Daniel 2 (BOKSSV)

1 نەبوخودنەسر پاشا لە ساڵی دووەمی پاشایەتییەکەی چەند خەونێکی بینی کە بووە هۆی بێزاربوونی و خەوی لێ زڕا. 2 جا پاشا فەرمانی دا جادووگەر و ئەفسونگەر و بەخت خوێنەوەرەوە و ئەستێرەناسەکان بانگ بکەن، بۆ ئەوەی پێی بڵێن کە چ خەونێکی بینیوە. کاتێک هاتن و لەبەردەم پاشادا وەستان، 3 پاشا پێی گوتن: «خەونێکم بینیوە هەراسانی کردووم و دەمەوێ بزانم لێکدانەوەکەی چییە.» 4 ئەستێرەناسەکان بە زمانی ئارامی بە پاشایان گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە بژیت! خەونەکە بە بەندەکانت بڵێ هەتا بۆت لێکبدەینەوە.» 5 پاشا وەڵامی ئەستێرەناسەکانی دایەوە: «ئەوە بڕیاری کۆتایی منە: ئەگەر خەونەکە و لێکدانەوەکەیم پێ نەڵێن، پارچەپارچە دەکرێن و ماڵەکانتان دەبێتە کەلاوە. 6 بەڵام ئەگەر خەونەکەتان پێ گوتم و لێکتاندایەوە، لە منەوە دیاری و پاداشت و ڕێزێکی گەورەتان دەست دەکەوێت. کەواتە خەونەکەم پێ بڵێن و بۆم لێکبدەنەوە.» 7 دووبارە وەڵامیان دایەوە: «با پاشا خەونەکە بە بەندەکانی بڵێت هەتا بۆت لێکبدەینەوە.» 8 ئینجا پاشا وەڵامی دایەوە: «من لەوە دڵنیام ئێوە دەتانەوێت کات بەدەستبهێنن، چونکە دەزانن ئەوە بڕیاری کۆتایی منە: 9 ئەگەر خەونەکەم پێ نەڵێن، یەک سزاتان هەیە. ئێوە لەسەر درۆ و قسەی پووچ ڕێککەوتوون هەتا لەبەردەمم بیڵێن، هەتا بارودۆخەکە دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە خەونەکەم پێ بڵێن، ئینجا من ئەوە دەزانم کە ئێوە دەتوانن خەونەکەم بۆ لێکبدەنەوە.» 10 ئەستێرەناسەکانیش وەڵامی پاشایان دایەوە: «هیچ کەسێک لەسەر زەوی نییە ئەم داوایەی پاشا جێبەجێ بکات! هەرگیز هیچ پاشایەکی گەورەی خاوەن دەسەڵات شتێکی وای لە جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس داوا نەکردووە. 11 ئەوەی کە پاشا داوای دەکات زۆر قورسە. هیچ کەس ناتوانێت بۆ پاشا ئاشکرای بکات، جگە لە خوداوەندەکان، ئەوانیش نشینگەیان لەگەڵ مرۆڤدا نییە.» 12 ئەوە پاشای زۆر تووڕە کرد و ڕقی هەستا، فەرمانی دا هەموو داناکانی بابل لەناوببردرێن. 13 ئینجا فەرمان دەرچوو بۆ کوشتنی داناکان، بەدوای دانیال و هاوڕێکانیشیدا هاتن بۆ ئەوەی بیانکوژن. 14 کاتێک ئەریۆکی سەرۆکی پاسەوانانی پاشا چوو بۆ ئەوەی داناکانی بابل بکوژێت، دانیال بە دانایی و ڕێزەوە قسەی لەگەڵ کرد، 15 لە فەرماندەی پاسەوانانی پرسی: «بۆچی فەرمانەکەی پاشا ئەوەندە توندە؟» ئەریۆکیش بابەتەکەی بۆ دانیال ڕوونکردەوە. 16 لێرەدا دانیال چووە ژوورەوە و داوای لە پاشا کرد کاتی پێبدات، بۆ ئەوەی لێکدانەوەی خەونەکە بۆ پاشا دەربخات. 17 ئینجا دانیال گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و بابەتەکەی لە هاوڕێیەکانی گەیاند، لە حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا، 18 بۆ ئەوەی لەبارەی ئەم نهێنییە داوای بەزەیی لە خودای ئاسمان بکەن، هەتا خۆی و هاوڕێیەکانی لەگەڵ سەرجەم داناکانی بابل لەناونەچن. 19 لە شەودا، بە بینینێک نهێنییەکە بۆ دانیال ئاشکرا کرا، دانیالیش ستایشی خودای ئاسمانی کرد، 20 گوتی:«ستایش بۆ ناوی خودا لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە،چونکە دانایی و توانا هی ئەوە. 21 ئەو کات و ساتەکان دەگۆڕێت،پاشایان لادەدات و پاشایان دادەنێت،دانایی بە داناکان دەبەخشێت وزانایان فێری تێگەیشتن دەکات. 22 ئەو قووڵایی و نهێنییەکان ئاشکرا دەکات،ئەو دەزانێت چی لە تاریکیدا شاردراوەتەوە،ڕووناکی لەلای ئەو نیشتەجێیە. 23 ئەی خودای باوباپیرانم، سوپاس و ستایشی تۆ دەکەم:تۆ دانایی و هێزت پێدام،تۆ وات کرد ئەوەی داوامان لێ کردی لەلای منەوە زانراو بێت،تۆ وات کرد ئێمە خەونەکەی پاشا بزانین.» 24 دوای ئەوە دانیال چوو بۆ لای ئەریۆک، ئەوەی پاشا دەستنیشانی کرد بۆ لەناوبردنی داناکانی بابل، پێ گوت: «داناکانی بابل لەناومەبە. بمبە لای پاشا، من خەونەکەی بۆ لێکدەدەمەوە.» 25 ئینجا ئەریۆک بە پەلە دانیالی بردە لای پاشا و گوتی: «پیاوێکم لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودا دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت واتای خەونەکە بە پاشا بڵێت.» 26 پاشا لە دانیالی پرسی، کە ناوی بێلتەشەسر بوو: «ئایا دەتوانی ئەو خەونەم پێ بڵێی کە بینیومە و هەروەها لێکی بدەیتەوە؟» 27 دانیال وەڵامی دایەوە: «ئەو نهێنییەی پاشا داوای کردووە نە دانا و نە ئەفسونگەر و نە جادووگەر و نە فاڵگرەوە ناتوانن بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. 28 بەڵام خودایەک لە ئاسمان هەیە نهێنییەکان ئاشکرا دەکات، ئەو بە نەبوخودنەسری پاشای ڕاگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا چی دەبێت. کاتێک تۆ لەسەر جێگاکەت بووی، ئەمە بوو ئەو خەون و بینینەی هاتە ناو مێشکت: 29 «ئەی پاشا، کاتێک تۆ لەسەر جێگاکەت ڕاکشابووی، بیرت بە لای داهاتوودا چوو، ئاشکراکەری نهێنییەکان بۆی دەرخستی چی ڕوودەدات. 30 سەبارەت بە ئاشکراکردنی ئەم نهێنییە بۆ من، لەبەر ئەوە نەبوو کە من داناییەکی زیاترم هەبێت لە پیاوەکانی دیکە، بەڵکو ئەمە لەبەر تۆ بوو، ئەی پاشا، تاکو لێکدانەوەکەی بزانیت و هەروەها لە بیرکردنەوەکانت تێبگەیت. 31 «ئەی پاشا، تۆ تەماشات کرد و پەیکەرێکی گەورەت لەبەردەمت بینی، پەیکەرێکی زۆر گەورە و درەوشاوە، دیمەنی سەرسوڕهێنەر بوو. 32 سەری پەیکەرەکە لە زێڕی بێگەرد بوو، سنگ و قۆڵەکانی لە زیو بوو، سک و ڕانەکانی لە بڕۆنز بوو، 33 قاچەکانی لە ئاسن بوون و پێیەکانی بەشێکی لە ئاسن و بەشێکیشی لە قوڕی سوورکراوە بوو. 34 کاتێک تەماشات دەکرد، بەردێک بڕایەوە بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەرکەوێت، لە پێیەکانی پەیکەرەکەی دا کە لە ئاسن و قوڕی سوورکراوە بوون و وردوخاشی کردن. 35 ئینجا ئاسن و قوڕە سوورکراوەکە و بڕۆنز و زیو و زێڕەکە پێکەوە وردوخاش بوون و وەک پووشی سەر جۆخینیان لێهات لە هاویندا، با هەڵیگرت بەبێ ئەوەی شوێنەواری بمێنێت. بەڵام ئەو بەردەی لە پەیکەرەکەی دا، بوو بە کێوێکی گەورە و هەموو زەوی گرتەوە. 36 «ئەمە خەونەکە بوو، ئێستاش با بۆ پاشا لێکی بدەینەوە. 37 تۆ، ئەی پاشا، پاشای پاشایانی. خودای ئاسمان پاشایەتی و دەسەڵات و توانا و ڕێزی پێ بەخشیویت. 38 مرۆڤ و گیانلەبەری دەشتودەر و باڵندەی ئاسمان لەژێر دەستی تۆن، لە هەرکوێیەک بن، تۆی بەسەر هەموویاندا زاڵ کردووە. تۆ ئەم سەرەی کە لە زێڕە. 39 «پاش تۆ، پاشایەتییەکی دیکە هەڵدەستێتەوە، پایەی لە تۆ نزمترە، دوای ئەوە سێیەم پاشایەتی لە بڕۆنزە، بەسەر هەموو زەویدا زاڵ دەبێت. 40 پاشان پاشایەتی چوارەم دێت، وەک ئاسن ڕەقە، چونکە ئاسن دەکوتێت و هەموو شتێک وردوخاش دەکات، وەک ئەو ئاسنەی تێکدەشکێنێت، ئەمیش هەموو ئەوانی دیکە وردوخاش دەکات و تێکیان دەشکێنێت. 41 هەروەک بینیت پێیەکان و پەنجەکان بەشێکیان لە قوڕی سوورکراوە و بەشێکیان لە ئاسن بوون، پاشایەتییەکە بەم شێوەیە دابەشکراو دەبێت، بەڵام هەندێک هێزی ئاسنی تێدا دەبێت، هەروەک بینیت ئاسنەکە تێکەڵ بە قوڕی سوورکراوە بوو. 42 هەروەک پەنجەی پێیەکان بەشێکیان لە ئاسن و بەشێکیان لە قوڕی سوورکراوە بوو، جا بەشێک لە پاشایەتییەکە بەهێز و بەشێکیش ناسک دەبێت. 43 هەروەک بینیت ئاسنەکە تێکەڵ بە قوڕە سوورکراوەکە بوو، ئینجا ئەوان تێکەڵ بە وەچەی خەڵکی دەبن، بەڵام ئەمە بە ئەوەوە نانووسێت، هەروەک ئاسن تێکەڵ بە قوڕ نابێت. 44 «لە سەردەمی ئەم پاشایانەدا خودای ئاسمان پاشایەتییەک دادەمەزرێنێت کە هەرگیز لەناوناچێت، بۆ گەلی دیکە بەجێناهێڵدرێت، هەموو ئەو پاشایەتییانە وردوخاش دەکات و کۆتاییان پێدەهێنێت، ئەو هەتاهەتایە بە چەسپاوی دەمێنێتەوە. 45 ئەمە واتای بینینەیە کە بەردێک لە چیاوە بڕا، بەڵام بە دەستی مرۆڤ نا، ئاسن و بڕۆنز و قوڕی سوورکراوە و زێڕ و زیوەکەی وردوخاش کرد.«خودای گەورە ئەوەی بە پاشا نیشاندا کە لە داهاتوودا ڕوودەدات. خەونەکە ڕاستە و لێکدانەوەکەشی جێی متمانەیە.» 46 ئینجا نەبوخودنەسر بەسەر ڕوویدا کەوت و کڕنۆشی بۆ دانیال برد، فەرمانی دا دیاری و بخووری پێشکەش بکەن. 47 پاشا بە دانیالی گوت: «بەڕاستی خودای ئێوە خودای خودایانە و گەورەی پاشایانە و ئاشکراکەری نهێنییەکانە، چونکە تۆ توانیت ئەم نهێنییە ئاشکرا بکەیت.» 48 ئینجا پاشا دانیالی لە پلەیەکی بەرز دانا و دیاری زۆری پێ بەخشی. دەسەڵاتی پێدا بەسەر هەموو هەرێمی بابل و کردییە سەرۆکی هەموو داناکان. 49 سەرباری ئەمەش، لەسەر داوای دانیال پاشا شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆی دەستنیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی بابل، بەڵام دانیال خۆی لە دیوانی پاشا مایەوە.

In Other Versions

Daniel 2 in the ANGEFD

Daniel 2 in the ANTPNG2D

Daniel 2 in the AS21

Daniel 2 in the BAGH

Daniel 2 in the BBPNG

Daniel 2 in the BBT1E

Daniel 2 in the BDS

Daniel 2 in the BEV

Daniel 2 in the BHAD

Daniel 2 in the BIB

Daniel 2 in the BLPT

Daniel 2 in the BNT

Daniel 2 in the BNTABOOT

Daniel 2 in the BNTLV

Daniel 2 in the BOATCB

Daniel 2 in the BOATCB2

Daniel 2 in the BOBCV

Daniel 2 in the BOCNT

Daniel 2 in the BOECS

Daniel 2 in the BOGWICC

Daniel 2 in the BOHCB

Daniel 2 in the BOHCV

Daniel 2 in the BOHLNT

Daniel 2 in the BOHNTLTAL

Daniel 2 in the BOICB

Daniel 2 in the BOILNTAP

Daniel 2 in the BOITCV

Daniel 2 in the BOKCV

Daniel 2 in the BOKCV2

Daniel 2 in the BOKHWOG

Daniel 2 in the BOLCB

Daniel 2 in the BOLCB2

Daniel 2 in the BOMCV

Daniel 2 in the BONAV

Daniel 2 in the BONCB

Daniel 2 in the BONLT

Daniel 2 in the BONUT2

Daniel 2 in the BOPLNT

Daniel 2 in the BOSCB

Daniel 2 in the BOSNC

Daniel 2 in the BOTLNT

Daniel 2 in the BOVCB

Daniel 2 in the BOYCB

Daniel 2 in the BPBB

Daniel 2 in the BPH

Daniel 2 in the BSB

Daniel 2 in the CCB

Daniel 2 in the CUV

Daniel 2 in the CUVS

Daniel 2 in the DBT

Daniel 2 in the DGDNT

Daniel 2 in the DHNT

Daniel 2 in the DNT

Daniel 2 in the ELBE

Daniel 2 in the EMTV

Daniel 2 in the ESV

Daniel 2 in the FBV

Daniel 2 in the FEB

Daniel 2 in the GGMNT

Daniel 2 in the GNT

Daniel 2 in the HARY

Daniel 2 in the HNT

Daniel 2 in the IRVA

Daniel 2 in the IRVB

Daniel 2 in the IRVG

Daniel 2 in the IRVH

Daniel 2 in the IRVK

Daniel 2 in the IRVM

Daniel 2 in the IRVM2

Daniel 2 in the IRVO

Daniel 2 in the IRVP

Daniel 2 in the IRVT

Daniel 2 in the IRVT2

Daniel 2 in the IRVU

Daniel 2 in the ISVN

Daniel 2 in the JSNT

Daniel 2 in the KAPI

Daniel 2 in the KBT1ETNIK

Daniel 2 in the KBV

Daniel 2 in the KJV

Daniel 2 in the KNFD

Daniel 2 in the LBA

Daniel 2 in the LBLA

Daniel 2 in the LNT

Daniel 2 in the LSV

Daniel 2 in the MAAL

Daniel 2 in the MBV

Daniel 2 in the MBV2

Daniel 2 in the MHNT

Daniel 2 in the MKNFD

Daniel 2 in the MNG

Daniel 2 in the MNT

Daniel 2 in the MNT2

Daniel 2 in the MRS1T

Daniel 2 in the NAA

Daniel 2 in the NASB

Daniel 2 in the NBLA

Daniel 2 in the NBS

Daniel 2 in the NBVTP

Daniel 2 in the NET2

Daniel 2 in the NIV11

Daniel 2 in the NNT

Daniel 2 in the NNT2

Daniel 2 in the NNT3

Daniel 2 in the PDDPT

Daniel 2 in the PFNT

Daniel 2 in the RMNT

Daniel 2 in the SBIAS

Daniel 2 in the SBIBS

Daniel 2 in the SBIBS2

Daniel 2 in the SBICS

Daniel 2 in the SBIDS

Daniel 2 in the SBIGS

Daniel 2 in the SBIHS

Daniel 2 in the SBIIS

Daniel 2 in the SBIIS2

Daniel 2 in the SBIIS3

Daniel 2 in the SBIKS

Daniel 2 in the SBIKS2

Daniel 2 in the SBIMS

Daniel 2 in the SBIOS

Daniel 2 in the SBIPS

Daniel 2 in the SBISS

Daniel 2 in the SBITS

Daniel 2 in the SBITS2

Daniel 2 in the SBITS3

Daniel 2 in the SBITS4

Daniel 2 in the SBIUS

Daniel 2 in the SBIVS

Daniel 2 in the SBT

Daniel 2 in the SBT1E

Daniel 2 in the SCHL

Daniel 2 in the SNT

Daniel 2 in the SUSU

Daniel 2 in the SUSU2

Daniel 2 in the SYNO

Daniel 2 in the TBIAOTANT

Daniel 2 in the TBT1E

Daniel 2 in the TBT1E2

Daniel 2 in the TFTIP

Daniel 2 in the TFTU

Daniel 2 in the TGNTATF3T

Daniel 2 in the THAI

Daniel 2 in the TNFD

Daniel 2 in the TNT

Daniel 2 in the TNTIK

Daniel 2 in the TNTIL

Daniel 2 in the TNTIN

Daniel 2 in the TNTIP

Daniel 2 in the TNTIZ

Daniel 2 in the TOMA

Daniel 2 in the TTENT

Daniel 2 in the UBG

Daniel 2 in the UGV

Daniel 2 in the UGV2

Daniel 2 in the UGV3

Daniel 2 in the VBL

Daniel 2 in the VDCC

Daniel 2 in the YALU

Daniel 2 in the YAPE

Daniel 2 in the YBVTP

Daniel 2 in the ZBP