Ecclesiastes 12 (BOKSSV)
1 بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێتلە سەردەمی گەنجیێتیت،پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێتیان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:«خۆشییان تێدا نابینم،» 2 پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر وڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛ 3 ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛ 4 کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن ودەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛ 5 ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن ولە ڕێگا تۆقیون،کە بادەم چرۆ دەکات وکوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت وهیچ ئارەزوو نامێنێت.ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت وشینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە. 6 لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت وقاپی زێڕین بشکێت؛پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و 7 خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی. 8 وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!هەموو شتێک بێ واتایە!» 9 سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو. 10 وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین. 11 وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە دراون. 12 ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات. 13 هەموو شت ئێستا بیستراوە ودەرئەنجامەکەی ئەوەیە:لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە. 14 خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،جا چاک بێت یان خراپ.
In Other Versions
Ecclesiastes 12 in the ANTPNG2D
Ecclesiastes 12 in the BNTABOOT
Ecclesiastes 12 in the BOATCB2
Ecclesiastes 12 in the BOGWICC
Ecclesiastes 12 in the BOHNTLTAL
Ecclesiastes 12 in the BOILNTAP
Ecclesiastes 12 in the BOKHWOG
Ecclesiastes 12 in the KBT1ETNIK
Ecclesiastes 12 in the TBIAOTANT