2 Samuel 17 (BOKSSV)

1 ئەحیتۆفەل بە ئەبشالۆمی گوت: «پێم باشە دوازدە هەزار پیاو هەڵبژێریت و هەستیت و هەر ئەمشەو بەدوای داود بکەویت. 2 کە هێشتا ماندووە و دەستی شلە بەسەریدا بدە، ئینجا بیتۆقێنە، ئیتر هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵدێن. بە تەنها لە پاشا بدە، 3 هەموو گەلت بۆ دەگەڕێتەوە. مەرگی ئەو پیاوەی داوای دەکەیت، واتای گەڕانەوەی هەمووانە، جا هەموو گەل لە ئاشتیدا دەبن.» 4 ئەم تەگبیرەی لەلایەن ئەبشالۆم و هەموو پیرانی ئیسرائیلەوە پەسەند کرا. 5 بەڵام ئەبشالۆم گوتی: «حوشەی ئەرکیش بانگ بکەن، با بزانین ئەویش چی دەڵێت.» 6 ئیتر حوشەی هاتە لای، ئەبشالۆم پێی گوت: «ئەحیتۆفەل ئەم قسەیەی کردووە، ئایا بە قسەی بکەین؟ ئەگەر نا، تۆ چی دەڵێت؟» 7 حوشەیش بە ئەبشالۆمی گوت: «ڕاوێژەکەی ئەم جارەی ئەحیتۆفەل باش نییە. 8 تۆ باوکت و پیاوەکانی دەناسیت، پاڵەوانن، وەک دەڵەورچێک کە لە دەشتودەرە بەچکەکانی ڕاوکرابێت تووڕەن. جگە لەوەش باوکت پیاوی جەنگە و لەگەڵ لەشکر شەو بەسەرنابات. 9 ئێستا ئەو لە ئەشکەوتێک یان لە شوێنێکدا خۆی شاردووەتەوە. ئەگەر لە سەرەتادا هەندێکتان لێ بکوژرێت و خەڵکی بیبیستنەوە و بڵێن، ”ئەو لەشکرەی لەگەڵ ئەبشالۆم بوو، تێکشکاوە،“ 10 ئەوا تەنانەت ئەو پاڵەوانەی دڵی وەک شێر وایە دڵی دەتوێتەوە، چونکە هەموو ئیسرائیل دەزانن کە باوکت پاڵەوانە و ئەوانەی لەگەڵیدان قارەمانن. 11 «لەبەر ئەوە من ئامۆژگاریت دەکەم کە هەموو ئیسرائیل لە دانەوە هەتا بیری شابەع، وەک لمی سەر دەریا لێت کۆببنەوە لە زۆریدا، بەڕێزیشت سەرکردایەتی جەنگەکە بکە. 12 ئینجا بۆی دەچینە یەکێک لەو شوێنانەی کە ئەوی لێیە، وەک شەونمی سەر زەوی بەسەریدا دادەبارین. هیچ کەسیان لێ ناهێڵینەوە، نە خۆی و نە هەموو ئەو پیاوانەی لەگەڵیدان. 13 ئەگەر بۆ شارێک پاشەکشەی کرد، با هەموو ئیسرائیل گوریس بۆ ئەو شارە ببەن و دیوارەکانی شارەکە بۆ ناو دۆڵەکە ڕادەکێشین بۆ ئەوەی تەنانەت بەردێکیشی لەوێ نەبینرێتەوە.» 14 ئینجا ئەبشالۆم و هەموو پیاوانی ئیسرائیل گوتیان: «ئامۆژگارییەکەی حوشەی ئەرکی لە ڕاوێژەکەی ئەحیتۆفەل باشترە.» ئیتر پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژە باشەکەی ئەحیتۆفەل بە فەرمانی یەزدان بوو، بۆ ئەوەی یەزدان بەڵا بەسەر ئەبشالۆمدا بهێنێت. 15 حوشەی بە سادۆق و بە ئەبیاتاری گوت، هەردوو کاهینەکە: «ئەحیتۆفەل بەو شێوەیە ئامۆژگاری بۆ ئەبشالۆم و پیرانی ئیسرائیل کردووە، منیش بەم شێوەیە ڕاوێژم کردووە. 16 ئێستاش بە پەلە بنێرن و بە داود ڕابگەیەنن و بڵێن: ”ئەمشەو لەسەر تەنکاوەکەی بەرەو چۆڵەوانی بەسەرمەبە، لە ڕووبارەکە بپەڕەوە، نەوەک پاشا و ئەو گەلەی لەگەڵیدان هەڵبلووشرێن.“» 17 یۆناتان و ئەحیمەعەچ نەیاندەویست بچنە ناو شارەکە و ببینرێن، لەلای کانی ڕۆگێل چاوەڕێی کارەکەرێک بوون پەیامێکیان پێ ڕابگەیەنێت، ئەوانیش بچن و بە داودی پاشای ڕابگەیەنن. 18 بەڵام گەنجێک هەردووکیانی بینی و بە ئەبشالۆمی ڕاگەیاند، لەبەر ئەوە هەردووکیان بە پەلە ڕۆیشتن و چوونە ناو ماڵی پیاوێک لە بەحوریم، بیرێک لەناو حەوشەکەیدا هەبوو، هەردووکیان شۆڕ بوونەوە ناوی. 19 ژنەکەی دەمی بیرەکەی بە ڕووپۆشێک داپۆشی و دانەوێڵەی بەسەردا بڵاوکردەوە، کەس پێی نەزانی. 20 ئیتر خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم هاتن بۆ لای ژنەکە بۆ ماڵەکە و گوتیان: «ئەحیمەعەچ و یۆناتان لەکوێن؟»ژنەکەش وەڵامی دانەوە: «لە جۆگەی ئاوەکە پەڕینەوە.» جا پاش ئەوەی بەدوایاندا گەڕان و نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە ئۆرشەلیم. 21 پاش ئەوەی خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ڕۆیشتن، ئەحیمەعەچ و یۆناتان لە بیرەکە هاتنە دەرەوە و ڕۆیشتن و بە داود پاشایان ڕاگەیاند و بە داودیان گوت: «هەستن و بە پەلە لە تەنکاوەکە بپەڕنەوە، چونکە ئەحیتۆفەل ئاوا ئامۆژگاری کردوون.» 22 لەبەر ئەوە داود و هەموو ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون هەستان و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و لە بەرەبەیاندا کەس نەمابوو لە ڕووباری ئوردون نەپەڕیبێتەوە. 23 بەڵام کاتێک ئەحیتۆفەل بینی کار بە ڕاوێژەکەی نەکراوە، گوێدرێژەکەی کورتان کرد و هەستا، بەرەو ماڵەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەڕێکەوت و وەسیەتی بۆ ماڵەکەی کرد و خۆی خنکاند و مرد، جا لە گۆڕەکەی باوکی ناشتیان. 24 ئینجا داود هات بۆ مەحەنەیم و ئەبشالۆمیش خۆی و هەموو ئەو پیاوانەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا بوون لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕینەوە. 25 ئەبشالۆم لە جیاتی یۆئاب عەماسای کردبوو بە سوپاسالار و عەماساش کوڕی پیاوێک بوو ناوی یەتەری ئیسرائیلی بوو، کە ئەبیگایلی کچی ناحاش، خوشکی چەرویا، دایکی یۆئاب خێزانی بوو. 26 ئیسرائیل و ئەبشالۆم لە خاکی گلعاددا چادریان هەڵدا. 27 کاتێک داود گەیشتە مەحەنەیم، شۆڤیی کوڕی ناحاش لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان و ماکیری کوڕی عەمیێل لە لۆدەڤار و بەرزیلەیی گلعادی لە ڕۆگەلیمەوە 28 ڕاخەر و تەشت و قاپوقاچاغی گڵین، گەنم و جۆ و ئارد، دانەوێڵەی برژاو و پاقلە و نیسک و نۆکی برژاو، 29 هەنگوین و دەڵەمە و مەڕ و پەنیری مانگایان پێشکەشی داود و ئەو گەلەی لەگەڵیدا بوون کرد هەتا بیخۆن، چونکە گوتیان: «گەل لە چۆڵەوانیدا برسی و ماندوو و تینوون.»

In Other Versions

2 Samuel 17 in the ANGEFD

2 Samuel 17 in the ANTPNG2D

2 Samuel 17 in the AS21

2 Samuel 17 in the BAGH

2 Samuel 17 in the BBPNG

2 Samuel 17 in the BBT1E

2 Samuel 17 in the BDS

2 Samuel 17 in the BEV

2 Samuel 17 in the BHAD

2 Samuel 17 in the BIB

2 Samuel 17 in the BLPT

2 Samuel 17 in the BNT

2 Samuel 17 in the BNTABOOT

2 Samuel 17 in the BNTLV

2 Samuel 17 in the BOATCB

2 Samuel 17 in the BOATCB2

2 Samuel 17 in the BOBCV

2 Samuel 17 in the BOCNT

2 Samuel 17 in the BOECS

2 Samuel 17 in the BOGWICC

2 Samuel 17 in the BOHCB

2 Samuel 17 in the BOHCV

2 Samuel 17 in the BOHLNT

2 Samuel 17 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 17 in the BOICB

2 Samuel 17 in the BOILNTAP

2 Samuel 17 in the BOITCV

2 Samuel 17 in the BOKCV

2 Samuel 17 in the BOKCV2

2 Samuel 17 in the BOKHWOG

2 Samuel 17 in the BOLCB

2 Samuel 17 in the BOLCB2

2 Samuel 17 in the BOMCV

2 Samuel 17 in the BONAV

2 Samuel 17 in the BONCB

2 Samuel 17 in the BONLT

2 Samuel 17 in the BONUT2

2 Samuel 17 in the BOPLNT

2 Samuel 17 in the BOSCB

2 Samuel 17 in the BOSNC

2 Samuel 17 in the BOTLNT

2 Samuel 17 in the BOVCB

2 Samuel 17 in the BOYCB

2 Samuel 17 in the BPBB

2 Samuel 17 in the BPH

2 Samuel 17 in the BSB

2 Samuel 17 in the CCB

2 Samuel 17 in the CUV

2 Samuel 17 in the CUVS

2 Samuel 17 in the DBT

2 Samuel 17 in the DGDNT

2 Samuel 17 in the DHNT

2 Samuel 17 in the DNT

2 Samuel 17 in the ELBE

2 Samuel 17 in the EMTV

2 Samuel 17 in the ESV

2 Samuel 17 in the FBV

2 Samuel 17 in the FEB

2 Samuel 17 in the GGMNT

2 Samuel 17 in the GNT

2 Samuel 17 in the HARY

2 Samuel 17 in the HNT

2 Samuel 17 in the IRVA

2 Samuel 17 in the IRVB

2 Samuel 17 in the IRVG

2 Samuel 17 in the IRVH

2 Samuel 17 in the IRVK

2 Samuel 17 in the IRVM

2 Samuel 17 in the IRVM2

2 Samuel 17 in the IRVO

2 Samuel 17 in the IRVP

2 Samuel 17 in the IRVT

2 Samuel 17 in the IRVT2

2 Samuel 17 in the IRVU

2 Samuel 17 in the ISVN

2 Samuel 17 in the JSNT

2 Samuel 17 in the KAPI

2 Samuel 17 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 17 in the KBV

2 Samuel 17 in the KJV

2 Samuel 17 in the KNFD

2 Samuel 17 in the LBA

2 Samuel 17 in the LBLA

2 Samuel 17 in the LNT

2 Samuel 17 in the LSV

2 Samuel 17 in the MAAL

2 Samuel 17 in the MBV

2 Samuel 17 in the MBV2

2 Samuel 17 in the MHNT

2 Samuel 17 in the MKNFD

2 Samuel 17 in the MNG

2 Samuel 17 in the MNT

2 Samuel 17 in the MNT2

2 Samuel 17 in the MRS1T

2 Samuel 17 in the NAA

2 Samuel 17 in the NASB

2 Samuel 17 in the NBLA

2 Samuel 17 in the NBS

2 Samuel 17 in the NBVTP

2 Samuel 17 in the NET2

2 Samuel 17 in the NIV11

2 Samuel 17 in the NNT

2 Samuel 17 in the NNT2

2 Samuel 17 in the NNT3

2 Samuel 17 in the PDDPT

2 Samuel 17 in the PFNT

2 Samuel 17 in the RMNT

2 Samuel 17 in the SBIAS

2 Samuel 17 in the SBIBS

2 Samuel 17 in the SBIBS2

2 Samuel 17 in the SBICS

2 Samuel 17 in the SBIDS

2 Samuel 17 in the SBIGS

2 Samuel 17 in the SBIHS

2 Samuel 17 in the SBIIS

2 Samuel 17 in the SBIIS2

2 Samuel 17 in the SBIIS3

2 Samuel 17 in the SBIKS

2 Samuel 17 in the SBIKS2

2 Samuel 17 in the SBIMS

2 Samuel 17 in the SBIOS

2 Samuel 17 in the SBIPS

2 Samuel 17 in the SBISS

2 Samuel 17 in the SBITS

2 Samuel 17 in the SBITS2

2 Samuel 17 in the SBITS3

2 Samuel 17 in the SBITS4

2 Samuel 17 in the SBIUS

2 Samuel 17 in the SBIVS

2 Samuel 17 in the SBT

2 Samuel 17 in the SBT1E

2 Samuel 17 in the SCHL

2 Samuel 17 in the SNT

2 Samuel 17 in the SUSU

2 Samuel 17 in the SUSU2

2 Samuel 17 in the SYNO

2 Samuel 17 in the TBIAOTANT

2 Samuel 17 in the TBT1E

2 Samuel 17 in the TBT1E2

2 Samuel 17 in the TFTIP

2 Samuel 17 in the TFTU

2 Samuel 17 in the TGNTATF3T

2 Samuel 17 in the THAI

2 Samuel 17 in the TNFD

2 Samuel 17 in the TNT

2 Samuel 17 in the TNTIK

2 Samuel 17 in the TNTIL

2 Samuel 17 in the TNTIN

2 Samuel 17 in the TNTIP

2 Samuel 17 in the TNTIZ

2 Samuel 17 in the TOMA

2 Samuel 17 in the TTENT

2 Samuel 17 in the UBG

2 Samuel 17 in the UGV

2 Samuel 17 in the UGV2

2 Samuel 17 in the UGV3

2 Samuel 17 in the VBL

2 Samuel 17 in the VDCC

2 Samuel 17 in the YALU

2 Samuel 17 in the YAPE

2 Samuel 17 in the YBVTP

2 Samuel 17 in the ZBP