Psalms 141 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام!گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم. 2 با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت،دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت. 3 ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم،دەرگای لێوەکانم بپارێزە. 4 وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت،نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم،لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم. 5 با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە،با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە،سەرم لاری نییە،چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە. 6 ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ،ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە. 7 وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی،ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن. 8 بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار،پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت. 9 بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە،لە تەڵەی بەدکاران. 10 با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە،لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.