Ezekiel 20 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو لە دەی مانگی پێنجی ساڵی حەوتەم، کەسانێک لە پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیارکردن لە یەزدان، جا لەبەردەممدا دانیشتن. 2 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 3 «ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ 4 «ئایا حوکمیان دەدەیت؟ ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوکم دەدەیت؟ ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی باوباپیرانی خۆیان بکەرەوە، 5 پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیلم هەڵبژارد سوێندم بۆ بنەماڵەی یاقوب خوارد، لە خاکی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فەرمووم: ’من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ 6 لەو ڕۆژەدا سوێندم بۆ خواردن کە لە خاکی میسر دەریاندەهێنم و دەیانبەم بەرەو خاکێک کە خۆم بەدوایدا گەڕابووم بۆیان، شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، باشترینی هەموو خاکەکانە. 7 پێم فەرموون: ’هەریەکە لە ئێوە با ئەو وێنە قێزەونانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون و خۆشتان دەوێن، لە خۆتان دووربخەنەوە و بە بتەکانی میسر خۆتان گڵاو مەکەن. من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ 8 «”بەڵام لێم یاخی بوون و نەیانویست گوێم لێ بگرن، کەسیان وێنە گڵاوەکانی بەرچاوی فڕێنەدا کە سەرنجی ڕاکێشابوون، وازیان لە بتەکانی میسر نەهێنا. لەبەر ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە، تووڕەیی خۆمیان بەسەردا ببارێنم و لە ناوەڕاستی خاکی میسردا هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم.“ 9 بەڵام ئەوەی من کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا ناوم گڵاو نەبێت لەبەرچاوی ئەو نەتەوانەی لەنێویاندان، ئەوانەی لەبەرچاویان خۆمم بۆ دەرخستن بەوەی لە خاکی میسر دەرمهێنان. 10 جا لە خاکی میسر دەرمهێنان و ئەوانم هێنایە چۆڵەوانی. 11 فەرزەکانی خۆمم پێدان و حوکمەکانی خۆمم پێ ناساندن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بەجێیان بهێنێت، پێیان دەژیێت. 12 هەروەها ڕۆژی شەممەم بۆ دیاری کردن، هەتا ببێتە نیشانەیەک لەنێوان من و ئەوان، بۆ ئەوەی بزانن کە من یەزدانم، ئەوەی پیرۆزیان دەکات. 13 «”لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی لێم یاخی بوون. ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە، ئەو حوکمانەی ئەگەر مرۆڤ جێبەجێیان بکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها بە هیچ جۆرێک پیرۆزی شەممەکانی منیان ڕانەگرت. لەبەر ئەوە فەرمووم لە چۆڵەوانیدا من تووڕەیی خۆم بەسەریاندا دەبارێنم بۆ کۆتایی پێهێنانیان. 14 بەڵام ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا گڵاو نەبێت لەبەرچاو ئەو نەتەوانەی لەبەرچاویان دەرمهێنان. 15 هەروەها لە چۆڵەوانیدا سوێندم بۆ خواردن کە نەیانهێنم بۆ ئەو خاکەی کە پێم دابوون، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت و باشترینی هەموو خاکەکانە، 16 لەبەر ئەوەی حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە و ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد، بەڵکو شەممەکانی منیان گڵاوکرد، چونکە دڵیان دوای بتەکانیان کەوت. 17 لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم بەزەیی پێیاندا هاتەوە لە لەناوبردنیان، جا کۆتاییم پێ نەهێنان. 18 لە چۆڵەوانی بە ڕۆڵەکانی ئەوانم فەرموو: ’بە ڕێگای فەرزی باوکانتاندا مەڕۆن و حوکمەکانیان مەپارێزن و بە بتەکانیان خۆتان گڵاو مەکەن. 19 من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم، ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاریان پێ بکەن. 20 شەممەکانیشم پیرۆز ڕابگرن، جا دەبێت بە نیشانەیەک لەنێوان من و ئێوەدا، تاوەکو ئێوە بزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم.‘ 21 «”ڕۆڵەکانیشیان لێم یاخی بوون، ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان نەپاراست هەتا کاری پێ بکەن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بیانکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها شەممەکانی منیان گڵاوکرد. جا فەرمووم، تووڕەیی خۆم دەرببڕم، هەتا لە چۆڵەوانی هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم. 22 بەڵام دەستم هەڵگرت و ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا لەبەرچاو ئەو نەتەوانە گڵاو نەبێت کە لەبەرچاویان دەرمهێنان. 23 هەروەها لە چۆڵەوانی سوێندم بۆ خواردن کە بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان بکەم و بەسەر خاکەکاندا بڵاویان بکەمەوە، 24 چونکە گوێڕایەڵی حوکمەکانی من نەبوون، بەڵکو فەرزەکانی منیان ڕەتکردەوە و شەممەکانی منیان گڵاوکرد و چاویان بەدوای بتەکانی باوکیانەوە بوو. 25 هەروەها من ئەو فەرزانەم پێدان کە باش نین و ئەو حوکمانەی کە پێی ناژین، 26 ڕێم دا کە خۆیان گڵاو بکەن، بەوەی کە هەموو نۆبەرەیەکی خۆیان کرد بە دیاری و بە ئاگر سووتاندیانن، بۆ ئەوەی بیانتۆقێنم تاوەکو بزانن کە من یەزدانم.“ 27 «ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەشدا باوکانتان کفریان لە دژی من کرد کە ناپاکییان کرد: 28 کاتێک ئەوانم هێنایە ئەو خاکەی سوێندم بۆ خواردبوون کە بیدەمە ئەوان، جا هەر گردێکی بەرز و هەر دارێکی پڕ گەڵایان بینی، لەوێ قوربانییەکانیان سەربڕی، لەوێ پێشکەشکراوەکانیان پێشکەش کرد کە مایەی تووڕەبوونی منە. لەوێ بخوورە بۆنخۆشەکانیان پێشکەش کرد، لەوێ شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەش کرد. 29 پێم فەرموون: ئەم نزرگەی سەر بەرزاییە چییە کە بۆی دێن؟“» جا لەو ڕۆژەوە ناوی لێنرا، باما. 30 «لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوەش بە ڕێگای باوکانتاندا دەڕۆن، بە وێنە قێزەونەکانیان خۆتان گڵاو دەکەن و لەشفرۆشی دەکەن؟ 31 بە پێشکەشکردنی دیارییەکانتان و سووتاندنی منداڵەکانتان و بە هەموو بتەکانتان هەتا ئەمڕۆش گڵاو دەبن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێ بدەم ئیتر ئێوە پرسیارم لێ بکەن؟ بە گیانی خۆم ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 32 «”ئەوەی بە خەیاڵتاندا دێت هەرگیز نایەتە دی، کە دەڵێن: ’وەک نەتەوەکان دەبین، وەک هۆزەکانی زەوی، دار و بەرد دەپەرستین.‘ 33 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و بە تووڕەیی دەربڕینم فەرمانڕەوایەتیتان دەکەم. 34 من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و تووڕەییەکی دەربڕدراوەوە لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەوە کۆتان دەکەمەوە کە تێیدا پەرتەوازە بوون. 35 دەتانهێنمە چۆڵەوانی خاکی گەلانی دیکە و لەوێ ڕووبەڕوو دادگاییتان دەکەمەوە. 36 وەک چۆن باوباپیرانتانم لە چۆڵەوانی خاکی میسر دادگایی کرد، ئاواش ئێوە دادگایی دەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 37 واتان لێ دەکەم بەژێر داردەستدا تێبپەڕن و دەتانهێنمە ناو بەندی پەیمانەوە. 38 ئەوانەی لەنێوتان هەڵگەڕاونەتەوە و لە من یاخین ڕیشەکێشیان دەکەم. هەرچەندە لە خاکی ئاوارەییان دەریاندەهێنم، بەڵام ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 39 «”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن، 40 چونکە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە کێوی پیرۆزیم، لە کێوی بەرزی ئیسرائیل، لەوێ لە خاکەکە دەمپەرستن، منیش لەوێ لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. لەوێ داوای پێشکەشکراو و پەسەندترین دیاریتان لێ دەکەم، لەگەڵ هەموو قوربانییە پیرۆزەکانتان. 41 ئێوە وەک بخووری بۆنخۆش لەلای من پەسەند دەبن، کاتێک لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەی کە تێیدا پەرشوبڵاو بوونەتەوە کۆتان دەکەمەوە و لەبەرچاوی نەتەوەکان بە ئێوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم. 42 ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەتانهێنم بۆ خاکی ئیسرائیل، بۆ ئەو خاکەی کە سوێندم خواردبوو بیدەمە باوباپیرانتان. 43 لەوێ ڕەفتاری خۆتان و هەموو کردەوەکانتان کە پێی گڵاو ببوون دێتەوە یادتان، لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کە ئەنجامتان داوە قێز لە خۆتان دەکەنەوە. 44 ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کاتێک لەبەر ناوی خۆم هەڵسوکەوتتان لەگەڵدا دەکەم، نەک وەکو کارە خراپەکانتان و نەریتە گەندەڵەکانتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 45 ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 46 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە باشوور بکە و بەرەو باشوور جاڕبدە، پێشبینی لەسەر ئەو دارستانە بکە کە لە باشوورە. 47 بە دارستانی باشوور بڵێ، ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئاگرت تێ بەردەدەم، جا هەموو دارێکی تەڕ و هەموو دارێکی وشک لەناو تۆدا دەخوات. کڵپەی گڕەکەی ناکوژێتەوە و لە باشوورەوە هەتا باکوور هەموو ڕوخسارێک دەسووتێت. 48 جا هەموو مرۆڤ دەبینن کە من یەزدانم ئاگرم تێی بەرداوە و ناکوژێتەوە.“» 49 منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوان بە من دەڵێن: ”ئایا ئەو تەنها بە نموونە نادوێت؟“»

In Other Versions

Ezekiel 20 in the ANGEFD

Ezekiel 20 in the ANTPNG2D

Ezekiel 20 in the AS21

Ezekiel 20 in the BAGH

Ezekiel 20 in the BBPNG

Ezekiel 20 in the BBT1E

Ezekiel 20 in the BDS

Ezekiel 20 in the BEV

Ezekiel 20 in the BHAD

Ezekiel 20 in the BIB

Ezekiel 20 in the BLPT

Ezekiel 20 in the BNT

Ezekiel 20 in the BNTABOOT

Ezekiel 20 in the BNTLV

Ezekiel 20 in the BOATCB

Ezekiel 20 in the BOATCB2

Ezekiel 20 in the BOBCV

Ezekiel 20 in the BOCNT

Ezekiel 20 in the BOECS

Ezekiel 20 in the BOGWICC

Ezekiel 20 in the BOHCB

Ezekiel 20 in the BOHCV

Ezekiel 20 in the BOHLNT

Ezekiel 20 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 20 in the BOICB

Ezekiel 20 in the BOILNTAP

Ezekiel 20 in the BOITCV

Ezekiel 20 in the BOKCV

Ezekiel 20 in the BOKCV2

Ezekiel 20 in the BOKHWOG

Ezekiel 20 in the BOLCB

Ezekiel 20 in the BOLCB2

Ezekiel 20 in the BOMCV

Ezekiel 20 in the BONAV

Ezekiel 20 in the BONCB

Ezekiel 20 in the BONLT

Ezekiel 20 in the BONUT2

Ezekiel 20 in the BOPLNT

Ezekiel 20 in the BOSCB

Ezekiel 20 in the BOSNC

Ezekiel 20 in the BOTLNT

Ezekiel 20 in the BOVCB

Ezekiel 20 in the BOYCB

Ezekiel 20 in the BPBB

Ezekiel 20 in the BPH

Ezekiel 20 in the BSB

Ezekiel 20 in the CCB

Ezekiel 20 in the CUV

Ezekiel 20 in the CUVS

Ezekiel 20 in the DBT

Ezekiel 20 in the DGDNT

Ezekiel 20 in the DHNT

Ezekiel 20 in the DNT

Ezekiel 20 in the ELBE

Ezekiel 20 in the EMTV

Ezekiel 20 in the ESV

Ezekiel 20 in the FBV

Ezekiel 20 in the FEB

Ezekiel 20 in the GGMNT

Ezekiel 20 in the GNT

Ezekiel 20 in the HARY

Ezekiel 20 in the HNT

Ezekiel 20 in the IRVA

Ezekiel 20 in the IRVB

Ezekiel 20 in the IRVG

Ezekiel 20 in the IRVH

Ezekiel 20 in the IRVK

Ezekiel 20 in the IRVM

Ezekiel 20 in the IRVM2

Ezekiel 20 in the IRVO

Ezekiel 20 in the IRVP

Ezekiel 20 in the IRVT

Ezekiel 20 in the IRVT2

Ezekiel 20 in the IRVU

Ezekiel 20 in the ISVN

Ezekiel 20 in the JSNT

Ezekiel 20 in the KAPI

Ezekiel 20 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 20 in the KBV

Ezekiel 20 in the KJV

Ezekiel 20 in the KNFD

Ezekiel 20 in the LBA

Ezekiel 20 in the LBLA

Ezekiel 20 in the LNT

Ezekiel 20 in the LSV

Ezekiel 20 in the MAAL

Ezekiel 20 in the MBV

Ezekiel 20 in the MBV2

Ezekiel 20 in the MHNT

Ezekiel 20 in the MKNFD

Ezekiel 20 in the MNG

Ezekiel 20 in the MNT

Ezekiel 20 in the MNT2

Ezekiel 20 in the MRS1T

Ezekiel 20 in the NAA

Ezekiel 20 in the NASB

Ezekiel 20 in the NBLA

Ezekiel 20 in the NBS

Ezekiel 20 in the NBVTP

Ezekiel 20 in the NET2

Ezekiel 20 in the NIV11

Ezekiel 20 in the NNT

Ezekiel 20 in the NNT2

Ezekiel 20 in the NNT3

Ezekiel 20 in the PDDPT

Ezekiel 20 in the PFNT

Ezekiel 20 in the RMNT

Ezekiel 20 in the SBIAS

Ezekiel 20 in the SBIBS

Ezekiel 20 in the SBIBS2

Ezekiel 20 in the SBICS

Ezekiel 20 in the SBIDS

Ezekiel 20 in the SBIGS

Ezekiel 20 in the SBIHS

Ezekiel 20 in the SBIIS

Ezekiel 20 in the SBIIS2

Ezekiel 20 in the SBIIS3

Ezekiel 20 in the SBIKS

Ezekiel 20 in the SBIKS2

Ezekiel 20 in the SBIMS

Ezekiel 20 in the SBIOS

Ezekiel 20 in the SBIPS

Ezekiel 20 in the SBISS

Ezekiel 20 in the SBITS

Ezekiel 20 in the SBITS2

Ezekiel 20 in the SBITS3

Ezekiel 20 in the SBITS4

Ezekiel 20 in the SBIUS

Ezekiel 20 in the SBIVS

Ezekiel 20 in the SBT

Ezekiel 20 in the SBT1E

Ezekiel 20 in the SCHL

Ezekiel 20 in the SNT

Ezekiel 20 in the SUSU

Ezekiel 20 in the SUSU2

Ezekiel 20 in the SYNO

Ezekiel 20 in the TBIAOTANT

Ezekiel 20 in the TBT1E

Ezekiel 20 in the TBT1E2

Ezekiel 20 in the TFTIP

Ezekiel 20 in the TFTU

Ezekiel 20 in the TGNTATF3T

Ezekiel 20 in the THAI

Ezekiel 20 in the TNFD

Ezekiel 20 in the TNT

Ezekiel 20 in the TNTIK

Ezekiel 20 in the TNTIL

Ezekiel 20 in the TNTIN

Ezekiel 20 in the TNTIP

Ezekiel 20 in the TNTIZ

Ezekiel 20 in the TOMA

Ezekiel 20 in the TTENT

Ezekiel 20 in the UBG

Ezekiel 20 in the UGV

Ezekiel 20 in the UGV2

Ezekiel 20 in the UGV3

Ezekiel 20 in the VBL

Ezekiel 20 in the VDCC

Ezekiel 20 in the YALU

Ezekiel 20 in the YAPE

Ezekiel 20 in the YBVTP

Ezekiel 20 in the ZBP