2 Samuel 2 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو پاش ئەمە، داود لە یەزدانی پرسی و گوتی: «سەربکەوم بۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی یەهودا؟»یەزدانیش پێی فەرموو: «سەربکەوە.»داودیش گوتی: «بۆ کوێ سەربکەوم؟»ئەویش فەرمووی: «بۆ حەبرۆن.» 2 ئینجا داود بۆ ئەوێ سەرکەوت، خۆی و هەردوو ژنەکەی، ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی و ئەبیگایل کە بێوەژنی نابالی کارمەلی بوو. 3 هەروەها داود ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا بوون هەریەکە و لەگەڵ خێزانەکەی برد و لە شاری حەبرۆن و شارۆچکەکانی نیشتەجێ بوون. 4 پاشان پیاوانی یەهودا هاتن و لەوێ داودیان بە پاشای بنەماڵەی یەهودا دەستنیشان کرد.کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا و گوترا کە پیاوانی یاڤێش گلعاد شاولیان ناشتووە، 5 داودیش چەند نێردراوێکی بۆ لای پیاوانی یاڤێش گلعاد نارد بۆ ئەوەی پێیان بڵێن: «با یەزدان بەرەکەتدارتان بکات، کە ئەم چاکەیەتان لەگەڵ گەورەتان، لەگەڵ شاولدا کردووە و ناشتووتانە. 6 ئێستاش با یەزدان خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیتان پیشان بدات، هەروەها منیش ئەم چاکەیەتان لەگەڵدا دەکەم، چونکە ئێوە ئەم کارەتان کرد. 7 ئێستاش بازووتان بەهێز بکەن و ئازابن، چونکە شاولی گەورەتان مردووە و بنەماڵەی یەهودا منیان بە پاشای خۆیان دەستنیشان کردووە.» 8 لەو کاتەدا ئەبنێری کوڕی نێری فەرماندەی گشتی سوپاکەی شاول، ئیشبۆشەتی کوڕی شاولی بردبوو و پەڕاندبوویەوە بۆ مەحەنەیم و 9 کردبووی بە پاشای گلعاد و ئەشوری و یەزرەعیل و ئەفرایم و بنیامین و هەموو ئیسرائیل. 10 ئیشبۆشەتی کوڕی شاول تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی کرد، تەنها بنەماڵەی یەهودا دوای داود کەوتن. 11 ئەو ماوەیەش کە داود تێیدا لە حەبرۆن پاشایەتی کرد لەسەر بنەماڵەی یەهودا، حەوت ساڵ و شەش مانگ بوو. 12 ئەبنێری کوڕی نێر و پیاوانی ئیشبۆشەتی کوڕی شاول مەحەنەیمیان بەجێهێشت و چوون بۆ گبعۆن. 13 هەروەها یۆئابی کوڕی چەرویا و پیاوانی داودیش چوونە دەرەوە و لەلای گۆمەکەی گبعۆن بەیەکگەیشتن، جا ئەمان لەسەر گۆمەکە لەم لا و ئەوانیش لەسەر گۆمەکە لەو لا دانیشتن. 14 ئینجا ئەبنێر بە یۆئابی گوت: «با هەندێک لە گەنجەکان هەستن و لەبەردەمماندا دەستەویەخە بەرەنگاری یەکتری ببنەوە.»یۆئابیش گوتی: «با هەستن.» 15 جا هەستان بە هەڵبژاردنی دوازدە پیاو بۆ بنیامین و ئیشبۆشەتی کوڕی شاول و دوازدە پیاویش بۆ داود. 16 ئینجا هەریەکە و سەری بەرامبەرەکەی خۆی گرت و شمشێرەکەی کرد بە قەبرغەی دا و هەموویان کوژران. لەبەر ئەوە ئەو شوێنە لە گبعۆن بە حەلقەت هەچوڕیم ناونرا. 17 جا لەو ڕۆژەدا شەڕەکە زۆر توند بوو، ئەبنێر و پیاوانی ئیسرائیل لە بەرامبەر پیاوانی داود تێکشکان. 18 هەر سێ کوڕەکەی چەرویاش، یۆئاب و ئەبیشەی و عەساهێل لەوێ بوون. عەساهێلیش پێیەکانی سووک بوون وەک مامزی کێوی. 19 جا عەساهێل دوای ئەبنێر کەوت و لە ڕاونانی ئەبنێردا نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا لاینەدا و 20 ئەبنێریش ئاوڕی لە دواوە دایەوە و گوتی: «ئەمە تۆی، عەساهێل؟»ئەویش گوتی: «منم.» 21 ئەبنێریش پێی گوت: «بەلای ڕاست یان چەپدا لابدە و یەکێک لە گەنجەکان بگرە و بۆ خۆت تاڵانی بکە.» بەڵام عەساهێل نەیویست وازی لێ بهێنێت. 22 دیسان ئەبنێر بە عەساهێلی گوت: «بەدوای منەوە مەبە، بۆچی لەگەڵ زەوی تەختت بکەم؟ پاشان چۆن ڕووم بێت لەلای یۆئابی برات سەر بەرز بکەمەوە؟» 23 بەڵام عەساهێل قایل نەبوو وازی لێ بهێنێت، لەبەر ئەوە ئەبنێر لێیدا و ڕمەکەی کرد بە سکیدا و ڕمەکە لە پشتییەوە دەرچوو. جا لەوێدا کەوت و لە شوێنی خۆیدا مرد، بۆیە هەرکەسێک دەهاتە ئەو شوێنەی کە عەساهێل تێیدا کەوت و مرد، ڕادەوەستا. 24 بەڵام یۆئاب و ئەبیشەی دوای ئەبنێر کەوتن و خۆرئاوا بوو کاتێک گەیشتنە گردی ئەمما ئەوەی نزیکی گییەحە لەسەر ڕێگای چۆڵەوانی گبعۆن. 25 جا نەوەی بنیامین لەدوای ئەبنێر کۆبوونەوە و بوون بە یەک کۆمەڵ و لەسەر گردێک ڕاوەستان. 26 ئەبنێر هاواری لە یۆئاب کرد و گوتی: «ئایا هەتاهەتایە شمشێر خوێن دەڕێژێت؟ ئایا نازانیت کۆتاییەکەی تاڵ دەبێت؟ هەتا کەی بە جەنگاوەران ناڵێیت: ”واز لە ڕاونانی براکانتان بهێنن“؟» 27 یۆئابیش گوتی: «بە خودای زیندوو، ئەگەر قسەت نەدەکرد، هەتا بەیانی هیچ پیاوێک وازی لە ڕاونانی براکەی نەدەهێنا.» 28 پاشان یۆئاب فووی بە کەڕەنادا کرد و هەموو جەنگاوەران ڕاوەستان، ئیتر دوای ئیسرائیل نەکەوتن و نەگەڕانەوە بۆ جەنگ. 29 ئینجا ئەبنێر و پیاوەکانی بە درێژایی ئەو شەوە بەناو عەراڤادا ڕۆیشتن و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و بەناو بیترۆندا ڕۆیشتن و هاتن بۆ مەحەنەیم. 30 یۆئابیش لە ڕاونانی ئەبنێر گەڕایەوە و هەموو جەنگاوەرانی کۆکردەوە. بێجگە لە عەساهێل، نۆزدە پیاو لە خزمەتکارەکانی داود ون بوون، 31 بەڵام پیاوەکانی داود لەو بنیامینییانەی کە لەگەڵ ئەبنێر بوون سێ سەد و شەست کەسیان لێ کوشتبوون. 32 ئینجا عەساهێلیان هەڵگرت و لە گۆڕەکەی باوکی کە لە بێت‌لەحمە ناشتیان و یۆئاب و پیاوەکانیشی بە درێژایی ئەو شەوە ڕۆیشتن و لە بەرەبەیان گەیشتنە حەبرۆن.

In Other Versions

2 Samuel 2 in the ANGEFD

2 Samuel 2 in the ANTPNG2D

2 Samuel 2 in the AS21

2 Samuel 2 in the BAGH

2 Samuel 2 in the BBPNG

2 Samuel 2 in the BBT1E

2 Samuel 2 in the BDS

2 Samuel 2 in the BEV

2 Samuel 2 in the BHAD

2 Samuel 2 in the BIB

2 Samuel 2 in the BLPT

2 Samuel 2 in the BNT

2 Samuel 2 in the BNTABOOT

2 Samuel 2 in the BNTLV

2 Samuel 2 in the BOATCB

2 Samuel 2 in the BOATCB2

2 Samuel 2 in the BOBCV

2 Samuel 2 in the BOCNT

2 Samuel 2 in the BOECS

2 Samuel 2 in the BOGWICC

2 Samuel 2 in the BOHCB

2 Samuel 2 in the BOHCV

2 Samuel 2 in the BOHLNT

2 Samuel 2 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 2 in the BOICB

2 Samuel 2 in the BOILNTAP

2 Samuel 2 in the BOITCV

2 Samuel 2 in the BOKCV

2 Samuel 2 in the BOKCV2

2 Samuel 2 in the BOKHWOG

2 Samuel 2 in the BOLCB

2 Samuel 2 in the BOLCB2

2 Samuel 2 in the BOMCV

2 Samuel 2 in the BONAV

2 Samuel 2 in the BONCB

2 Samuel 2 in the BONLT

2 Samuel 2 in the BONUT2

2 Samuel 2 in the BOPLNT

2 Samuel 2 in the BOSCB

2 Samuel 2 in the BOSNC

2 Samuel 2 in the BOTLNT

2 Samuel 2 in the BOVCB

2 Samuel 2 in the BOYCB

2 Samuel 2 in the BPBB

2 Samuel 2 in the BPH

2 Samuel 2 in the BSB

2 Samuel 2 in the CCB

2 Samuel 2 in the CUV

2 Samuel 2 in the CUVS

2 Samuel 2 in the DBT

2 Samuel 2 in the DGDNT

2 Samuel 2 in the DHNT

2 Samuel 2 in the DNT

2 Samuel 2 in the ELBE

2 Samuel 2 in the EMTV

2 Samuel 2 in the ESV

2 Samuel 2 in the FBV

2 Samuel 2 in the FEB

2 Samuel 2 in the GGMNT

2 Samuel 2 in the GNT

2 Samuel 2 in the HARY

2 Samuel 2 in the HNT

2 Samuel 2 in the IRVA

2 Samuel 2 in the IRVB

2 Samuel 2 in the IRVG

2 Samuel 2 in the IRVH

2 Samuel 2 in the IRVK

2 Samuel 2 in the IRVM

2 Samuel 2 in the IRVM2

2 Samuel 2 in the IRVO

2 Samuel 2 in the IRVP

2 Samuel 2 in the IRVT

2 Samuel 2 in the IRVT2

2 Samuel 2 in the IRVU

2 Samuel 2 in the ISVN

2 Samuel 2 in the JSNT

2 Samuel 2 in the KAPI

2 Samuel 2 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 2 in the KBV

2 Samuel 2 in the KJV

2 Samuel 2 in the KNFD

2 Samuel 2 in the LBA

2 Samuel 2 in the LBLA

2 Samuel 2 in the LNT

2 Samuel 2 in the LSV

2 Samuel 2 in the MAAL

2 Samuel 2 in the MBV

2 Samuel 2 in the MBV2

2 Samuel 2 in the MHNT

2 Samuel 2 in the MKNFD

2 Samuel 2 in the MNG

2 Samuel 2 in the MNT

2 Samuel 2 in the MNT2

2 Samuel 2 in the MRS1T

2 Samuel 2 in the NAA

2 Samuel 2 in the NASB

2 Samuel 2 in the NBLA

2 Samuel 2 in the NBS

2 Samuel 2 in the NBVTP

2 Samuel 2 in the NET2

2 Samuel 2 in the NIV11

2 Samuel 2 in the NNT

2 Samuel 2 in the NNT2

2 Samuel 2 in the NNT3

2 Samuel 2 in the PDDPT

2 Samuel 2 in the PFNT

2 Samuel 2 in the RMNT

2 Samuel 2 in the SBIAS

2 Samuel 2 in the SBIBS

2 Samuel 2 in the SBIBS2

2 Samuel 2 in the SBICS

2 Samuel 2 in the SBIDS

2 Samuel 2 in the SBIGS

2 Samuel 2 in the SBIHS

2 Samuel 2 in the SBIIS

2 Samuel 2 in the SBIIS2

2 Samuel 2 in the SBIIS3

2 Samuel 2 in the SBIKS

2 Samuel 2 in the SBIKS2

2 Samuel 2 in the SBIMS

2 Samuel 2 in the SBIOS

2 Samuel 2 in the SBIPS

2 Samuel 2 in the SBISS

2 Samuel 2 in the SBITS

2 Samuel 2 in the SBITS2

2 Samuel 2 in the SBITS3

2 Samuel 2 in the SBITS4

2 Samuel 2 in the SBIUS

2 Samuel 2 in the SBIVS

2 Samuel 2 in the SBT

2 Samuel 2 in the SBT1E

2 Samuel 2 in the SCHL

2 Samuel 2 in the SNT

2 Samuel 2 in the SUSU

2 Samuel 2 in the SUSU2

2 Samuel 2 in the SYNO

2 Samuel 2 in the TBIAOTANT

2 Samuel 2 in the TBT1E

2 Samuel 2 in the TBT1E2

2 Samuel 2 in the TFTIP

2 Samuel 2 in the TFTU

2 Samuel 2 in the TGNTATF3T

2 Samuel 2 in the THAI

2 Samuel 2 in the TNFD

2 Samuel 2 in the TNT

2 Samuel 2 in the TNTIK

2 Samuel 2 in the TNTIL

2 Samuel 2 in the TNTIN

2 Samuel 2 in the TNTIP

2 Samuel 2 in the TNTIZ

2 Samuel 2 in the TOMA

2 Samuel 2 in the TTENT

2 Samuel 2 in the UBG

2 Samuel 2 in the UGV

2 Samuel 2 in the UGV2

2 Samuel 2 in the UGV3

2 Samuel 2 in the VBL

2 Samuel 2 in the VDCC

2 Samuel 2 in the YALU

2 Samuel 2 in the YAPE

2 Samuel 2 in the YBVTP

2 Samuel 2 in the ZBP