Exodus 9 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ کە یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت: ”ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن.“ 2 ئەگەر ڕێیان نەدەیت و بەردەوام نەهێڵیت بڕۆن، 3 ئەوا یەزدان دەردێکی زۆر گران دەهێنێتە سەر مەڕوماڵاتەکانت کە لە کێڵگەن، بۆ سەر ئەسپ و گوێدرێژ و وشتر و گا و مانگا و مەڕ و بزن. 4 بەڵام یەزدان جیاوازی دەکات لەنێوان مەڕوماڵاتی نەوەی ئیسرائیل و مەڕوماڵاتی میسرییەکان، هیچ ئاژەڵێکی نەوەی ئیسرائیل نامرێت.» 5 یەزدان کاتێکی دیاری کرد و فەرمووی، «بەیانی یەزدان ئەم کارە لە زەوییەکەدا دەکات.» 6 بۆ بەیانی یەزدان ئەم کارەی کرد و هەموو مەڕوماڵاتی میسرییەکان مردن، بەڵام لە ئاژەڵی نەوەی ئیسرائیل یەکێکیشیان نەمرد. 7 فیرعەونیش ناردی و بینییان تەنانەت یەک ئاژەڵی نەوەی ئیسرائیل نەمردووە، بەڵام هێشتا دڵی فیرعەون ڕەق بوو و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن. 8 ئینجا یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «بە پڕی دەستەکانتان خوڵەمێشی تەنوور بۆ خۆتان ببەن و با موسا لەبەرچاوی فیرعەون بەرەو ئاسمان بەبای بکات. 9 دەبێتە تۆزوبا لە هەموو خاکی میسر، دەبێتە دومەڵی کێم دەرپەڕیو لە هەموو خاکی میسر بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ.» 10 ئیتر خوڵەمێشی تەنووریان برد و لە بەرامبەر فیرعەون وەستان، موسا بەرەو ئاسمان بەبای کرد و بووە دومەڵی کێمی دەرپەڕیو لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ. 11 جادووگەرەکانیش نەیانتوانی لە بەرامبەر موسا بوەستن لەبەر دومەڵەکان، چونکە دومەڵەکان لە جادووگەرەکان و لە هەموو میسرییەکانی دا. 12 بەڵام یەزدان دڵی فیرعەونی ڕەقکرد و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان بە موسای فەرموو. 13 یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و لە بەرامبەر فیرعەون بوەستە و پێی بڵێ: ”یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بچن بمپەرستن. 14 ئەگینا ئەم جارە هەموو گورزەکانم بۆ دڵت و بۆ سەر خزمەتکارەکانت و بۆ سەر گەلەکەت دەنێرم، بۆ ئەوەی بزانیت لە هەموو زەوی هیچ کەسێک وەک من نییە. 15 دەمتوانی دەستم درێژ بکەم و خۆت و گەلەکەت تووشی دەرد بکەم و لەسەر ڕووی زەوی بتانسڕمەوە. 16 بەڵام لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆمت پیشان بدەم تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت. 17 تۆ هێشتا خۆت بە زل دەزانیت لەسەر گەلەکەم و ڕێیان نادەیت بڕۆن. 18 لەبەر ئەوە بەیانی ئەم کاتە تەرزەیەکی زۆر مەزن دەبارێنم کە لە میسر هاوتای نەبووبێت، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا. 19 ئێستاش بنێرە و مەڕوماڵاتەکەت و هەموو ئەو شتانەی کە هەتە و لە کێڵگەیە بیانپارێزە، هەموو خەڵک و ئاژەڵێک کە لە کێڵگە دەمێننەوە ئەگەر لە ماڵەوە کۆنەکرێنەوە ئەوا تەرزەکە بە سەریان دەکەوێت و دەمرن.“» 20 ئیتر دەستوپێوەندەکانی فیرعەون، ئەوانەی کە لە فەرمایشتی یەزدان ترسان، بە کۆیلە و ئاژەڵە ماڵییەکانیانەوە بەرەو ماڵەکان هەڵاتن. 21 بەڵام ئەوەی فەرمایشتی یەزدانی پشتگوێ خست، ئەوا خزمەتکاران و ئاژەڵە ماڵییەکەی لە کێڵگە بەجێهێشت. 22 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «دەستت بەرەو ئاسمان درێژ بکە و لە هەموو خاکی میسر تەرزە بەسەر خەڵک و ئاژەڵ و هەموو شتێکدا دەبارێت کە لە کێڵگەکانی خاکی میسر گەشە دەکات.» 23 ئیتر موسا گۆچانەکەی بەرەو ئاسمان درێژکرد، یەزدانیش هەورەتریشقەی لێدا و ئاگر بەرەو زەوی هات، یەزدان تەرزەی باراندە سەر خاکی میسر. 24 بووە تەرزە و ئاگریش لەناو تەرزەکە بریسکەی دەدایەوە. تەرزەکە ئەوەندە مەزن بوو کە لە هەموو خاکی میسر وەک ئەوە نەبووە، لەو کاتەوەی بوونەتە نەتەوە. 25 تەرزە لە هەموو خاکی میسری دا، لە هەموو ئەوەی لە کێڵگەدا بوو لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ، تەرزە هەموو سەوزایی و ڕووەکی کێڵگەی کوتایەوە و هەموو داری کێڵگەشی شکاند. 26 تەنها لە خاکی گۆشەن کە نەوەی ئیسرائیلی لێبوو، تەرزە نەبوو. 27 فیرعەون ناردی و بانگی موسا و هارونی کرد، پێی گوتن: «ئەم جارە گوناهم کرد، یەزدان ڕاستودروستە و من و گەلەکەم تاوانبارین. 28 لە یەزدان بپاڕێنەوە، چونکە لە هەورەتریشقە و تەرزە تێر بووین، منیش ڕێتان دەدەم بڕۆن، ئیتر ڕاناگیرێن.» 29 موساش وەڵامی دایەوە: «بە چوونەدەرەوەم لە شارەکە دەستم بەرەو یەزدان بەرز دەکەمەوە و نزا دەکەم، ئیتر هەورەتریشقە دەوەستێت و تەرزە نابێت، بۆ ئەوەی بزانیت زەوی هی یەزدانە. 30 بەڵام سەبارەت بە خۆت و خزمەتکارەکانت، من دەزانم هێشتا لە یەزدانی پەروەردگار نەترساون.» 31 کەتان و جۆ تووشی ئافات هاتن، چونکە جۆ لە گوڵکردن و کەتانیش لە تۆوکردن بوو. 32 بەڵام گەنم و ماش تووشی ئافات نەبوون، چونکە درەنگ پێدەگەن. 33 موسا فیرعەونی بەجێهێشت و لە شارەکەش ڕۆیشت، دەستی بەرەو یەزدان بەرز کردەوە و نزای کرد، ئیتر هەورەتریشقە و تەرزە وەستان و باران نەبارییە سەر زەوی. 34 کاتێک فیرعەون بینی باران و تەرزە و هەورەتریشقە وەستاوە، گەڕایەوە سەر گوناه و خۆی و خزمەتکارانی دڵیان ڕەقکرد. 35 ئیتر دڵی فیرعەون ڕەق بوو و ڕێی بە نەوەی ئیسرائیل نەدا بڕۆن، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمووی.

In Other Versions

Exodus 9 in the ANGEFD

Exodus 9 in the ANTPNG2D

Exodus 9 in the AS21

Exodus 9 in the BAGH

Exodus 9 in the BBPNG

Exodus 9 in the BBT1E

Exodus 9 in the BDS

Exodus 9 in the BEV

Exodus 9 in the BHAD

Exodus 9 in the BIB

Exodus 9 in the BLPT

Exodus 9 in the BNT

Exodus 9 in the BNTABOOT

Exodus 9 in the BNTLV

Exodus 9 in the BOATCB

Exodus 9 in the BOATCB2

Exodus 9 in the BOBCV

Exodus 9 in the BOCNT

Exodus 9 in the BOECS

Exodus 9 in the BOGWICC

Exodus 9 in the BOHCB

Exodus 9 in the BOHCV

Exodus 9 in the BOHLNT

Exodus 9 in the BOHNTLTAL

Exodus 9 in the BOICB

Exodus 9 in the BOILNTAP

Exodus 9 in the BOITCV

Exodus 9 in the BOKCV

Exodus 9 in the BOKCV2

Exodus 9 in the BOKHWOG

Exodus 9 in the BOLCB

Exodus 9 in the BOLCB2

Exodus 9 in the BOMCV

Exodus 9 in the BONAV

Exodus 9 in the BONCB

Exodus 9 in the BONLT

Exodus 9 in the BONUT2

Exodus 9 in the BOPLNT

Exodus 9 in the BOSCB

Exodus 9 in the BOSNC

Exodus 9 in the BOTLNT

Exodus 9 in the BOVCB

Exodus 9 in the BOYCB

Exodus 9 in the BPBB

Exodus 9 in the BPH

Exodus 9 in the BSB

Exodus 9 in the CCB

Exodus 9 in the CUV

Exodus 9 in the CUVS

Exodus 9 in the DBT

Exodus 9 in the DGDNT

Exodus 9 in the DHNT

Exodus 9 in the DNT

Exodus 9 in the ELBE

Exodus 9 in the EMTV

Exodus 9 in the ESV

Exodus 9 in the FBV

Exodus 9 in the FEB

Exodus 9 in the GGMNT

Exodus 9 in the GNT

Exodus 9 in the HARY

Exodus 9 in the HNT

Exodus 9 in the IRVA

Exodus 9 in the IRVB

Exodus 9 in the IRVG

Exodus 9 in the IRVH

Exodus 9 in the IRVK

Exodus 9 in the IRVM

Exodus 9 in the IRVM2

Exodus 9 in the IRVO

Exodus 9 in the IRVP

Exodus 9 in the IRVT

Exodus 9 in the IRVT2

Exodus 9 in the IRVU

Exodus 9 in the ISVN

Exodus 9 in the JSNT

Exodus 9 in the KAPI

Exodus 9 in the KBT1ETNIK

Exodus 9 in the KBV

Exodus 9 in the KJV

Exodus 9 in the KNFD

Exodus 9 in the LBA

Exodus 9 in the LBLA

Exodus 9 in the LNT

Exodus 9 in the LSV

Exodus 9 in the MAAL

Exodus 9 in the MBV

Exodus 9 in the MBV2

Exodus 9 in the MHNT

Exodus 9 in the MKNFD

Exodus 9 in the MNG

Exodus 9 in the MNT

Exodus 9 in the MNT2

Exodus 9 in the MRS1T

Exodus 9 in the NAA

Exodus 9 in the NASB

Exodus 9 in the NBLA

Exodus 9 in the NBS

Exodus 9 in the NBVTP

Exodus 9 in the NET2

Exodus 9 in the NIV11

Exodus 9 in the NNT

Exodus 9 in the NNT2

Exodus 9 in the NNT3

Exodus 9 in the PDDPT

Exodus 9 in the PFNT

Exodus 9 in the RMNT

Exodus 9 in the SBIAS

Exodus 9 in the SBIBS

Exodus 9 in the SBIBS2

Exodus 9 in the SBICS

Exodus 9 in the SBIDS

Exodus 9 in the SBIGS

Exodus 9 in the SBIHS

Exodus 9 in the SBIIS

Exodus 9 in the SBIIS2

Exodus 9 in the SBIIS3

Exodus 9 in the SBIKS

Exodus 9 in the SBIKS2

Exodus 9 in the SBIMS

Exodus 9 in the SBIOS

Exodus 9 in the SBIPS

Exodus 9 in the SBISS

Exodus 9 in the SBITS

Exodus 9 in the SBITS2

Exodus 9 in the SBITS3

Exodus 9 in the SBITS4

Exodus 9 in the SBIUS

Exodus 9 in the SBIVS

Exodus 9 in the SBT

Exodus 9 in the SBT1E

Exodus 9 in the SCHL

Exodus 9 in the SNT

Exodus 9 in the SUSU

Exodus 9 in the SUSU2

Exodus 9 in the SYNO

Exodus 9 in the TBIAOTANT

Exodus 9 in the TBT1E

Exodus 9 in the TBT1E2

Exodus 9 in the TFTIP

Exodus 9 in the TFTU

Exodus 9 in the TGNTATF3T

Exodus 9 in the THAI

Exodus 9 in the TNFD

Exodus 9 in the TNT

Exodus 9 in the TNTIK

Exodus 9 in the TNTIL

Exodus 9 in the TNTIN

Exodus 9 in the TNTIP

Exodus 9 in the TNTIZ

Exodus 9 in the TOMA

Exodus 9 in the TTENT

Exodus 9 in the UBG

Exodus 9 in the UGV

Exodus 9 in the UGV2

Exodus 9 in the UGV3

Exodus 9 in the VBL

Exodus 9 in the VDCC

Exodus 9 in the YALU

Exodus 9 in the YAPE

Exodus 9 in the YBVTP

Exodus 9 in the ZBP