Isaiah 15 (BOKSSV)
1 سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:عار لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!قییر لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو! 2 دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت،بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە وهەموو ڕیشێک تاشراون. 3 لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن،لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانیهەموو شیوەن دەکەنبەخوڕ دەگریێن. 4 حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەنگیانیان دەلەرزێت. 5 دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،هەتا عەگلەت شەلیشیا.بە گریانەوەلە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،لە ڕێگای حۆرۆنایمهاواری شکست بەرز دەکەنەوە. 6 ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،گیایەکەش سیس بوو،لەوەڕگا نەما وسەوزایی نەما. 7 لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیانهەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن. 8 هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،واوەیلای لە بیری ئێلیمە. 9 ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب وبۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.