Song of Songs 2 (BOKSSV)
1 من گوڵاڵە سوورەی شارۆن وسەوسەنی دۆڵانم. 2 وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵیارەکەم ئاوایە لەناو کچان. 3 وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستاندڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان.حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەیمێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە. 4 با بمباتە هۆڵی خوانەکە،خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە. 5 بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،بە سێو بمگەشێننەوە،چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. 6 دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. 7 ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات. 8 گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!تەماشا بکە! وا دێت،لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،بەسەر گردەکاندا باز دەدات. 9 دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،لە دەلاقەوە سەیر دەکات،لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات. 10 دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:«یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە. 11 تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،باران بەسەرچوو و نەما. 12 گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،ئێستا کاتی گۆرانییە؛خوێندنی کوکوختیلە خاکی ئێمە دەبیسترێت. 13 هەنجیر بەری گرتووە،بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە.یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.» 14 ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان،لە پەناگای بنارەکان،با ڕوخسارت ببینم،با دەنگت ببیستم،چونکە دەنگت ناسکە وڕوخسارت شیرینە! 15 ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن،ئەو توولە ڕێوییانەیڕەزەکانمان تێکدەدەن،چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. 16 دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 17 بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە،وەک ئاسک بە،یان کارمامزلەسەر چیا فرە لووتکەکان.
In Other Versions
Song of Songs 2 in the ANTPNG2D
Song of Songs 2 in the BNTABOOT
Song of Songs 2 in the BOATCB2
Song of Songs 2 in the BOGWICC
Song of Songs 2 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 2 in the BOILNTAP
Song of Songs 2 in the BOKHWOG
Song of Songs 2 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 2 in the TBIAOTANT