ئینجا ئەلیاس پێی گوت: «ئەلیشەع، لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە ئەریحا.»ئەویش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی تۆ، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا چوونە ئەریحا. 5 ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی ئەریحاش لە ئەلیشەع هاتنە پێشەوە و لێیان پرسی: «دەزانیت ئەمڕۆ یەزدان گەورەکەت لێ دەستێنێت؟»ئەویش گوتی: «بەڵێ دەزانم، بێدەنگ بن.» 6 پاشان ئەلیاس پێی گوت: «لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە ڕووباری ئوردون.»ئەویش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی تۆ، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن. 7 پەنجا ئەندامی کۆمەڵی پێغەمبەران ڕۆیشتن و لە دوورەوە لە بەرامبەر ئەلیاس و ئەلیشەع ڕاوەستان، ئەوانیش هەردووکیان لەسەر ڕووباری ئوردون ڕاوەستان. 8 ئەلیاس کەواکەی گرت و پێچایەوە و بە کەوایەکە کێشای بە ئاوەکەدا. جا ئاوەکە شەق بوو، هەردووکیان بە وشکانیدا پەڕینەوە. 9 کاتێک پەڕینەوە، ئەلیاس بە ئەلیشەعی گوت: «داوای چی دەکەیت هەتا بۆت بکەم، بەر لەوەی لێت جیا ببمەوە؟»ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «با دوو ئەوەندەی ڕۆحی تۆ بە میرات وەربگرم.» 10 ئەلیاس گوتی: «داوای شتێکی گرانت کرد. ئەگەر منت بینی کاتێک لێت جیا دەبمەوە، ئەوا بۆ تۆ دەبێت، ئەگەر نا بۆت نابێت.» 11 ئەوە بوو کاتێک دەڕۆیشتن و قسەیان دەکرد، لەناکاو گالیسکەیەکی ئاگرین و چەند ئەسپێکی ئاگرین هەردووکیانی لێک جیا کردەوە، ئەلیاس لە گەردەلوولێکدا بۆ ئاسمان سەرکەوت. 12 ئەلیشەع ئەمەی بینی و هاواری کرد: «باوکە! باوکە! گالیسکەکەی ئیسرائیل و سوارەکانی!» ئیتر ئەلیشەع ئەلیاسی نەبینییەوە. ئینجا جلەکەی بەر خۆی دادڕی و کردی بە دوو پارچەوە. 13 کەواکەی ئەلیاسی هەڵگرتەوە کە لێی کەوتبووە خوارەوە، گەڕایەوە و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون ڕاوەستا. 14 ئینجا کەواکەی ئەلیاسی هەڵگرت، ئەوەی لێی کەوتبووە خوارەوە، بە کەوایەکە کێشای بە ئاوەکەدا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئەلیاس لەکوێیە؟» کاتێک بە ئاوەکەیدا کێشا، ئاوەکە شەق بوو و ئەلیشەع پەڕییەوە. 15 کاتێک ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی ئەریحا، ئەوانەی لە بەرامبەری بوون بینییان، گوتیان: «ڕۆحی ئەلیاس لەسەر ئەلیشەع جێگیر بووە.» ئینجا بەرەوپیری چوون و کڕنۆشیان بۆ برد. 16 پێیان گوت: «ئەوەتا خزمەتکارەکانت پەنجا پیاوی تواناداریان هەیە. لێیانگەڕێ با بچن بەدوای گەورەکەتدا بگەڕێن. لەوانەیە ڕۆحی یەزدان هەڵیگرتبێت و لەسەر کێوێک یاخود لەناو یەکێک لە دۆڵەکان داینابێت.»ئەلیشەع گوتی: «مەیاننێرن.» 17 بەڵام زۆریان لێکرد هەتا شەرم دایگرت و گوتی: «بیاننێرن.» ئەوانیش پەنجا پیاویان نارد، سێ ڕۆژ بەدوایدا گەڕان و نەیاندۆزییەوە. 18 کاتێک گەڕانەوە لای ئەلیشەع کە هێشتا لە ئەریحا مابووەوە، پێی گوتن: «پێم نەگوتن مەچن؟» 19 پیاوانی شارەکە بە ئەلیشەعیان گوت: «ئەوەتا هەروەک گەورەم دەبینێت شوێنی شارەکە باشە، بەڵام ئاوەکە خراپە و خاکەکەشی بێ پیتە.» 20 ئەویش گوتی: «قاپێکی نوێم بۆ بهێنن و خوێی تێ بکەن.» ئەوانیش بۆیان هێنا. 21 ئینجا چووە دەرەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکە و خوێیەکەی فڕێدا ناوی و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت: ”ئەم ئاوەم سازگار کرد و جارێکی دیکە نابێتە هۆکاری مردن و بێ بەروبوومی خاک.“» 22 بەگوێرەی ئەو قسەیەیە کە ئەلیشەع کردی هەتا ئەمڕۆش ئاوەکە سازگارە. 23 ئینجا ئەلیشەع لەوێوە چوو بۆ بێت‌ئێل، کاتێک بە ڕێگاکەدا سەردەکەوت، کۆمەڵێک مێردمنداڵ لە شارەکەوە هاتنە دەرەوە و گاڵتەیان پێکرد، پێیان گوت: «کەچەڵ لێرە بڕۆ! کەچەڵ لێرە بڕۆ!» 24 ئەویش ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و تەماشای کردن، بە ناوی یەزدانەوە نەفرەتی لێکردن. ئیتر دوو ورچ لە دارستانەکە هاتنە دەرەوە و چل و دوو کوڕیان پارچەپارچە کرد. 25 ئەلیشەع لەوێوە چوو بۆ کێوی کارمەل، ئینجا لەوێشەوە گەڕایەوە سامیرە.

In Other Versions

2 Kings 2 in the ANGEFD

2 Kings 2 in the ANTPNG2D

2 Kings 2 in the AS21

2 Kings 2 in the BAGH

2 Kings 2 in the BBPNG

2 Kings 2 in the BBT1E

2 Kings 2 in the BDS

2 Kings 2 in the BEV

2 Kings 2 in the BHAD

2 Kings 2 in the BIB

2 Kings 2 in the BLPT

2 Kings 2 in the BNT

2 Kings 2 in the BNTABOOT

2 Kings 2 in the BNTLV

2 Kings 2 in the BOATCB

2 Kings 2 in the BOATCB2

2 Kings 2 in the BOBCV

2 Kings 2 in the BOCNT

2 Kings 2 in the BOECS

2 Kings 2 in the BOGWICC

2 Kings 2 in the BOHCB

2 Kings 2 in the BOHCV

2 Kings 2 in the BOHLNT

2 Kings 2 in the BOHNTLTAL

2 Kings 2 in the BOICB

2 Kings 2 in the BOILNTAP

2 Kings 2 in the BOITCV

2 Kings 2 in the BOKCV

2 Kings 2 in the BOKCV2

2 Kings 2 in the BOKHWOG

2 Kings 2 in the BOLCB

2 Kings 2 in the BOLCB2

2 Kings 2 in the BOMCV

2 Kings 2 in the BONAV

2 Kings 2 in the BONCB

2 Kings 2 in the BONLT

2 Kings 2 in the BONUT2

2 Kings 2 in the BOPLNT

2 Kings 2 in the BOSCB

2 Kings 2 in the BOSNC

2 Kings 2 in the BOTLNT

2 Kings 2 in the BOVCB

2 Kings 2 in the BOYCB

2 Kings 2 in the BPBB

2 Kings 2 in the BPH

2 Kings 2 in the BSB

2 Kings 2 in the CCB

2 Kings 2 in the CUV

2 Kings 2 in the CUVS

2 Kings 2 in the DBT

2 Kings 2 in the DGDNT

2 Kings 2 in the DHNT

2 Kings 2 in the DNT

2 Kings 2 in the ELBE

2 Kings 2 in the EMTV

2 Kings 2 in the ESV

2 Kings 2 in the FBV

2 Kings 2 in the FEB

2 Kings 2 in the GGMNT

2 Kings 2 in the GNT

2 Kings 2 in the HARY

2 Kings 2 in the HNT

2 Kings 2 in the IRVA

2 Kings 2 in the IRVB

2 Kings 2 in the IRVG

2 Kings 2 in the IRVH

2 Kings 2 in the IRVK

2 Kings 2 in the IRVM

2 Kings 2 in the IRVM2

2 Kings 2 in the IRVO

2 Kings 2 in the IRVP

2 Kings 2 in the IRVT

2 Kings 2 in the IRVT2

2 Kings 2 in the IRVU

2 Kings 2 in the ISVN

2 Kings 2 in the JSNT

2 Kings 2 in the KAPI

2 Kings 2 in the KBT1ETNIK

2 Kings 2 in the KBV

2 Kings 2 in the KJV

2 Kings 2 in the KNFD

2 Kings 2 in the LBA

2 Kings 2 in the LBLA

2 Kings 2 in the LNT

2 Kings 2 in the LSV

2 Kings 2 in the MAAL

2 Kings 2 in the MBV

2 Kings 2 in the MBV2

2 Kings 2 in the MHNT

2 Kings 2 in the MKNFD

2 Kings 2 in the MNG

2 Kings 2 in the MNT

2 Kings 2 in the MNT2

2 Kings 2 in the MRS1T

2 Kings 2 in the NAA

2 Kings 2 in the NASB

2 Kings 2 in the NBLA

2 Kings 2 in the NBS

2 Kings 2 in the NBVTP

2 Kings 2 in the NET2

2 Kings 2 in the NIV11

2 Kings 2 in the NNT

2 Kings 2 in the NNT2

2 Kings 2 in the NNT3

2 Kings 2 in the PDDPT

2 Kings 2 in the PFNT

2 Kings 2 in the RMNT

2 Kings 2 in the SBIAS

2 Kings 2 in the SBIBS

2 Kings 2 in the SBIBS2

2 Kings 2 in the SBICS

2 Kings 2 in the SBIDS

2 Kings 2 in the SBIGS

2 Kings 2 in the SBIHS

2 Kings 2 in the SBIIS

2 Kings 2 in the SBIIS2

2 Kings 2 in the SBIIS3

2 Kings 2 in the SBIKS

2 Kings 2 in the SBIKS2

2 Kings 2 in the SBIMS

2 Kings 2 in the SBIOS

2 Kings 2 in the SBIPS

2 Kings 2 in the SBISS

2 Kings 2 in the SBITS

2 Kings 2 in the SBITS2

2 Kings 2 in the SBITS3

2 Kings 2 in the SBITS4

2 Kings 2 in the SBIUS

2 Kings 2 in the SBIVS

2 Kings 2 in the SBT

2 Kings 2 in the SBT1E

2 Kings 2 in the SCHL

2 Kings 2 in the SNT

2 Kings 2 in the SUSU

2 Kings 2 in the SUSU2

2 Kings 2 in the SYNO

2 Kings 2 in the TBIAOTANT

2 Kings 2 in the TBT1E

2 Kings 2 in the TBT1E2

2 Kings 2 in the TFTIP

2 Kings 2 in the TFTU

2 Kings 2 in the TGNTATF3T

2 Kings 2 in the THAI

2 Kings 2 in the TNFD

2 Kings 2 in the TNT

2 Kings 2 in the TNTIK

2 Kings 2 in the TNTIL

2 Kings 2 in the TNTIN

2 Kings 2 in the TNTIP

2 Kings 2 in the TNTIZ

2 Kings 2 in the TOMA

2 Kings 2 in the TTENT

2 Kings 2 in the UBG

2 Kings 2 in the UGV

2 Kings 2 in the UGV2

2 Kings 2 in the UGV3

2 Kings 2 in the VBL

2 Kings 2 in the VDCC

2 Kings 2 in the YALU

2 Kings 2 in the YAPE

2 Kings 2 in the YBVTP

2 Kings 2 in the ZBP