Psalms 52 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ. 1 ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟ 2 زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،وەک گوێزانێکی تیژ وایە،خەریکی فێڵبازییە. 3 زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی. 4 حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،ئەی زمانی فێڵباز! 5 بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان. 6 ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،پێی پێدەکەنن و دەڵێن: 7 «ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،بەڵکو پشتی بە زۆری سامانەکەی بەستبوو،لە تێکدانی خەڵکی دیکە بەهێز بوو!» 8 بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم. 9 هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.