Deuteronomy 2 (BOKSSV)

1 ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و کۆچمان کرد بۆ دەشتودەر لەسەر ڕێگای دەریای سوور، هەروەک یەزدان پێی گوتم، ڕۆژانێکی زۆر بە دەوری ناوچە شاخاوییەکانی سێعیردا سووڕاینەوە. 2 ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: 3 «بەسە ئیتر بەدەوری ئەم ناوچە شاخاوییانە مەسووڕێنەوە، بەرەو باکوور ڕووتان وەربگێڕن و 4 فەرمان بە گەل بدە و بڵێ: ”ئێوە خەریکن بە سنووری نەوەی عیسۆی برایانتان تێدەپەڕن کە لە سێعیر نیشتەجێن و لێتان دەترسن، بەڵام زۆر ئاگاداربن، 5 هێرشیان مەکەنە سەر، چونکە شوێن پێیەکتان لە خاکی ئەوان نادەمێ، چونکە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم بە میرات بە عیسۆ داوە. 6 خۆراکیان بە زیو لێ دەکڕن هەتا بیخۆن و ئاویان بە زیو لێ وەردەگرن هەتا بیخۆنەوە.“» 7 یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون لە هەموو کارێکی دەستەکانتان، ڕێ و شوێنتان دەزانێت لەم چۆڵەوانییە مەزنە، ئەم چل ساڵە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتاندا بووە و لە هیچ شتێکتان کەم نەبووە. 8 ئینجا بەسەر نەوەی عیسۆی برایانمان تێپەڕین کە لە چیای سێعیر نیشتەجێن. ڕێگای عەراڤامان بەجێهێشت کە لە ئێلەت و عەچیۆن گەڤەرەوە دێت، ئینجا سووڕاینەوە و بە ڕێگای چۆڵەوانی مۆئابدا ڕۆیشتین. 9 یەزدان پێی فەرمووم: «مۆئاب هەراسان مەکە و جەنگ لە دژیان بەرپا مەکە، چونکە هیچ بەشێک لە خاکەکەیان بە میرات بە تۆ نادەم، چونکە عارم بە میرات بە نەوەی لوت داوە.» 10 پێشتر ئێمییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، گەلێکی بەهێز و زۆر بوون، وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون. 11 وەک عەناقییەکان، ئەوانیش بە ڕفائییەکان ناسراو بوون، بەڵام مۆئابییەکان هەر بە ئێمییەکان بانگیان دەکردن. 12 پێشتر حۆرییەکان لە سێعیر نیشتەجێ بوون، بەڵام نەوەی عیسۆ لەبەردەم خۆیان دەریانپەڕاندن و لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون، وەک ئەوەی ئیسرائیل کردیان بە خاکی میراتیان کە یەزدان پێیدابوون. 13 یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئێستا هەستن و لە دۆڵی زەرەد بپەڕنەوە،» ئێمەش لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە. 14 لەو کاتەوە کە قادێش بەرنێعمان بەجێهێشت هەتا لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە سی و هەشت ساڵ بوو، هەتا هیچ لەو نەوەیە لە پیاوانی جەنگ لەناو ئۆردوگاکە نەمان، هەروەک یەزدان سوێندی بۆ خواردن، 15 یەزدانیش لە دژیان بوو، بۆ لەناوبردنیان لەناو ئۆردوگاکە هەتا لەناوچوون. 16 جا کاتێک هەموو پیاوانی جەنگ لەنێو گەل بە مردن لەناوچوون، 17 یەزدان پێی فەرمووم: 18 «تۆ ئەمڕۆ تێدەپەڕیت لە عار کە لە سنووری مۆئابە، 19 کاتێک لەلای عەمۆنییەکان نزیک کەوتیتەوە هەراسانیان مەکە و هێرشیان مەکە سەر، چونکە هیچت لە خاکی عەمۆنییەکان بە میرات نادەمێ، چونکە بە میرات بە نەوەی لوتم داوە.» 20 ئەویش بە خاکی ڕفائییەکان دادەنرێت، پێشتر ڕفائییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام عەمۆنییەکان بە زەمزومییەکان ناویان دەبردن، 21 گەلێکی بەهێز و زۆر بوون و وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون، بەڵام یەزدان لەبەردەم عەمۆنییەکاندا لەناوی بردن، جا دەریانکردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. 22 یەزدان وەک ئەوەی بۆ نەوەی عیسۆی کرد کە لە سێعیردا نیشتەجێن، کاتێک حۆرییەکانی لە بەرامبەریان تێکشکاند، جا دەریانکردن و هەتا ئەمڕۆ لە شوێنیان نیشتەجێن. 23 هەروەها عەڤییەکان کە لە گوندەکان نیشتەجێ بوون هەتا غەزە، کەفتۆرییەکان کە لە کەفتۆرەوە هاتبوون لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. 24 «هەستن، کۆچ بکەن و لە دەربەندی ئەرنۆن بپەڕنەوە. بڕوانە، ئەوا سیحۆنی پاشای حەشبۆنی ئەمۆری و خاکەکەیم بە دەستتەوە داوە، دەستی بەسەردا بگرە و لە دژی ئەو جەنگ بەرپا بکە. 25 ئەمڕۆ دەستپێدەکەم، ترس و سامت دەخەمە بەرچاوی ئەو گەلانەی لەژێر هەموو ئاسمانن، ئەوانە گوێیان لە هەواڵت دەبێت لێت دەترسن و لەبەر تۆ دەلەرزن.» 26 جا نێردراوانم لە چۆڵەوانی قەدێمۆتەوە بۆ لای سیحۆنی پاشای حەشبۆن نارد بە وشەی ئاشتیەوە و گوتم: 27 «ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین و تەنها بە ڕێگای سەرەکیدا دەڕۆین، لانادەین نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا، 28 بە زیو خۆراکمان پێ دەفرۆشیت هەتا بیخۆین و بە زیو ئاومان دەدەیتێ هەتا بیخۆینەوە، تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین، 29 هەروەک ئەوەی نەوەی عیسۆ کە لە سێعیردا نیشتەجێن و مۆئابییەکان کە لە عاردا نیشتەجێن بۆیان کردووین، هەتا لە ڕووباری ئوردون دەپەڕینەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێی بەخشیوین.» 30 بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە. 31 یەزدان پێی فەرمووم: «بڕوانە، ئەوا دەستم پێکرد سیحۆن و خاکەکەی بدەمە دەستت، ئێستا دەستپێبکە و دەست بەسەر خاکەکەیدا بگرە.» 32 کاتێک سیحۆن و هەموو سوپاکەی لە یەهەچ بۆ جەنگ لە دژمان هاتنە دەرەوە، 33 یەزدانی پەروەردگارمان ئەوانی دا بە دەستمان و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانی و هەموو سوپاکەی. 34 لەو کاتەدا هەموو شارۆچکەکانیمان گرت و لە هەموو شارۆچکەیەک پیاو و ژن و منداڵمان بە تەواوی قڕکرد، نەمانهێشت کەس دەرباز بێت، 35 بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کرد و دەستکەوتی شارۆچکەکانمان برد. 36 لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە و ئەو شارۆچکەیەی لە دۆڵەکەیە هەتا گلعاد، هیچ شارێک نەبوو لەپێشمان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارمان هەمووی دا بە دەستمان، 37 بەڵام لە خاکی عەمۆنییەکان نزیک نەکەوتینەوە، هەموو لایەکی دۆڵی یەبۆق و شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکە و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێدا.

In Other Versions

Deuteronomy 2 in the ANGEFD

Deuteronomy 2 in the ANTPNG2D

Deuteronomy 2 in the AS21

Deuteronomy 2 in the BAGH

Deuteronomy 2 in the BBPNG

Deuteronomy 2 in the BBT1E

Deuteronomy 2 in the BDS

Deuteronomy 2 in the BEV

Deuteronomy 2 in the BHAD

Deuteronomy 2 in the BIB

Deuteronomy 2 in the BLPT

Deuteronomy 2 in the BNT

Deuteronomy 2 in the BNTABOOT

Deuteronomy 2 in the BNTLV

Deuteronomy 2 in the BOATCB

Deuteronomy 2 in the BOATCB2

Deuteronomy 2 in the BOBCV

Deuteronomy 2 in the BOCNT

Deuteronomy 2 in the BOECS

Deuteronomy 2 in the BOGWICC

Deuteronomy 2 in the BOHCB

Deuteronomy 2 in the BOHCV

Deuteronomy 2 in the BOHLNT

Deuteronomy 2 in the BOHNTLTAL

Deuteronomy 2 in the BOICB

Deuteronomy 2 in the BOILNTAP

Deuteronomy 2 in the BOITCV

Deuteronomy 2 in the BOKCV

Deuteronomy 2 in the BOKCV2

Deuteronomy 2 in the BOKHWOG

Deuteronomy 2 in the BOLCB

Deuteronomy 2 in the BOLCB2

Deuteronomy 2 in the BOMCV

Deuteronomy 2 in the BONAV

Deuteronomy 2 in the BONCB

Deuteronomy 2 in the BONLT

Deuteronomy 2 in the BONUT2

Deuteronomy 2 in the BOPLNT

Deuteronomy 2 in the BOSCB

Deuteronomy 2 in the BOSNC

Deuteronomy 2 in the BOTLNT

Deuteronomy 2 in the BOVCB

Deuteronomy 2 in the BOYCB

Deuteronomy 2 in the BPBB

Deuteronomy 2 in the BPH

Deuteronomy 2 in the BSB

Deuteronomy 2 in the CCB

Deuteronomy 2 in the CUV

Deuteronomy 2 in the CUVS

Deuteronomy 2 in the DBT

Deuteronomy 2 in the DGDNT

Deuteronomy 2 in the DHNT

Deuteronomy 2 in the DNT

Deuteronomy 2 in the ELBE

Deuteronomy 2 in the EMTV

Deuteronomy 2 in the ESV

Deuteronomy 2 in the FBV

Deuteronomy 2 in the FEB

Deuteronomy 2 in the GGMNT

Deuteronomy 2 in the GNT

Deuteronomy 2 in the HARY

Deuteronomy 2 in the HNT

Deuteronomy 2 in the IRVA

Deuteronomy 2 in the IRVB

Deuteronomy 2 in the IRVG

Deuteronomy 2 in the IRVH

Deuteronomy 2 in the IRVK

Deuteronomy 2 in the IRVM

Deuteronomy 2 in the IRVM2

Deuteronomy 2 in the IRVO

Deuteronomy 2 in the IRVP

Deuteronomy 2 in the IRVT

Deuteronomy 2 in the IRVT2

Deuteronomy 2 in the IRVU

Deuteronomy 2 in the ISVN

Deuteronomy 2 in the JSNT

Deuteronomy 2 in the KAPI

Deuteronomy 2 in the KBT1ETNIK

Deuteronomy 2 in the KBV

Deuteronomy 2 in the KJV

Deuteronomy 2 in the KNFD

Deuteronomy 2 in the LBA

Deuteronomy 2 in the LBLA

Deuteronomy 2 in the LNT

Deuteronomy 2 in the LSV

Deuteronomy 2 in the MAAL

Deuteronomy 2 in the MBV

Deuteronomy 2 in the MBV2

Deuteronomy 2 in the MHNT

Deuteronomy 2 in the MKNFD

Deuteronomy 2 in the MNG

Deuteronomy 2 in the MNT

Deuteronomy 2 in the MNT2

Deuteronomy 2 in the MRS1T

Deuteronomy 2 in the NAA

Deuteronomy 2 in the NASB

Deuteronomy 2 in the NBLA

Deuteronomy 2 in the NBS

Deuteronomy 2 in the NBVTP

Deuteronomy 2 in the NET2

Deuteronomy 2 in the NIV11

Deuteronomy 2 in the NNT

Deuteronomy 2 in the NNT2

Deuteronomy 2 in the NNT3

Deuteronomy 2 in the PDDPT

Deuteronomy 2 in the PFNT

Deuteronomy 2 in the RMNT

Deuteronomy 2 in the SBIAS

Deuteronomy 2 in the SBIBS

Deuteronomy 2 in the SBIBS2

Deuteronomy 2 in the SBICS

Deuteronomy 2 in the SBIDS

Deuteronomy 2 in the SBIGS

Deuteronomy 2 in the SBIHS

Deuteronomy 2 in the SBIIS

Deuteronomy 2 in the SBIIS2

Deuteronomy 2 in the SBIIS3

Deuteronomy 2 in the SBIKS

Deuteronomy 2 in the SBIKS2

Deuteronomy 2 in the SBIMS

Deuteronomy 2 in the SBIOS

Deuteronomy 2 in the SBIPS

Deuteronomy 2 in the SBISS

Deuteronomy 2 in the SBITS

Deuteronomy 2 in the SBITS2

Deuteronomy 2 in the SBITS3

Deuteronomy 2 in the SBITS4

Deuteronomy 2 in the SBIUS

Deuteronomy 2 in the SBIVS

Deuteronomy 2 in the SBT

Deuteronomy 2 in the SBT1E

Deuteronomy 2 in the SCHL

Deuteronomy 2 in the SNT

Deuteronomy 2 in the SUSU

Deuteronomy 2 in the SUSU2

Deuteronomy 2 in the SYNO

Deuteronomy 2 in the TBIAOTANT

Deuteronomy 2 in the TBT1E

Deuteronomy 2 in the TBT1E2

Deuteronomy 2 in the TFTIP

Deuteronomy 2 in the TFTU

Deuteronomy 2 in the TGNTATF3T

Deuteronomy 2 in the THAI

Deuteronomy 2 in the TNFD

Deuteronomy 2 in the TNT

Deuteronomy 2 in the TNTIK

Deuteronomy 2 in the TNTIL

Deuteronomy 2 in the TNTIN

Deuteronomy 2 in the TNTIP

Deuteronomy 2 in the TNTIZ

Deuteronomy 2 in the TOMA

Deuteronomy 2 in the TTENT

Deuteronomy 2 in the UBG

Deuteronomy 2 in the UGV

Deuteronomy 2 in the UGV2

Deuteronomy 2 in the UGV3

Deuteronomy 2 in the VBL

Deuteronomy 2 in the VDCC

Deuteronomy 2 in the YALU

Deuteronomy 2 in the YAPE

Deuteronomy 2 in the YBVTP

Deuteronomy 2 in the ZBP