Genesis 27 (BOKSSV)

1 کاتێک ئیسحاق پیر بوو و چاوەکانی نەیدەبینی، عیسۆی کوڕە گەورەی خۆی بانگکرد و پێی گوت: «کوڕی خۆم.»ئەویش وەڵامی دایەوە: «ئەوەتام.» 2 ئیسحاق گوتی: «ئەوا پیر بووم و ڕۆژی مردنی خۆم نازانم. 3 ئێستاش چەکەکەت و تیردانەکەت و کەوانەکەت هەڵبگرە و بڕۆ لە دەشتودەر نێچیرێکم بۆ ڕاو بکە. 4 ئەو خواردنەی حەزم لێیەتی بۆم ئامادە بکە و بیهێنە تاکو بیخۆم، بۆ ئەوەی بەر لەوەی بمرم داوای بەرەکەتت بۆ بکەم.» 5 ڕڤقە گوێی لێبوو کاتێک ئیسحاق قسەی لەگەڵ عیسۆ دەکرد. ئینجا عیسۆ چوو بۆ دەشتودەر تاکو نێچیرێک ڕاو بکات و بیهێنێتەوە. 6 ڕڤقە لەگەڵ یاقوبی کوڕی قسەی کرد و گوتی: «گوێم لە باوکت بوو قسەی لەگەڵ عیسۆی برات دەکرد و گوتی: 7 ”نێچیرێکم بۆ بهێنە و خواردنم بۆ ئامادە بکە، بەر لە مردنم دەیخۆم و لەبەردەم یەزدان داوای بەرەکەتت بۆ دەکەم.“ 8 ئێستاش، کوڕی خۆم، باش گوێم لێ بگرە و ئەوە بکە کە پێت دەڵێم: 9 بڕۆ لەلای مێگەلەکە دوو گیسکی ناسکم بۆ بهێنە، تاکو بەو جۆرە بۆ باوکتی ئامادە بکەم کە حەزی لێیەتی. 10 ئینجا بۆ باوکتی دەبەیت و دەیخوات، بۆ ئەوەی بەر لە مردنی داوای بەرەکەتت بۆ بکات.» 11 یاقوبیش بە ڕڤقەی دایکی گوت: «بەڵام عیسۆی برام پیاوێکی تووکنە و منیش پیاوێکی کۆسەم. 12 ئەی ئەگەر باوکم دەستم لێ بدات؟ ئەو کاتە لەبەرچاوی دەبمە فێڵباز و ئیتر لە جێگەی بەرەکەت، نەفرەت بەسەر خۆمدا دەهێنم.» 13 دایکیشی پێی گوت: «کوڕی خۆم، با نەفرەتەکەت لە من بکەوێت. تەنها گوێ لە من بگرە و بڕۆ بیانهێنە بۆم.» 14 ئیتر ئەویش چوو کاریلەکانی گرت و هێنانی بۆ دایکی. دایکیشی خواردنی دروستکرد، بەو جۆرەی کە باوکی حەزی لێ دەکرد. 15 ئینجا ڕڤقە جلوبەرگە باشەکەی عیسۆی کوڕە گەورەی هێنا، کە لە ماڵەوە لەلای خۆی بوو، لەبەر یاقوبی کوڕە بچووکی کرد. 16 دەستەکانی و ئەو بەشەی ملی کە لووسە بە پێستی گیسکەکان دایپۆشی. 17 ئینجا ئەو نان و خواردنەی کە دروستی کردبوون، دایە دەست یاقوبی کوڕی. 18 یاقوب هاتە لای باوکی و گوتی: «باوکە.»ئەویش گوتی: «ئەوەتام، تۆ کیێت کوڕم؟» 19 یاقوبیش بە باوکی گوت: «من عیسۆی نۆبەرەتم. ئەوەی پێت گوتم کردم. هەستە، دابنیشە و لە ڕاوەکەم بخۆ، بۆ ئەوەی داوای بەرەکەتم بۆ بکەیت.» 20 ئیسحاقیش بە کوڕەکەی گوت: «ئەوە چۆن وا خێرا پەیدات کرد، کوڕی خۆم؟»ئەویش گوتی: «یەزدانی پەروەردگارت بۆی هێنام.» 21 ئینجا ئیسحاق بە یاقوبی گوت: «وەرە پێشەوە با دەستت لێ بدەم، کوڕی خۆم، بۆ ئەوەی بزانم ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منیت یان نا.» 22 یاقوبیش لە ئیسحاقی باوکی چووە پێشەوە، ئەویش دەستی لێدا و گوتی: «دەنگەکە دەنگی یاقوبە، بەڵام دەستەکان دەستی عیسۆن.» 23 ئیتر نەیناسییەوە، چونکە دەستەکانی وەک دەستەکانی عیسۆی برای تووکن بوون، کاتێک کە ویستی داوای بەرەکەتی بۆ بکات، 24 پێی گوت: «ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منی؟»ئەویش گوتی: «منم.» 25 ئینجا گوتی: «بیهێنە پێشم با لە ڕاوی کوڕەکەم بخۆم، بۆ ئەوەی داوای بەرەکەتت بۆ بکەم.»ئیتر یاقوب هێنایە پێشی و خواردی، ئینجا شەرابی بۆ هێنا و خواردیەوە. 26 ئیسحاقی باوکی پێی گوت: «وەرە پێشەوە و ماچم بکە، کوڕی خۆم.» 27 ئەویش چووە پێشەوە و ماچی کرد. ئیتر ئیسحاق بۆنی جلەکانی کرد، داوای بەرەکەتی بۆ کرد و گوتی:«بڕوانە، بۆنی کوڕەکەموەک بۆنی دەشتودەرەکە یەزدان بەرەکەتداری کردووە. 28 با خودا لە شەونمی ئاسمان ولە چەوری زەویت بداتێ،هەروەها دانەوێڵەی زۆر و شەرابی نوێ. 29 با گەلان ببنە خزمەتکارت،نەتەوەکانیش کڕنۆشت بۆ ببەن.ببە بە سەروەری براکانت،کوڕانی دایکت کڕنۆشت بۆ ببەن.با ئەوانەی نەفرەتت لێ دەکەن نەفرەت لێکراو بن وئەوانەی داوای بەرەکەتت بۆ دەکەن بەرەکەتدار دەبن.» 30 پاش ئەوەی ئیسحاق لە داواکردنی بەرەکەت بووەوە بۆ یاقوب، یاقوب لەلای ئیسحاقی باوکی چووە دەرەوە، عیسۆی برای لە ڕاوەکەی هاتەوە. 31 ئەویش خواردنی ئامادە کرد و بردیە ژوورەوە بۆ باوکی و پێی گوت: «باوکە، هەستە لە ڕاوی کوڕەکەت بخۆ، تاکو داوای بەرەکەتم بۆ بکەیت.» 32 ئیسحاقی باوکیشی پێی گوت: «تۆ کێیت؟»ئەویش گوتی: «من کوڕە نۆبەرەکەی خۆتم، عیسۆ.» 33 ئیتر ئیسحاق زۆر توند لەرزی و گوتی: «ئەی کێ بوو ئەوەی کە نێچیرێکی ڕاوکردبوو و بۆی هێنام؟ منیش لە هەموویم خوارد، پێش ئەوەی تۆ بێیت داوای بەرەکەتیشم بۆ کرد، هەروەها بەرەکەتداریش دەبێت.» 34 عیسۆ کە قسەکانی باوکی بیست، بە دەنگێکی زۆر بەرز و بە خەمبارییەوە هاواری کرد و بە باوکی گوت: «باوکە، دە داوای بەرەکەت بۆ منیش بکە!» 35 بەڵام ئیسحاق گوتی: «ئاخر براکەت بە فێڵبازی هات و بەرەکەتی تۆی برد.» 36 عیسۆ گوتی: «ئایا لە جێی خۆیدا نییە کە ناونراوە ”یاقوب“؟ ئەوە دوو جارە فێڵم لێ دەکات، نۆبەرایەتییەکەی منی برد، وا ئێستاش بەرەکەتەکەی منی برد.» ئینجا گوتی: «ئەی هیچ بەرەکەتێکت بۆ من نەهێشتووەتەوە؟» 37 ئیسحاق وەڵامی دایەوە و بە عیسۆی گوت: «وا ئەوم کردووە بە سەروەری تۆ و هەموو کەسوکاریشیم داوەتێ بۆ ئەوەی ببنە خزمەتکاری ئەو، بە دانەوێڵە و شەرابی نوێ پشتگیریم کردووە. ئیتر بۆ تۆ چی بکەم، کوڕم؟» 38 عیسۆش بە باوکی گوت: «ئایا تەنها یەک بەرەکەتت هەیە؟ باوکە، داوای بەرەکەت بۆ منیش بکە.» ئیتر عیسۆ دەنگی هەڵبڕی و گریا. 39 ئیسحاقی باوکی وەڵامی دایەوە:«نشینگەکەت دوور لە دەوڵەمەندی زەوییەوە دەبێت،دوور لە شەونمی ئاسمان لە سەرەوە. 40 لەسەر شمشێرەکەت دەژیت ودەبیتە خزمەتکاری براکەت.بەڵام کاتێک سەرکێش بوویت،نیرەکەی دەشکێنیت کە بە ملتەوەیە.» 41 ئیتر عیسۆ ڕقی لە یاقوب هەڵگرت، بەهۆی ئەو بەرەکەتدارییەی کە باوکی داوای بەرەکەتی بۆ کردبوو. عیسۆ لە دڵی خۆیدا گوتی: «ڕۆژانی پرسەی باوکم نزیکە، ئینجا یاقوبی برام دەکوژم.» 42 ڕڤقەش لەم قسانەی عیسۆی کوڕە گەورەی ئاگادار کرایەوە، ئیتر ناردی بەدوای یاقوبی کوڕە بچووکیدا و پێی گوت: «عیسۆی برات وا دڵخۆشی خۆی بەوە دەداتەوە کە تۆ دەکوژێت. 43 ئێستاش کوڕی خۆم، گوێ لە قسەی من بگرە و ڕابکە بۆ لای لابانی برام لە حەڕان. 44 بۆ ماوەیەک لەلای ئەو بمێنەوە هەتا ڕقی براکەت هێور دەبێتەوە. 45 کاتێکیش تووڕەیی براکەت بەرامبەر بە تۆ هێور دەبێتەوە و ئەوەی لەبیر کرد کە پێت کردووە، ئەوا دەنێرم و لەوێ دەتهێنمەوە. ئیتر بۆ بە یەک ڕۆژ هەردووکتان لەدەست بدەم؟» 46 ئینجا ڕڤقە بە ئیسحاقی گوت: «لەبەر کچانی حیتییەکان لە ژیانی خۆم بێزارم، خۆ ئەگەر یاقوبیش ژنێکی وەک ئەمانە لە کچانی حیتییەکانی ئەم خاکە بهێنێت، ئیتر ژیانم بۆ چییە؟»

In Other Versions

Genesis 27 in the ANGEFD

Genesis 27 in the ANTPNG2D

Genesis 27 in the AS21

Genesis 27 in the BAGH

Genesis 27 in the BBPNG

Genesis 27 in the BBT1E

Genesis 27 in the BDS

Genesis 27 in the BEV

Genesis 27 in the BHAD

Genesis 27 in the BIB

Genesis 27 in the BLPT

Genesis 27 in the BNT

Genesis 27 in the BNTABOOT

Genesis 27 in the BNTLV

Genesis 27 in the BOATCB

Genesis 27 in the BOATCB2

Genesis 27 in the BOBCV

Genesis 27 in the BOCNT

Genesis 27 in the BOECS

Genesis 27 in the BOGWICC

Genesis 27 in the BOHCB

Genesis 27 in the BOHCV

Genesis 27 in the BOHLNT

Genesis 27 in the BOHNTLTAL

Genesis 27 in the BOICB

Genesis 27 in the BOILNTAP

Genesis 27 in the BOITCV

Genesis 27 in the BOKCV

Genesis 27 in the BOKCV2

Genesis 27 in the BOKHWOG

Genesis 27 in the BOLCB

Genesis 27 in the BOLCB2

Genesis 27 in the BOMCV

Genesis 27 in the BONAV

Genesis 27 in the BONCB

Genesis 27 in the BONLT

Genesis 27 in the BONUT2

Genesis 27 in the BOPLNT

Genesis 27 in the BOSCB

Genesis 27 in the BOSNC

Genesis 27 in the BOTLNT

Genesis 27 in the BOVCB

Genesis 27 in the BOYCB

Genesis 27 in the BPBB

Genesis 27 in the BPH

Genesis 27 in the BSB

Genesis 27 in the CCB

Genesis 27 in the CUV

Genesis 27 in the CUVS

Genesis 27 in the DBT

Genesis 27 in the DGDNT

Genesis 27 in the DHNT

Genesis 27 in the DNT

Genesis 27 in the ELBE

Genesis 27 in the EMTV

Genesis 27 in the ESV

Genesis 27 in the FBV

Genesis 27 in the FEB

Genesis 27 in the GGMNT

Genesis 27 in the GNT

Genesis 27 in the HARY

Genesis 27 in the HNT

Genesis 27 in the IRVA

Genesis 27 in the IRVB

Genesis 27 in the IRVG

Genesis 27 in the IRVH

Genesis 27 in the IRVK

Genesis 27 in the IRVM

Genesis 27 in the IRVM2

Genesis 27 in the IRVO

Genesis 27 in the IRVP

Genesis 27 in the IRVT

Genesis 27 in the IRVT2

Genesis 27 in the IRVU

Genesis 27 in the ISVN

Genesis 27 in the JSNT

Genesis 27 in the KAPI

Genesis 27 in the KBT1ETNIK

Genesis 27 in the KBV

Genesis 27 in the KJV

Genesis 27 in the KNFD

Genesis 27 in the LBA

Genesis 27 in the LBLA

Genesis 27 in the LNT

Genesis 27 in the LSV

Genesis 27 in the MAAL

Genesis 27 in the MBV

Genesis 27 in the MBV2

Genesis 27 in the MHNT

Genesis 27 in the MKNFD

Genesis 27 in the MNG

Genesis 27 in the MNT

Genesis 27 in the MNT2

Genesis 27 in the MRS1T

Genesis 27 in the NAA

Genesis 27 in the NASB

Genesis 27 in the NBLA

Genesis 27 in the NBS

Genesis 27 in the NBVTP

Genesis 27 in the NET2

Genesis 27 in the NIV11

Genesis 27 in the NNT

Genesis 27 in the NNT2

Genesis 27 in the NNT3

Genesis 27 in the PDDPT

Genesis 27 in the PFNT

Genesis 27 in the RMNT

Genesis 27 in the SBIAS

Genesis 27 in the SBIBS

Genesis 27 in the SBIBS2

Genesis 27 in the SBICS

Genesis 27 in the SBIDS

Genesis 27 in the SBIGS

Genesis 27 in the SBIHS

Genesis 27 in the SBIIS

Genesis 27 in the SBIIS2

Genesis 27 in the SBIIS3

Genesis 27 in the SBIKS

Genesis 27 in the SBIKS2

Genesis 27 in the SBIMS

Genesis 27 in the SBIOS

Genesis 27 in the SBIPS

Genesis 27 in the SBISS

Genesis 27 in the SBITS

Genesis 27 in the SBITS2

Genesis 27 in the SBITS3

Genesis 27 in the SBITS4

Genesis 27 in the SBIUS

Genesis 27 in the SBIVS

Genesis 27 in the SBT

Genesis 27 in the SBT1E

Genesis 27 in the SCHL

Genesis 27 in the SNT

Genesis 27 in the SUSU

Genesis 27 in the SUSU2

Genesis 27 in the SYNO

Genesis 27 in the TBIAOTANT

Genesis 27 in the TBT1E

Genesis 27 in the TBT1E2

Genesis 27 in the TFTIP

Genesis 27 in the TFTU

Genesis 27 in the TGNTATF3T

Genesis 27 in the THAI

Genesis 27 in the TNFD

Genesis 27 in the TNT

Genesis 27 in the TNTIK

Genesis 27 in the TNTIL

Genesis 27 in the TNTIN

Genesis 27 in the TNTIP

Genesis 27 in the TNTIZ

Genesis 27 in the TOMA

Genesis 27 in the TTENT

Genesis 27 in the UBG

Genesis 27 in the UGV

Genesis 27 in the UGV2

Genesis 27 in the UGV3

Genesis 27 in the VBL

Genesis 27 in the VDCC

Genesis 27 in the YALU

Genesis 27 in the YAPE

Genesis 27 in the YBVTP

Genesis 27 in the ZBP