2 Kings 5 (BOKSSV)

1 نەعمانی سەرکردەی سوپای پاشای ئارام پیاوێکی مەزن بوو لەلای گەورەکەی و سەر بڵند بوو، لەبەر ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی ئەوەوە ڕزگاریی بە ئارام بەخشی. ئەم پیاوە پاڵەوانێکی بەهێز بوو، بەڵام گەڕوگول بوو. 2 چەند چەتەیەک لە ئارامییەکان بۆ تاڵان چووبوون و لە خاکی ئیسرائیلەوە کچێکی هەرزەکاریان لەگەڵ خۆیان هێنابووەوە، خزمەتی ژنەکەی نەعمانی دەکرد. 3 کچە بە خانمەکەی گوت: «خۆزگە گەورەم پێغەمبەرەکەی سامیرەی دەبینی! ئەو لە گولییەکەی چاکی دەکردەوە.» 4 نەعمان چوو بۆ لای گەورەکەی و قسەکەی کچە ئیسرائیلییەکەی پێ ڕاگەیاند. 5 پاشای ئارامیش گوتی: «کەواتە بڕۆ، منیش نامەیەک بۆ پاشای ئیسرائیل دەنێرم.» ئینجا نەعمان ڕۆیشت، لەگەڵ دەستی دە تالنت زیو و شەش هەزار شاقل زێڕ و دە قات جلی برد. 6 نامەکەی بۆ پاشای ئیسرائیل هێنا، تێیدا نووسرابوو: «لەگەڵ ئەو نامەیە نەعمانی خزمەتکارم دەنێرمە لات، لە گولییەکەی چاکی بکەرەوە.» 7 هەرکە پاشای ئیسرائیل نامەکەی خوێندەوە، جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و گوتی: «ئایا من خودام هەتا بمرێنم و زیندوو بکەمەوە؟ بۆچی ئەمە پیاوێکی بۆ ناردووم تاکو لە گولییەکەی چاکی بکەمەوە؟ بزانن و سەیر بکەن چۆن شەڕم پێ دەفرۆشێت!» 8 کاتێک ئەلیشەعی پیاوی خودا بیستییەوە پاشای ئیسرائیل جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕیوە، ناردی بۆ لای پاشا و گوتی: «بۆچی جلەکانت لەبەر خۆتدا دادڕیوە؟ با بێتە لای من و بزانێت کە پێغەمبەرێک لە ئیسرائیل هەیە.» 9 ئینجا نەعمان بە ئەسپ و گالیسکەکانییەوە هات و لە بەردەرگای ماڵی ئەلیشەع وەستا. 10 ئەلیشەعیش نێردراوێکی ناردە لای و گوتی: «بڕۆ لە ڕووباری ئوردون حەوت جار خۆت بشۆ، گۆشتەکەت چاک دەبێتەوە و پاک دەبیتەوە.» 11 بەڵام نەعمان بە تووڕەییەوە ڕۆیشت و گوتی: «وام دانا کە دێتە دەرەوە بۆ لام و ڕادەوەستێت، بە ناوی یەزدانی پەروەردگاریەوە دەپاڕێتەوە و دەستی بەسەر شوێنەکەدا دەهێنێت و گەڕوگولییەکە چاک دەبێتەوە. 12 ئایا ئەڤانا و پەڕپەڕ، دوو ڕووبارەکەی دیمەشق، لە هەموو ئاوەکانی ئیسرائیل چاکتر نین؟ ئایا نەمدەتوانی خۆمیان تێدا بشۆم و پاک ببمەوە؟» لەبەر ئەوە ئاوڕی دایەوە و بە تووڕەییەوە ڕۆیشت. 13 خزمەتکارەکانی نەعمان هاتنە پێشەوە و پێیان گوت: «ئەی باوکمان، ئایا ئەگەر پێغەمبەرەکە شتێکی گەورەی پێت بگوتایە، نەتدەکرد؟ بەڵام چەند ئاسانترە کە گوتی: ”خۆت بشۆ و پاک ببەوە!“» 14 ئیتر چووە خوارەوە و بەپێی قسەی پیاوەکەی خودا، حەوت جار خۆی لە ڕووباری ئوردون نوقوم کرد، گۆشتەکەی گەڕایەوە وەک گۆشتی کوڕێکی گەنج و پاک بووەوە. 15 ئینجا نەعمان لەگەڵ هەموو لەشکرەکەی گەڕایەوە بۆ لای پیاوەکەی خودا. لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «ئێستا دەزانم کە لە هەموو جیهان هیچ خودایەک نییە بێجگە لە خودای ئیسرائیل. ئێستاش ئەم دیارییە لە خزمەتکارەکەت وەربگرە.» 16 پێغەمبەرەکە وەڵامی دایەوە: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی دەیپەرستم، وەریناگرم.» ئینجا زۆری لێکرد هەتا وەریبگرێت، بەڵام ڕازی نەبوو. 17 نەعمان گوتی: «ئەگەر وەریناگریت، کەواتە ڕێم پێبدە باری دوو هێستر خۆڵ لەگەڵ خۆم ببەم، لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت جارێکی دیکە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو بۆ هیچ خودایەکی دیکە بێجگە لە یەزدان ناکات. 18 بەڵام با لە شتێک یەزدان لە خزمەتکارەکەت خۆشبێت: کاتێک گەورەکەم دەچێتە پەرستگای ڕیمۆن بۆ ئەوەی کڕنۆش ببات، پشت بە من دەبەستێت، دەبێ منیش لەگەڵ ئەو کڕنۆش ببەم، با یەزدان لەو شتەی خزمەتکارەکەت خۆشبێت.» 19 ئەلیشەعیش گوتی: «بەخێر بچیت.»دوای ئەوەی نەعمان ڕۆیشت و کەمێک لێی دوورکەوتەوە، 20 گێحەزیی خزمەتکاری ئەلیشەعی پیاوی خودا گوتی: «گەورەم ڕازی نەبوو ئەو شتە لە نەعمانی ئارامی وەربگرێت کە هێنا بووی، بەڵام بە یەزدانی زیندوو من بەدوایدا ڕادەکەم و شتێکی لێ وەردەگرم.» 21 ئیتر گێحەزی دوای نەعمان کەوت، کاتێک نەعمان بینی بەدوایدا ڕادەکات، لە گالیسکەکە دابەزی و بەرەوپیری چوو و گوتی: «ها خێرە؟» 22 گێحەزیش گوتی: «خێرە، گەورەم منی ناردووە بۆ ئەوەی پێت بڵێم: ”دوو گەنج لە کۆمەڵی پێغەمبەرانەوە هاتوونەتە لام، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە. تالنتێک زیو و دوو دەستە جلیان پێبدە.“» 23 نەعمانیش گوتی: «فەرموو دوو تالنت زیو ببە.» زۆری لە گێحەزی کرد و دوو تالنت زیو لە دوو توورەکە لەگەڵ دوو قات جلی دایە دەست دوو خزمەتکاری خۆی، هەڵیانگرت و لەپێش گێحەزییەوە ڕۆیشتن. 24 کە گەیشتنە گردەکە، گێحەزی شتەکانی لێ وەرگرتن و خستییە ماڵەوە، خزمەتکارەکانی بەڕێکرد و گەڕانەوە. 25 کاتێک گێحەزی هات و لەبەردەم گەورەکەی ڕاوەستا، ئەلیشەع لێی پرسی: «ئەی گێحەزی، لەکوێ بوویت؟»ئەویش وەڵامی دایەوە: «خزمەتکارەکەت بۆ هیچ جێگایەک نەچووە.» 26 بەڵام ئەلیشەع پێی گوت: «ئایا ڕۆحم لەگەڵتدا نەبوو کاتێک پیاوەکە لە گالیسکەکە دابەزی بۆ ئەوەی بەرەوپیرت بێت؟ ئێستا کاتی وەرگرتنی زیو و جلوبەرگە؟ یان وەرگرتنی باخی زەیتوون و ڕەز و مەڕ و مانگا و کۆیلە و کەنیزەیە؟ 27 گەڕوگولییەکەی نەعمان هەتاهەتایە بە خۆت و نەوەکانتەوە دەنووسێت و لە کۆڵتان نابێتەوە.» ئیتر گێحەزی بە گەڕوگولی لەبەردەم ئەلیشەع چووە دەرەوە، وەک بەفر سپی بوو.

In Other Versions

2 Kings 5 in the ANGEFD

2 Kings 5 in the ANTPNG2D

2 Kings 5 in the AS21

2 Kings 5 in the BAGH

2 Kings 5 in the BBPNG

2 Kings 5 in the BBT1E

2 Kings 5 in the BDS

2 Kings 5 in the BEV

2 Kings 5 in the BHAD

2 Kings 5 in the BIB

2 Kings 5 in the BLPT

2 Kings 5 in the BNT

2 Kings 5 in the BNTABOOT

2 Kings 5 in the BNTLV

2 Kings 5 in the BOATCB

2 Kings 5 in the BOATCB2

2 Kings 5 in the BOBCV

2 Kings 5 in the BOCNT

2 Kings 5 in the BOECS

2 Kings 5 in the BOGWICC

2 Kings 5 in the BOHCB

2 Kings 5 in the BOHCV

2 Kings 5 in the BOHLNT

2 Kings 5 in the BOHNTLTAL

2 Kings 5 in the BOICB

2 Kings 5 in the BOILNTAP

2 Kings 5 in the BOITCV

2 Kings 5 in the BOKCV

2 Kings 5 in the BOKCV2

2 Kings 5 in the BOKHWOG

2 Kings 5 in the BOLCB

2 Kings 5 in the BOLCB2

2 Kings 5 in the BOMCV

2 Kings 5 in the BONAV

2 Kings 5 in the BONCB

2 Kings 5 in the BONLT

2 Kings 5 in the BONUT2

2 Kings 5 in the BOPLNT

2 Kings 5 in the BOSCB

2 Kings 5 in the BOSNC

2 Kings 5 in the BOTLNT

2 Kings 5 in the BOVCB

2 Kings 5 in the BOYCB

2 Kings 5 in the BPBB

2 Kings 5 in the BPH

2 Kings 5 in the BSB

2 Kings 5 in the CCB

2 Kings 5 in the CUV

2 Kings 5 in the CUVS

2 Kings 5 in the DBT

2 Kings 5 in the DGDNT

2 Kings 5 in the DHNT

2 Kings 5 in the DNT

2 Kings 5 in the ELBE

2 Kings 5 in the EMTV

2 Kings 5 in the ESV

2 Kings 5 in the FBV

2 Kings 5 in the FEB

2 Kings 5 in the GGMNT

2 Kings 5 in the GNT

2 Kings 5 in the HARY

2 Kings 5 in the HNT

2 Kings 5 in the IRVA

2 Kings 5 in the IRVB

2 Kings 5 in the IRVG

2 Kings 5 in the IRVH

2 Kings 5 in the IRVK

2 Kings 5 in the IRVM

2 Kings 5 in the IRVM2

2 Kings 5 in the IRVO

2 Kings 5 in the IRVP

2 Kings 5 in the IRVT

2 Kings 5 in the IRVT2

2 Kings 5 in the IRVU

2 Kings 5 in the ISVN

2 Kings 5 in the JSNT

2 Kings 5 in the KAPI

2 Kings 5 in the KBT1ETNIK

2 Kings 5 in the KBV

2 Kings 5 in the KJV

2 Kings 5 in the KNFD

2 Kings 5 in the LBA

2 Kings 5 in the LBLA

2 Kings 5 in the LNT

2 Kings 5 in the LSV

2 Kings 5 in the MAAL

2 Kings 5 in the MBV

2 Kings 5 in the MBV2

2 Kings 5 in the MHNT

2 Kings 5 in the MKNFD

2 Kings 5 in the MNG

2 Kings 5 in the MNT

2 Kings 5 in the MNT2

2 Kings 5 in the MRS1T

2 Kings 5 in the NAA

2 Kings 5 in the NASB

2 Kings 5 in the NBLA

2 Kings 5 in the NBS

2 Kings 5 in the NBVTP

2 Kings 5 in the NET2

2 Kings 5 in the NIV11

2 Kings 5 in the NNT

2 Kings 5 in the NNT2

2 Kings 5 in the NNT3

2 Kings 5 in the PDDPT

2 Kings 5 in the PFNT

2 Kings 5 in the RMNT

2 Kings 5 in the SBIAS

2 Kings 5 in the SBIBS

2 Kings 5 in the SBIBS2

2 Kings 5 in the SBICS

2 Kings 5 in the SBIDS

2 Kings 5 in the SBIGS

2 Kings 5 in the SBIHS

2 Kings 5 in the SBIIS

2 Kings 5 in the SBIIS2

2 Kings 5 in the SBIIS3

2 Kings 5 in the SBIKS

2 Kings 5 in the SBIKS2

2 Kings 5 in the SBIMS

2 Kings 5 in the SBIOS

2 Kings 5 in the SBIPS

2 Kings 5 in the SBISS

2 Kings 5 in the SBITS

2 Kings 5 in the SBITS2

2 Kings 5 in the SBITS3

2 Kings 5 in the SBITS4

2 Kings 5 in the SBIUS

2 Kings 5 in the SBIVS

2 Kings 5 in the SBT

2 Kings 5 in the SBT1E

2 Kings 5 in the SCHL

2 Kings 5 in the SNT

2 Kings 5 in the SUSU

2 Kings 5 in the SUSU2

2 Kings 5 in the SYNO

2 Kings 5 in the TBIAOTANT

2 Kings 5 in the TBT1E

2 Kings 5 in the TBT1E2

2 Kings 5 in the TFTIP

2 Kings 5 in the TFTU

2 Kings 5 in the TGNTATF3T

2 Kings 5 in the THAI

2 Kings 5 in the TNFD

2 Kings 5 in the TNT

2 Kings 5 in the TNTIK

2 Kings 5 in the TNTIL

2 Kings 5 in the TNTIN

2 Kings 5 in the TNTIP

2 Kings 5 in the TNTIZ

2 Kings 5 in the TOMA

2 Kings 5 in the TTENT

2 Kings 5 in the UBG

2 Kings 5 in the UGV

2 Kings 5 in the UGV2

2 Kings 5 in the UGV3

2 Kings 5 in the VBL

2 Kings 5 in the VDCC

2 Kings 5 in the YALU

2 Kings 5 in the YAPE

2 Kings 5 in the YBVTP

2 Kings 5 in the ZBP