Ezekiel 21 (BOKSSV)

1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە ئۆرشەلیم بکە و لە دژی پیرۆزگاکەی جاڕبدە. پێشبینی لەسەر خاکی ئیسرائیل بکە و 3 بە خاکی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی تۆم، شمشێرەکەم لە کێلانەکەیەوە هەڵدەکێشم و کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە. 4 لەبەر ئەوەی کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە، شمشێرەکەم لە کێلانەکەی دێتە دەرەوە بۆ سەر هەموو مرۆڤێک، لە باشوورەوە هەتا باکوور. 5 ئەو کاتە هەموو مرۆڤێک دەزانێت کە من یەزدانم، شمشێرەکەی خۆمم لە کێلانەکەیەوە هەڵکێشاوە و تازە ناگەڕێتەوە.“ 6 «لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ بناڵێنە! بە دڵشکاوی و خەمبارییەوە لەبەرچاویان بناڵێنە. 7 ئەگەر لە تۆیان پرسی: ”بۆچی دەناڵێنیت؟“ تۆش بڵێ: ”لەبەر هەواڵەکە، چونکە هات. هەموو دڵێک دەتوێتەوە، هەموو دەستێک شل دەبێت، هەموو ڕۆحێک کۆڵ دەدات، هەموو ئەژنۆیەک دەلەرزێت.“ ئەوەتا دێت و دەبێت، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 8 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 9 «ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ، ”پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: بڵێ:«”شمشێرێک، شمشێرێک تیژکراوەتەوە،هەروەها مشتوماڵ کراوە، 10 بۆ سەربڕین تیژکراوەتەوە،مشتوماڵ کراوە بۆ ئەوەی وەک بریسکە بدرەوشێتەوە!«”ئایا دڵمان بە داردەستی کوڕەکەم خۆش بێت؟ شمشێر سووکایەتی بە هەموو داردەستێک دەکات. 11 «”شمشێر مشتوماڵ کراوە و دانراوەبۆ ئەوەی بە دەست بگیردرێت.ئەم شمشێرە تیژکراوەتەوە و مشتوماڵ کراوەتاکو بدرێتە دەست پیاوکوژ. 12 ئەی کوڕی مرۆڤ، هاوار و واوەیلا بکە،چونکە بەسەر گەلەکەم وبەسەر هەموو میرانی ئیسرائیلەوەیە.فڕێدەدرێنە بەر شمشێرەکە،لەگەڵ گەلەکەم.لەبەر ئەوە سنگی خۆت بکوتە. 13 «”بێگومان کاتی تاقیکردنەوە دێت. لەبەر ئەوە چییە ئەگەر داردەستەی یەهودا، کە شمشێر سووکایەتی پێی دەکات، نەمێنێت؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ 14 «لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە،دەست بەناو دەستی خۆتدا بدە.با بە چواردەوریانداشمشێر دووبارە و سێبارە ڕابوەشێنرێت،شمشێری سەربڕینە،شمشێری کوشتاری گەورەیە. 15 بۆ توانەوەی دڵ وبۆ زۆرکردنی کوژراوان،لەبەر ئەوە لەسەر هەموو دەروازەکانیانشمشێری سەربڕینم داناوە.ئای! لەو شمشێرە دروستکراوە بۆ ئەوەی وەک هەورە بروسکە ببریسکێتەوە،ئەو بۆ سەربڕین مشتوماڵ کراوە. 16 ئەی شمشێر، لای ڕاست ببڕە،ئینجا لای چەپ،بۆ هەر لایەک ڕووی تێدەکەیت! 17 منیش دەست بەناو دەستی خۆمدا دەدەم،تووڕەیی خۆم هێدی دەکەمەوە.من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.» 18 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 19 «ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ڕێگا بۆ خۆت دیاری بکە بۆ هاتنی شمشێری پاشای بابل، هەردووکیان لە یەک خاکەوە دەستپێبکەن، تابلۆیەکی ڕێنمایی دابنێ، لە سەرەتای سەر ڕێگاکە بەرەو شار دایبنێ. 20 ڕێگایەک دیاری بکە با شمشێرەکە بێتە سەر ڕەبەی پایتەختی عەمۆنییەکان و بۆ سەر یەهودا لە ئۆرشەلیمی قەڵابەند، 21 چونکە پاشای بابل لەسەر دووڕیانەکە دەوەستێت، لەسەر گۆشەی هەردوو ڕێگاکە، فاڵ دەگرێتەوە هەتا بزانێت بە چ ئاراستەیەکدا بڕوات، بە هەڵدانی تیر، تیروپشک دەکات؛ بە پرسین و ڕاوێژکردن لەگەڵ بتەکانی؛ بە پشکنینی جگەری ئاژەڵێکی سەربڕاو. 22 تیروپشک بە دەستی ڕاستی بۆ ئۆرشەلیم هەڵدەدات بۆ مەنجەنیق دانان، فەرمانی کوشتن و نەعرەتە کێشانی جەنگ، بۆ مەنجەنیق دانان بۆ شکاندنی دەروازەکان، بۆ لێدانی سەنگەر و قوللە بنیادنان. 23 لەبەرچاوی ئەوانەی سوێندیان بۆ خواردووە کە دڵسۆزبن بۆی وەک فاڵگرتنەوەیەکی درۆ دەبێت، بەڵام ئەو تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یادیان تاکو بە دیلیان بگرێت. 24 «لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە تاوانەکەی خۆتان هێنایەوە یاد، چونکە یاخیبوونەکانتان ڕوون و ئاشکرایە و گوناهەکانتان لە هەموو کردەوەکانتاندا دەرکەوتووە، لەبەر ئەوە بە دیل دەگیرێن. 25 «”تۆش ئەی بەدکاری گڵاو، میری ئیسرائیل، ڕۆژت هاتووە، کاتی هاتووە سزادانت گەیشتووەتە بەرزترین پلە. 26 یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە. 27 کاولگە! کاولگە! ئەم شانشینە کاولگەیە! هەروەها نۆژەن ناکرێتەوە، هەتا ئەو پاشایە دێت کە مافی خۆیەتی، منیش دەیدەمە ئەو.“ 28 «ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆش پێشبینی بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست لەبارەی عەمۆنییەکان و سووکایەتیکردنەکەیان ئەمە دەفەرموێت:«”شمشێر، شمشێربۆ سەربڕین هەڵکێشراوە،مشتوماڵ کراوە بۆ لەناوبردن،بریسکە دەداتەوە وەک بروسکە. 29 بە پێچەوانەی ئەو بینینە پووچانە وفاڵگرتنەوە درۆیانەی کە سەبارەت بە تۆ کراون،شمشێرەکە لەسەر ملیکوژراوە خراپەکارەکان دادەنرێت،ئەوانەی ڕۆژیان هات،کاتیان هاتووە سزادانیان گەیشتووەتە بەرزترین پلە. 30 «”شمشێرەکە بگەڕێنەوە کێلانەکەی خۆی.لە نیشتیمانی دایکتحوکمت بەسەردا دەدەم،لەو شوێنەی بەدیهێنرایت. 31 تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم وبە ئاگری هەڵچوونم فووت لێ دەکەم،دەتدەمە دەست کەسانێکی گڕگرتوویشارەزا لە فەوتاندن. 32 دەبیت بە سووتەمەنی ئاگر،خوێنت لەناوەڕاستی خاکەکەدا دەڕژێت.ئیتر یادت ناکرێتەوە،چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.“»

In Other Versions

Ezekiel 21 in the ANGEFD

Ezekiel 21 in the ANTPNG2D

Ezekiel 21 in the AS21

Ezekiel 21 in the BAGH

Ezekiel 21 in the BBPNG

Ezekiel 21 in the BBT1E

Ezekiel 21 in the BDS

Ezekiel 21 in the BEV

Ezekiel 21 in the BHAD

Ezekiel 21 in the BIB

Ezekiel 21 in the BLPT

Ezekiel 21 in the BNT

Ezekiel 21 in the BNTABOOT

Ezekiel 21 in the BNTLV

Ezekiel 21 in the BOATCB

Ezekiel 21 in the BOATCB2

Ezekiel 21 in the BOBCV

Ezekiel 21 in the BOCNT

Ezekiel 21 in the BOECS

Ezekiel 21 in the BOGWICC

Ezekiel 21 in the BOHCB

Ezekiel 21 in the BOHCV

Ezekiel 21 in the BOHLNT

Ezekiel 21 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 21 in the BOICB

Ezekiel 21 in the BOILNTAP

Ezekiel 21 in the BOITCV

Ezekiel 21 in the BOKCV

Ezekiel 21 in the BOKCV2

Ezekiel 21 in the BOKHWOG

Ezekiel 21 in the BOLCB

Ezekiel 21 in the BOLCB2

Ezekiel 21 in the BOMCV

Ezekiel 21 in the BONAV

Ezekiel 21 in the BONCB

Ezekiel 21 in the BONLT

Ezekiel 21 in the BONUT2

Ezekiel 21 in the BOPLNT

Ezekiel 21 in the BOSCB

Ezekiel 21 in the BOSNC

Ezekiel 21 in the BOTLNT

Ezekiel 21 in the BOVCB

Ezekiel 21 in the BOYCB

Ezekiel 21 in the BPBB

Ezekiel 21 in the BPH

Ezekiel 21 in the BSB

Ezekiel 21 in the CCB

Ezekiel 21 in the CUV

Ezekiel 21 in the CUVS

Ezekiel 21 in the DBT

Ezekiel 21 in the DGDNT

Ezekiel 21 in the DHNT

Ezekiel 21 in the DNT

Ezekiel 21 in the ELBE

Ezekiel 21 in the EMTV

Ezekiel 21 in the ESV

Ezekiel 21 in the FBV

Ezekiel 21 in the FEB

Ezekiel 21 in the GGMNT

Ezekiel 21 in the GNT

Ezekiel 21 in the HARY

Ezekiel 21 in the HNT

Ezekiel 21 in the IRVA

Ezekiel 21 in the IRVB

Ezekiel 21 in the IRVG

Ezekiel 21 in the IRVH

Ezekiel 21 in the IRVK

Ezekiel 21 in the IRVM

Ezekiel 21 in the IRVM2

Ezekiel 21 in the IRVO

Ezekiel 21 in the IRVP

Ezekiel 21 in the IRVT

Ezekiel 21 in the IRVT2

Ezekiel 21 in the IRVU

Ezekiel 21 in the ISVN

Ezekiel 21 in the JSNT

Ezekiel 21 in the KAPI

Ezekiel 21 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 21 in the KBV

Ezekiel 21 in the KJV

Ezekiel 21 in the KNFD

Ezekiel 21 in the LBA

Ezekiel 21 in the LBLA

Ezekiel 21 in the LNT

Ezekiel 21 in the LSV

Ezekiel 21 in the MAAL

Ezekiel 21 in the MBV

Ezekiel 21 in the MBV2

Ezekiel 21 in the MHNT

Ezekiel 21 in the MKNFD

Ezekiel 21 in the MNG

Ezekiel 21 in the MNT

Ezekiel 21 in the MNT2

Ezekiel 21 in the MRS1T

Ezekiel 21 in the NAA

Ezekiel 21 in the NASB

Ezekiel 21 in the NBLA

Ezekiel 21 in the NBS

Ezekiel 21 in the NBVTP

Ezekiel 21 in the NET2

Ezekiel 21 in the NIV11

Ezekiel 21 in the NNT

Ezekiel 21 in the NNT2

Ezekiel 21 in the NNT3

Ezekiel 21 in the PDDPT

Ezekiel 21 in the PFNT

Ezekiel 21 in the RMNT

Ezekiel 21 in the SBIAS

Ezekiel 21 in the SBIBS

Ezekiel 21 in the SBIBS2

Ezekiel 21 in the SBICS

Ezekiel 21 in the SBIDS

Ezekiel 21 in the SBIGS

Ezekiel 21 in the SBIHS

Ezekiel 21 in the SBIIS

Ezekiel 21 in the SBIIS2

Ezekiel 21 in the SBIIS3

Ezekiel 21 in the SBIKS

Ezekiel 21 in the SBIKS2

Ezekiel 21 in the SBIMS

Ezekiel 21 in the SBIOS

Ezekiel 21 in the SBIPS

Ezekiel 21 in the SBISS

Ezekiel 21 in the SBITS

Ezekiel 21 in the SBITS2

Ezekiel 21 in the SBITS3

Ezekiel 21 in the SBITS4

Ezekiel 21 in the SBIUS

Ezekiel 21 in the SBIVS

Ezekiel 21 in the SBT

Ezekiel 21 in the SBT1E

Ezekiel 21 in the SCHL

Ezekiel 21 in the SNT

Ezekiel 21 in the SUSU

Ezekiel 21 in the SUSU2

Ezekiel 21 in the SYNO

Ezekiel 21 in the TBIAOTANT

Ezekiel 21 in the TBT1E

Ezekiel 21 in the TBT1E2

Ezekiel 21 in the TFTIP

Ezekiel 21 in the TFTU

Ezekiel 21 in the TGNTATF3T

Ezekiel 21 in the THAI

Ezekiel 21 in the TNFD

Ezekiel 21 in the TNT

Ezekiel 21 in the TNTIK

Ezekiel 21 in the TNTIL

Ezekiel 21 in the TNTIN

Ezekiel 21 in the TNTIP

Ezekiel 21 in the TNTIZ

Ezekiel 21 in the TOMA

Ezekiel 21 in the TTENT

Ezekiel 21 in the UBG

Ezekiel 21 in the UGV

Ezekiel 21 in the UGV2

Ezekiel 21 in the UGV3

Ezekiel 21 in the VBL

Ezekiel 21 in the VDCC

Ezekiel 21 in the YALU

Ezekiel 21 in the YAPE

Ezekiel 21 in the YBVTP

Ezekiel 21 in the ZBP