Isaiah 31 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی،پشت بە ئەسپ دەبەستن،متمانە بە زۆری گالیسکە وهێزی لە ڕادەبەدەری سوارەکانیان دەکەن،بەڵام پشتیان بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل نەبەست وداوای یەزدانیان نەکرد. 2 ئەویش هەروەها دانایە و کارەسات دەهێنێت،لە وشەی خۆی با ناداتەوە.هەڵدەستێتە سەر ماڵی خراپەکاران وبۆ سەر یارمەتیدەری ستەمکاران. 3 بەڵام میسرییەکان مرۆڤن نەک خودا،ئەسپەکانیان جەستەیین نەک ڕۆح.کاتێک یەزدان دەستی درێژ دەکات،یارمەتیدەر ساتمە دەکات ویارمەتیدراو دەکەوێت،هەموو پێکەوە لەناودەچن. 4 ئێستا یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«وەک شێر و بەچکە شێر دەنەڕێنێتبەسەر نێچیرەکەیەوە،ئەوەی کۆمەڵە شوانهاواری لێ دەکەن،لە دەنگیان ناترسێت ولە هاتوهەرایان ناشڵەژێت،ئاواش یەزدانی سوپاسالار دادەبەزێتبۆ شەڕکردن لەسەر کێوی سییۆن و لەسەر گردەکانی. 5 وەک باڵندە فڕیوەکان،ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات،پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت،بەسەریدا تێدەپەڕێت و دەربازی دەکات.» 6 بگەڕێنەوە لای ئەوەی نەوەی ئیسرائیل بە قووڵی لێی هەڵگەڕانەوە، 7 چونکە لەو ڕۆژەدا هەرکەسە و بتە زێڕ و زیوەکانتان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەی دەستە گوناهبارەکانتان دروستی کردن. 8 «ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت وگەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن. 9 قەڵاکەیان لە ترسان دەکەوێت،میرەکانیشی لە ئاڵا دەترسن،»یەزدان دەفەرموێت،ئەوەی ئاگری هەیە لە سییۆن وتەنووری هەیە لە ئۆرشەلیم.