Isaiah 46 (BOKSSV)
1 بێل چۆکی دادا و نەبۆ چەمایەوە،بتەکانیان بارن بۆ ڕەشەوڵاخ.ئەوەی باری دەکەن باری هەڵگیراون،بارن بەسەر ئاژەڵە ماندووەکانەوە. 2 هەموو چەمانەوە، پێکەوە چۆکیان دادا،نەیانتوانی بارەکە دەرباز بکەن وئەوان خۆشیان ڕاپێچ کران. 3 «ئەی بنەماڵەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەی ئەوانەی هەڵمگرتوون لەو کاتەوەی لەناو ڕەحم بوونە،لەو ڕۆژەوەی کە لەدایک بوونە گرنگیم پێداون. 4 هەتا پیریش بن هەر من ئەوم،هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم.من دروستم کردوون و ئێوە باری منن،هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم. 5 «بە کێ هاوشێوەم دەکەن و یەکسانم دەکەن وهاووێنەم دەکەن بۆ ئەوەی لە یەک بچین؟ 6 ئەوانە زێڕ لە کیسەوە بەتاڵ دەکەن وزیویش بە تەرازوو دەکێشن،زێڕنگەرێک بەکرێ دەگرن و دەیکاتە خوداوەندێک،ڕوو لە زەوی دەکەن بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبەن. 7 دەیخەنە سەر شان، هەڵیدەگرن،لە جێی خۆی دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕاوەستێت،لە جێی خۆی ناجوڵێتەوە.هاواری بۆ دەکات و وەڵام ناداتەوە،لە تەنگانەکەی ڕزگاری ناکات. 8 «ئەمەتان لەبیر بێت و وردبنەوە!ئەی یاخیبووان، بیخەنە مێشکتانەوە. 9 سەرەتاکانتان لەبیر بێت کە لە کۆنەوەیە،بە ڕاستی من خودام و یەکێکی دیکە نییە،خودام و هیچی دیکە نییە وەک من. 10 لە سەرەتاوە کۆتاییم ڕاگەیاندووە،لە کۆنەوەش ئەوەی هێشتا نەکراوە.فەرمووم: ”ڕاوێژی من سەر دەگرێت،هەموو ئەوەی پێم خۆشە دەیکەم.“ 11 داڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگ دەکەم،لە خاکێکی دووریشەوە ئەوەی ئامانجی من بەجێدەگەیەنێت.فەرمووم و ئەنجامی دەدەم،دامڕشتووە و دەیکەم. 12 ئەی کەللەڕەقەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی دوورەکان لە ڕاستودروستی. 13 ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە،دوور ناکەوێتەوە وڕزگاربوونم دوا ناکەوێت.ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم،بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم.